پشکنینی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2024-05-08-15:54:00 - کۆدی بابەت: 12813
پشکنینی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز (بە ئینگلیزی: Lactose Tolerance Test، بە عەرەبی: فحص تحمل اللاکتوز) توانای ڕیخۆڵەکانت دەپێون بۆ شکاندنی جۆرێک شەکر کە پێی دەوترێت لاکتۆز. ئەم شەکرە لە شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تردا هەیە. بە شێوەیەکی ئاسایی، ئەنزیمێک بە ناوی لاکتەیز لاکتۆز دەشکێنێت بۆ شەکرێکی سادەتر کە پێی دەوترێت گلوکۆز. ئەم شەکرانە لەلایەن جەستەوە دەمژرێن و دەگۆڕدرێن بۆ وزە. ئەگەر جەستەت بڕی پێویست لاکتەیز دروست نەکات، ناتوانیت بە شێوەیەکی گونجاو ئەو خواردنانەی کە لاکتۆزی تێدایە هەرس بکەیت و ئەمە بە هەرس نەكردنی لاكتۆز دەناسرێت. ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی غازات، ئازاری سک، تەشەنووج کردن و سکچوون. هەموو ئەو منداڵانەی لە دایک دەبن دەتوانن لاکتۆز هەرس بکەن. بەڵام بەرهەمهێنانی ئەنزیمی لاکتەیز بەشێوەیەکی ئاسایی بەرە و کەمی دەچێ نزیکەی ٦٥-٧٠٪ ی دانیشتوانی گۆی زەوی توانای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان بە تێپەڕبوونی کات و گەورەبوونیان تێدا پەرەدەسێنێت.

دوو جۆر پشکنینی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز هەیە

  • پشکنینی هایدرۆجینی هەناسە: ئەم شیکارییە پێوانەی بڕی گازی هایدرۆجین دەکات لە هەناسەدا پێش و پاش خواردنەوەی شلەیەک کە لاکتۆزی تێدایە. ئەمە باوترین ڕێگایە بۆ تاقیکردنەوەی بەرگەگرتنی لاکتۆز.
  • پشکنینی گلوکۆزی خوێن: ئەم شیکارییە زنجیرەیەک پشکنینی خوێن لەخۆ دەگرێت کە ئاستی گلوکۆز (جۆرێک شەکر) لە خوێندا دەپێوێت پێش و پاش ئەوەی شلەیەک دەخۆیتەوە کە لاکتۆزی تێدایە.

کەی پێویستە ئەم شیکارە ئەنجام بدەین؟

لەوانەیە پێویست بکات ئەم پشکنینە ئەنجام بدەیت ئەگەر نیشانەکانی بەرگەگرتنی لاکتۆزت هەبێت. نیشانەکان بەزۆری لە ماوەی نیو کاتژمێر بۆ دوو کاتژمێر دوای خواردن و خواردنەوەی بەرهەمە شیرییەکان ڕوو دەدەن. ئەمانە بریتین لە:

  • سکچوون
  • ئازاری سک
  • هەڵئاوسان
  • غازات
  • هێڵنجدان

لە کاتی پشکنینی هایدرۆجینی هەناسە

  • ئەم شیکارە بۆ دیاریکردنی بەرگە نەگرتنی لاکتۆزە (Lactose Intolence). بەم شیکارە بڕی گازی هایدرۆجین لە هەناسەدا پێش و دوای خواردنەوەی شەکراوی لاکتۆز دەپێوێت.
  • بە بەرگە نەگرتنی لاکتۆزەوە لاکتۆزی هەرس نەکراو دەگاتە ڕیخۆڵە گەورە و بەکتریاش تێکیدەشکێنێت و بڕێکی زۆر گازی هایدرۆجینی لێ پەیدا دەبێت و لەوێوە بەسوڕی خوێن دەگات و دواجار بەهەناسەدانەوە لە ڕێی سییەکانەوە دەردەچێ و دەکرێ بڕەکەی بپێورێت.

لە کاتی پشکنینی گلوکۆزی خوێن

  • پسپۆڕێکی تەندروستی نموونەی خوێن لە خوێنبەرێک لە قۆڵەکەت وەردەگرێت، بە بەکارهێنانی دەرزی بچووک. دوای ئەوەی دەرزییەکە دەخرێتە ناوەوە، بڕێکی کەم لە خوێن کۆدەکرێتەوە بۆ ناو تیوبێک.
  • شلەیەک دەخۆیتەوە کە لاکتۆزی تێدایە.
  • نموونەی خوێنی زیاتر لە کاتێکی دیاریکراودا وەردەگیرێت، بەزۆری لە ٣٠ خولەک، یەک کاتژمێر و دوو کاتژمێر.

ئامادەبوون بۆ شیکار

بۆ ئەوەی خۆت ئامادە بکەیت بۆ هەر جۆرە پشکنینێک، پێویستە:

  • بەڕۆژووبوون (نەخواردن و خواردنەوە) بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٢ کاتژمێر پێش پشکنینەکە
  • واز لە بەکارهێنانی دەرمانی دژەتەن بهێنە بۆ ماوەی دوو بۆ چوار هەفتە پێش پشکنینەکە
  • جگەرە نەکێشان یان خۆت لە چالاکیی قورس و شەکەت بپارێزە ڕۆژێک پێش پشکنینەکە

ئەگەر تاقیکردنەوەی هەناسەدانت هەیە، لەوانەیە پێویست بکات ددانەکانت بشۆیت یان دەمت بشۆیت بە ماوەیەکی کورت پێش پشکنینەکە.

ئایا هیچ مەترسییەک هەیە بۆ ئەم پشکنینە؟

ئەگەر تۆ توانای هەرسکردنی لاکتۆزت نەبێت، لەوانەیە هەست بە تەشەنووج کردن و هەڵئاوسان بکەیت لە دوای خواردنەوەی لاکتۆز. مەترسییەکی زۆر کەم هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خوێن. لەوانەیە ئازارێکی کەم یان برین هەبێت لەو شوێنەی کە دەرزییەکە تێیدا دانراوە، بەڵام زۆربەی نیشانەکان بە خێرایی لەناودەچن.

ئەنجامەکان

ئەگەر پشکنینی هایدرۆجینی هەناسەت هەبوو، لەوانەیە ئەنجامەکان بریتیبن لە:

  • هێڵی بنچینەیی نموونەی هەناسەدان پێش خواردنەوەی لاکتۆز وەردەگیرێ گەر بەشێوەیەکی بەرچاو گازی هایدرۆجین زیادی کردبوو وە لەو هێلە بنچینەییەکە لای دابوو. وەک ئەوە وایە ئەو کەسە بەرگەی لاکتۆزی نەگرتبێ.
  • بەرزبوونەوەی ڕێژەی هایدرۆجین دوای خواردنەوەی لاکتۆز. لەوانەیە ئەمە واتای ئەوە بێت کە تۆ بەرگەگرتنی لاکتۆزت هەیە.
  • کەمبوون یان زۆر نەبوونی هایدرۆجین دوای خواردنەوەی لاکتۆز، ئەمەش واتای ئەوەیە کە نیشانەکانت لەوانەیە بەهۆی بەرگەگرتنی لاکتۆزەوە نەبێت. لەوانەیە پێویستت بە پشکنینی زیاتر بێت بۆ زانینی هۆکاری نیشانەکانت.

ئەگەر پشکنینی گلوکۆزی خوێنت هەبوو، لەوانەیە ئەنجامەکان

  • ئاستی گلوکۆز دوای خواردنەوەی لاکتۆز بەرز نابێتەوە، لەوانەیە ئەمە واتای ئەوە بێت کە تۆ بەرگەگرتنی لاکتۆزت هەیە.
  • ئاستی گلوکۆزت بەرزبوویەوە ئەمەش واتای ئەوەیە کە نیشانەکانت لەوانەیە بەهۆی بەرگەگرتنی لاکتۆزەوە نەبێت. لەوانەیە پێویستت بە پشکنینی زیاتر بێت بۆ زانینی هۆکاری نیشانەکانت.


سەرچاوەکان



47 بینین