یاری رێد دێد ردێمپشن ٢ وەک پارچەیەکی گرنگی هونەری یاری ڤیدیۆیی

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-22-21:06:00 - کۆدی بابەت: 12646
یاری رێد دێد ردێمپشن ٢ وەک پارچەیەکی گرنگی هونەری یاری ڤیدیۆیی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یاری رێد دێد ردێمپشن ٢ وەک پارچەیەکی گرنگی هونەری یاری ڤیدیۆیی (بە عەرەبی؛ Red Dead redemption 2 هي قطعة مهمة من فن ألعاب الفيديو، بە ئینگلیزی؛ Red Dead redemption 2 is an important piece of artپێش بڵابوونەوەی یاری رێد دێد رێدێمپشن ٢ لە ساڵی ٢٠١٨ مشتومڕێکی زۆر هەبوو لە نێوان ڕەخنەگران و شارەزایانی بواری هونەر، لەسەر ئەوەی ئایا یارییە ڤیدۆییەکان دەتوانن وەک بەشێک لە هونەر سەیر بکرێن؟ زۆربەیان باوەڕیان وابوو یارییە ڤیدۆییەکان هونەر نییە، چونکە کاریگەریەکی کەمی هەیە بەسەر خەڵک و تەنها ئەو کەسانەی یاریکەران یارییان پێدەکەن، ناتوانن ببن بە بوارێکی کاریگەر بۆ کارکردن لە هەستی مرۆڤەکان بە گشتی. وە پێیان وابوو یارییە ڤیدۆییەکان ئەوەندە بەهێز نییە تاوەکو وەک هونەر سەیر بکرێت، چونکە ڕێژەی کارتێکردنی لەسەر مرۆڤەکان کەمە، ناتوانێت جڵە و کاریگەر بێت لەسەر هەست و ژیری مرۆڤ. دوای بڵاوبوونەوەی یاری رێد دێد رێدمپشن ٢ هاوکێشەکە پێچەوانە بووەوە یارییەکە کۆتای بەم مشتومڕە هێنا.

سەلماندی کە یاریە ڤیدیۆییەکان دەکرێت ببن بە پارچە هونەرێکی زۆر کاریگەر و بەهێزتر لەوەی شارەزایان پێیان وایە. یارییەکە بە چیرۆک و گرافیک و وردەکاریەکەی پارچەیەکی هونەری ناوازەی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد، بۆیە ئەم یارییە بە پارچەیەکی گرنگ لە مێژووی یارییە ڤیدۆییەکان دادەندرێت، چونکە سەلماندی یارییە ڤیدیۆییەکانیش دەتوانن ببن بە بەشێکی گرنگی هونەر، ئەگەر ئاوا بەردەوام بن لە گەشەکردن و بەرەوپێشچوون، جگە لەوە یارییەکە ئەوەشی نیشاندا پێویست بە گەیاندنی پەیامی سیاسی نییە بۆ ئەوەی یارییەکی بەهێز بەرهەم بهێنیت کە وەک بەشێک لە هونەر سەیر بکرێت، کە ئێستا زۆرێک لە پەرەپێدەرەکان ئەم رێگایە بەکاردەهێنن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیان توانیوە ئەوەی ئەم یارییە بەدەستی هێنا دووبارە بکەنەوە.

وە یارییەکە وەڵامی ڕەخنەی یەکەمی ڕەخنەگرانیشی داوەتەوە بەوەی کە گوایە یارییە ڤیدۆییەکان کاریگەریەکی گەورەیان نییە و جیهانگیر نین. یاریەکە تەنها لە سێ رۆژەی سەرەتای داهاتی ٧٢٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە کە بەهێزترین هونەری ئەم سەردەمە کە سینەمایە نەیتوانیوە ئەم ژمارەیە تۆماربکات کە زۆرترینی فیلمی (ئاڤێنجەر ئینفنیتی وار)ە کە داهاتی ٦٤٠ ملیۆنی کۆکردەوە. کە ئەمەش ئاماژەیەک بوو کە ڕەنگە لە داهاتوودا یارییە ڤیدۆییەکان شوێنی سینەما بگرنەوە ببنە کاریگەرترین هونەری سەردەمی خۆیان. بۆیە بەڕای زۆربەی شارەزایان و ڕەخنەگران و یاریکەران یارییەکە یەکێکە لە باشترین یاریەکانی مێژووی یارییە ڤیدیۆییەکان. بۆیە دەبێت وەکو پارچەیەکی گرنگی بواری یارییە ڤیدۆییەکان سەیر بکرێت.


سەرچاوەکان



344 بینین