چەند زانیارییەک بۆ نەهێشتنی کێشەی گەدە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:52:00 - کۆدی بابەت: 2590
چەند زانیارییەک بۆ نەهێشتنی کێشەی گەدە

ناوه‌ڕۆك

بە‌م ھە‌نگاوانە‌ ھە‌موو كێشە‌ تە‌ندروستییە‌كانی گە‌دە‌ لە‌ناوببە‌

گە‌دە‌ی مرۆڤ بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی یە‌كە‌م وێستگە‌ی وە‌رگرتنی خۆراك و خواردنە‌وە‌كانە‌، زۆربە‌ی ماددە‌ زیانبە‌خش و بە‌كتریا و ڤایرۆس و میكرۆبە‌كان لە‌وێوە‌ كۆدە‌بنە‌وە‌، ھاوكات گە‌دە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ئە‌ندامە‌ ھە‌رە‌ گرنگە‌كانی جە‌ستە‌ی مرۆڤ، زۆرجار مرۆڤ تووشی ھە‌وكردنی گە‌دە‌ و برینی گە‌دە‌ تێكچوونی كۆئە‌ندامی ھە‌رس دە‌بێ، ئە‌مەش ئازاری زۆر بە‌ مرۆڤ دە‌گە‌یە‌نێ و نیگە‌رانی زۆری لێ دە‌كە‌وێتە‌وە‌.
ھە‌وكردنی گە‌دە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ نە‌خۆشییە‌ ھە‌رە‌ باوە‌كان، بە‌ھۆی ھە‌وكردنی زۆرە‌وە‌ سە‌رە‌نجام بڕینی ڕووپۆشی ناوە‌وە‌ی گە‌دە‌ دروست دە‌بێت، جۆری ھە‌وكردنی درێژخایە‌ن و ماوە‌ كورتی ھە‌یە‌، بە‌ھۆی ھە‌وكردنە‌كان و دواتر دروستبوونی برین، ئە‌گە‌ری ئە‌وە‌ ھە‌یە‌ سە‌رە‌نجام مرۆڤ تووشی شێرپە‌نجە‌ی گە‌دە‌ ببێت.
پزیشكان لە‌بارە‌ی ھۆكارە‌كانی تووشبوون بە‌ ھە‌وكردنی گە‌دە‌وە‌ دە‌ڵێن، كە‌ زۆر خواردنە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ كھولییە‌كان، ڕشانە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام، بە‌كارھێنانی حە‌بی ئە‌سپرین و دە‌رمانی دژە‌ ھە‌وكردن گرنگترین ھۆكارە‌كانی تووشبوون بە‌م نە‌خۆشییە‌.
كاتێك بكتریای «Helicobacter plyori» لە‌ نێو گە‌دە‌ی مرۆڤ بڵاودە‌بێتە‌وە‌ و ھیچ چارە‌سە‌رێكی پێویستیش نە‌خۆن، ئە‌وا بە‌كتریاكە‌ زیانی زۆر بە‌ گە‌دە‌ دە‌گە‌ینێ و سە‌رە‌نجام دە‌بێتە‌ ھۆی توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی گە‌دە‌.


نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی گە‌دە‌

نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی گگە‌دە‌ لە‌ كە‌سێكە‌وە‌ بۆ كە‌سێكی تر دە‌گۆڕێت لە‌ زۆر كە‌سدا نیشانە‌ی نییە‌، باوترین نیشانە‌كانی بریرتین لە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌:

یە‌كە‌م: ھێلنجدانی زۆر و بێزاركە‌ر و نزگە‌رە‌.
دووە‌م: ئاوسانی سك و دروستبوونی ئازاری سك.
سێیە‌م: نە‌مانی حە‌ز و ئارە‌زوو بۆ خواردن.
چوار‌ە‌م: سووتانە‌وە‌ی گە‌دە‌ لە‌نێو ژە‌مە‌كانی خواردن یان لە‌ شە‌ودا.
پێنجە‌م: ڕشانە‌وە‌ی خواێناوی یان ڕە‌نگ قاوە‌یی و دواكە‌وتنی دە‌ردانی پاشە‌ڕۆ.


سەرچاوەکان



2380 بینین