گرنگی پاکوخاوێنی مرۆڤەکان

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-16-10:09:00 - کۆدی بابەت: 6317
گرنگی پاکوخاوێنی مرۆڤەکان

ناوه‌ڕۆك

پاکوخاوێنی

پاکوخاوێنی کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لە ژیانی مرۆڤەکاندا، ھێڵێکی بەرگری دروست دەکات لە دژی بەکتریا و نەخۆشییە درمەکان، لە دیارترین نەریتەکانی پاکوخاوێنی شۆردنی دەستەکان پێش خواردنی ژەمەکان، و پێوەرێکی تایبەت بە پاکو خاوێنی ژینگەی دەوروبەر.

گرنگی پاکوخاوێنی مرۆڤەکان

  • سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆس و پیسی بڵاوبۆوە، بەھۆی ھەندێک خووی خراپەوە.
  • وێنەی کەسایەتی تاک و ڕێزی بۆ خۆی نیشان دەدات.

پاکو خاوێنی تایبەتی مرۆڤ 

پاکو خاوێنی تایبەتی مرۆڤەکان و پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروست لە گرنگترین دەرکەوتنەکانی گرنگیدانە بە خوود، پێویستە دایک و باوکان منداڵەکانیان لە تەمەنێکی کەمەوە ڕابھێنن لەسەر خووە تەندروستەکان، ھەروەھا گرنگیدان بە پاکو خاوێنی خوود بە شێوەیەکی ڕۆژانە، بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی شێوەیەکی پاکوخاوێن و دروستی ھەیە، ھەروەھا ڕێگریکردن لە بۆنی ناخۆش، کە بە شێوەیەکی گەورە کاریگەری ھەیە لەسەر ھەڵسەنگاندنی خوودی بۆ مرۆڤەکان، ھەروەھا کاریگەریی ھەیە لەسەر چۆنییەتی ڕوانینی کەسەکان بۆت، وە ئەم بۆنە ناخۆشانە بەھۆی ئەو دەردراوانەی جەستە ڕۆژانە دەریدەدات، لەڕێی دەرکردنی ئارەق و میزکردن و لیک و زەیتی جەستە و پیسایی، ھەروەھا دەکرێت بەھۆی بەرکەوتنی ھەندێک ناوچەکانی جەستە وەک قاچەکان و ڕانەکان، ئەگەر بە بەردەوامی ئەو دەردراوانە پاک نەکرێنەوە، ئەوە دەبێتە ھۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆش بێزارکەر.

پاکو خاوێنی ژینگەی مرۆڤ

دەکرێت مرۆڤەکان ھەندێک ڕێگە بگرنە بەر بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی ژینگەی دەوروبەریان، لەو ڕێگایانە:

١- بایەخدان بە تەندروستی ھۆش، چونکە خاوێن کردنەوەی مێشک بە پەیڕەوکردنی شێوازێکی بۆ بیرکردنەوەی دروست، بە شێوەیەکی گەورە یارمەتی کەسەکان دەدات خاوێنتر و ڕێکخستووتر بن.

٢- دیاریکردنی سێ خاڵی سەرەکی بۆ خاوێن کردنەوە بە شێوەیەکی ڕۆژانە، دەکرێت کەسەکان لە دەوروبەریاندا شپرزی و پەرشوبڵاوی لە ماڵدا ببینن، وەک پژانی پاکەت و شیرینی و یاری منداڵان و چەندان کەلوپەلی دیکە، ناتوانرێت لە کاتێکی دیاریکراودا ڕێکبخرێن، دەبێت یەک لە دوای یەک ڕێکبخرێن تا ببێتە ھاندەرێک بۆ ھەوڵدانی زیاتر. 

٣- دیاریکردنی پاککەرەوەکان و ئەو کەرەستانەی لە پاککەردنەوەکاندا بەکاردەھێنرێن.

٤- خۆشی وەرگرتن لەکاتی پاککەردنەوەدا، جا پاککردنەوەی ماڵ یان ڕێگەوبان بێت یان پاکوخاوێنی خوود بێت، دەکرێت ئەمە لەڕێی حەوانەوە بێت لەکاتی پاککردنەوەدا، بە گوێگرتن لە میوزیکێکی ھێمن، یان قۆستنەوەی ئەو کاتە بۆ بیرکردنەوە لە بێدەنگیدا.


سەرچاوەکان



10249 بینین