ئیفلیجی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-29-20:47:00 - کۆدی بابەت: 1768
ئیفلیجی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ئیفلیجی منداڵ (شەلەلی منداڵ)

ئیفلیجی منداڵ ڤایرۆسی و سارییە، سێ جۆری هەیە (١و٢و٣)، ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی پیسیەوە کە بگاتە دەمی نەخۆشەکە توش دەبێت. تەمەنی ئەو منداڵانەی کە تووش دەبن لە ٣ مانگی تا ١٦ ساڵییە، ئەم نەخۆشیە زۆرتر لە هاویندا توش دەبێت، زۆرتر لە ٩٠٪ تووش بوانی ئەم ڤایرۆسە هیچ جۆرە نیشانەیەکیان تیا دیاری نادات ١٪یان بە شێوەی (مەنەنژید) وە لە ١٪ی تریشیان بە شێوەی ئیفلیجی بە دیار دەکەوێت. بە دوو قۆناغ دەردەکەوێت، لە قۆناغی یەکەمدا نەخۆشەکە تای لێ دێت، نیشانەی گیرانی سنگی دەردەکەوێت. لە قۆناغی دووەمدا بە ئازارێکی سەخت و دژواری سەرجەم دەمارەکانی و تا لێ هاتن دەست پێ دەکات، وە لە دوای چەند کاتژمێرێک ئیفلیجییەکە ڕوودەدات. هۆکارەکانی یارمەتی دەری گەورەتر بوونی و ترسناک بوونیەتی بریتییە لە کەم بوونی هۆشیاری تەندروستی و ئابورییە، هەروەها دەرزی لێدان لە ناو دەمارەکانیش بە هەڵە دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە. 

نیشانەکانی

نیشانەکی بە پێی جۆری توش بوون بە نەخۆشیەکە دەگۆڕێت.

چارەسەر و دەرمان

ڤاکسینی خۆراکەی بە ئیفلیجی مدناڵ بە شيش جار دەدرێت لە منداڵەکە، یەکەم جار لە یەکەم رۆژی لەدایک بوونیەوە، ١،٥ مانگی، ٤،٥ مانگی، ١٥ مانگی، و ٦ ساڵی.


سەرچاوەکان



3352 بینین