نەخۆشی دەروونی چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-13-01:46:00 - کۆدی بابەت: 2222
نەخۆشی دەروونی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی دەروونی چییە؟

نەخۆشی دەروونی حاڵەتێكی تەندرووستییە كە تێیدا گۆڕان لە هەست، بیركردنەوە، ڕەفتار (یاخۆد هەمویان پێكەوە) ڕوودەدات. نەخۆشی دەروونی پەیوەندی بە سترێس یان ئەو كێشانەوە هەیە كە لەناو كۆمەڵگا و خێزانەكاندا ڕوودەدەن.
نەخۆشییە دەروونیەكان بەربڵاون، بۆ نمونە:

  • لە %19 بەتەمەنەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان، دووچاری چەند جۆرێك نەخۆشی دەروونی دەبنەوە.
  • لە %4.1 دانیشتوانەكەی نەخۆشی دەروونی مەترسیداریان هەیە.
  • لە %8.5 تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن بە هۆی خراپ بەكارهێنانی دەرمانەوە.

نەخۆشییە دەروونیەكان چارەسەریان هەیە، زۆربەی ئەو كەسانەی كە چاكبوونەتەوە گەڕاونەتەوە ناو كۆمەڵگا و بە شێوەیەكی ئاسایی دەژین.

تەندروستی دەروونی

ئەو كارانەی كە ڕۆژانە دەیكەین كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی دەروونیمان، وەك:

  • كردنی چالاكی بەرهەمهێنەر (كاركردن، خوێندن، خزمەتكردن)
  • بوونی پەیوەندیەكی تەندروست
  • توانای خۆگونجاندن لەگەڵ چواردەورەكەت

نەخۆشی دەروونی

بریتیە لە هەر ناتەواویەك كە لە مێشكدا ڕوودەدات، هەروەها نەخۆشیەك ببێتە هۆی :

  • گۆڕانی بەرچاو لە بیركردنەوە، هەست و سۆز، هەروەها ڕەفتاركردن
  • سترێسی زۆر یان بوونی كێشە لە شوێنی كاركردن یاخود لە ناو خێزان

تەندرووستی دەروونی بناغەی دروستبوونی هەست و سۆز، بیركردنەوە، پەیوەندی كردن، فێربوون، خۆڕاگری و خۆشویستنە. هەروەها تەندرووستی دەروونی كلیلی سەرەكی پێكهێنانی پەیوەندییەكانە لە ناو كۆمەڵگادا.
ئەو كەسانەی كە نەخۆشەی دەروونیان هەیە نایاندەوێت قسەی لەبارەوەبكەن، بەڵام نەخۆشی دەروونی شتێك نییە كە شەرم بكەیت لێی، چوونكە ئەمیش هەر نەخۆشییە وە نەخۆشی دڵ و شەكرە. نەخۆشییە دەروونیەكان چارەسەریان هەیە، هەمیشە زاناكان لە گەڕاندان بۆ تێگەشتن لە شێوازی كاركردنی مێشكی مرۆڤ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشییە دەروونیەكان.
هەموو كەسێك دەكرێت دووچاری نەخۆشی دەروونی ببێتەوە، بەبێ جیاوازی لە تەمەن، ڕەگەز، ناوچە، داهات، پلە و پۆست، نەتەوە یان دین. هەرچەندە نەخۆشی دەروونی دەكرێت لە هەر تەمەنێكدابێت ڕووبدات بەڵام سێ لەسەر چواری نەخۆشییە دەروونیەكان لە تەمەنی 24 ساڵیەوە دەردەكەون.
نەخۆشییە دەروونیەكان جەندین جۆریان هەیە و بەچەند شێۆازێك كار لە ژیانی ڕۆژانەمان دەكەن، هەندێك جار تووشی فۆبیامان (ترسانێكی زۆر) دەكەن، بەڵام هەندێك جار هێندە مەترسیدارن كە پێویستدەكات كەسەكە ببرێتە نەخۆشخانە.


سەرچاوەکان



17179 بینین