زمان قوتدان چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت

له‌لایه‌ن: - د. شاخەوان حسێن - به‌روار: 2020-08-14-17:43:00 - کۆدی بابەت: 356
زمان قوتدان چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت

ناوه‌ڕۆك

زمان قوتدان چیە

لە ڕاستیدا شتێک نیە بە ناوی قوتدانی زمان، بەڵکوو بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسولکەکانی زمان کە لەشێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت و ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە و لە چەند خولەکێکی کەمدا ئەگەر پێی نەزانرێت کەسەکە گیان لەدەست دەدات.
ئەم حاڵەتە حاڵەتی کت و پڕە و نابێت بیر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بکرێتەوە، بەڵکو دەبێت لە ھەمان شوێندا چارەبکرێت. 

ھۆکارەکانی قوتدانەوەی زمان

١-جیاوای لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا بەھەر نەخۆشیەک بێت.

٢-بەرکەوتنی لەناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک.

٣- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو ،زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لەڕادەبەدەر دەبێت بۆ نمونە ڕاکردنێکی لەناکاو ،وەک ئەوەی لە یاریزانەکاندا ڕوودەدات.

٤-تێکچونی کۆئەندامی سوڕی خوێن کە زۆربەی کات بەھۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵ ڕوودەدات.

چۆن بزانین کەسێک لە نزیکمانەوە زمانی قوتداوەتەوە 

١-لەناکاو ھێزێکی دەرەکی بەر سەری کەسەکە دەکەوێت و ئەویش بە ھەڵپە دەکەوەێتە گیانەڵا و دەست بۆ ملی دەبات.

٢-دوای ماندووبونێکی شەکەتکەر کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی و شین ھەڵدەگەڕێت.

٣-لەناکاو یەکێک دەست بەگیانەڵا دەکات لە تاو گیانی ھەڵبەز و دابەز دەکات و دەکەوێتە سەر زەوی.

٤-کەسەکە دەست بۆ سک و گەرووی دەبات و دەنگی دەرنایا و شین ھەڵدەگەڕێت.

چۆن چارەسەری بکەین

ڕاستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەكه‌ بەرەو دواوە دەچەمێنیتەوە دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دەبێت ،  کاتێک چاک بووە پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاست بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە بدات ، دەبێت بەزووترین كات ئەو کردارە ئەنجام بدەی چونکە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ چرکەدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا کەسەکە بێهۆش دەبیت و زیاتر مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی.


سەرچاوەکان



10178 بینین