نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-20:49:00 - کۆدی بابەت: 3150
نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان

زۆر لە نەخۆشییە ترسناکەکان لەو ڤایرۆسانە پەیدا دەبن کە مرۆڤ وەک خانەخوێی سروشتی خۆیان بەکاردێنن، لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە هەرە باوەکانی مرۆڤ هەڵامەتی ئاسایی و ئاوڵەی ئاوی و سورێژە و ملەخڕێ و ئیفلیجی منداڵ و هاری و هەوکردنی جگەر. نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەتوانن تووشی ئەندامە جیاوازەکانی لەشی مرۆڤ ببن، لەوانەش دەماخ و جگەر و دڵ و هەردوو سی و پێست.

نەخۆشی هاری دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی گەستنی گیانەوەرێکی توشبوو کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە لە لیکەکەیدا. وە کاتێک مرۆڤ تووشی دەبێت ڤایرۆسەکە لە برینەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندە کۆئەندامی دەمار. لە نیشانەکانی هاری: تالێهاتن، ژانە سەر و کرژبوونی قوڕگ و ئیفلیجی، بێهۆش بوون، نەخۆشی هاری بە جۆرێک کوشندەیە خەڵکێکی زۆر کەم لە ژیاندا دەمێننەوە دوای تلانەوەیان بە کاریگەری ئەم نەخۆشییە.
وە ئاوڵەی ئاوی نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە تەنینەوە خێراکان. ڤایرۆسی ئاوڵە لە سییەکاندا زۆر دەبێت، تۆڕی لوولەکانی خوێن بەکاردێنێت بۆ گەیشتن بە پێست، نیشانەکانی تا لێهاتن و پەڵەی پێست دەگرێەتوە. گواستنەوەی نەخۆشییەکە بە بەرکەوتنی ڕآستەوخۆ دەبێت. لە کاتی دەرکەوتنی پەڵەی پێست کە سەرچاوەی ڤایرۆسەکانە کە دەبنە هۆی توشبوون، هەروەها لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە. خۆشبەختانە ئەم نەخۆشییە سووکە، بە شێوەی گشتی چاک بوونەوەی هەیە و هەروەها لەش بەرگری پەیدا دەکات بە درێژایی ژیان. بەڵام ئەگەر هەموو ڤایرۆسەکانی ئاوڵەی ئاوی تێکنەشکێن ئەوا هەر لە دەمارە خانەکاندا دەمێننەوە، بە شێوەی ڤایرۆسی بەرایی دەبنە هۆی نەخۆشی کە لە داهاتوودا دەردەکەون، لە تەمەنی گەورەییدا پێیان دەڵێن چاڵە ناوچەییەکان (چاڵی ئاوڵە).


سەرچاوەکان



1847 بینین