ئەو سیفەتانەی کە ژنان حەزناکەن لە پیاواندا هەبێت

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-22-18:24:00 - کۆدی بابەت: 12957
ئەو سیفەتانەی کە ژنان حەزناکەن لە پیاواندا هەبێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو سیفەتانەی کە ژنان حەزناکەن لە پیاواندا هەبێت (بە ئینگلیزی: Behaviors that a woman does not like in a man، بە عەرەبی: الصفات التي لا تحبها المرأة في الرجل) چەندین سیفەتی باش هەن کە ژن لە پیاودا خۆشی دەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سیفەت گەلێک هەن ئەگەر لە پیاودا بدۆزرێتەوە، ڕەنگە ژن حەزی لێی نەبێت بۆ نموونە کۆنتڕۆڵنەکردنی خۆشەویستی و غیرەکردنی لە سنوور دەرچوو.

ئەو سیفەتانەی کە ژنان لە پیاواندا ڕقیان لێیە

کۆمەڵێک سیفەت هەن کە ژنان حەزناکەن لە هاوسەرەکانیان هەبێت. دەکرێت هەر ئەو سیفەتانەی دەرخەری خۆشەویستی پیاون و ئافرەت دڵخۆش دەبێت بە هەست پێکردنیان ببنە هۆی نیگەرانی و نائاسوودەیی ئافرەت ئەگەر زیادەڕەوی یان کەمتەرخەمییان تیادا بکرێت، دیارترین سیفەتەکان بریتین لە:

خۆشەویستی کۆنترۆڵکردن: ژن حەزی لە دەستوەردانی پیاو نییە لە هەموو شتێکی گەورە و بچووکدا کە پەیوەندی بە ژیانی خۆیەوە هەبێت، یان زۆرێک لە بڕیارەکانی، چونکە حەزی لە تایبەتمەندی و سەربەخۆیی و ئازادی لە هەڵبژاردن هەیە و تەنانەت ئەمە مافی خۆشییەتی.

دەستبڵاوی: ژن پیاوێکی بەخشندەی خۆشدەوێت کە خۆشەویستی زۆری خۆی بۆی و پێزانینی خۆی بۆ هاوژینەکەی دەردەبڕێت و گرنگی بە پێدانی دیاری دەدات. بەڵام بە پێدانی هەموو خۆشەویستی و زیادەڕەویکردن لە بەخشینی پێشکەشکردنی دیاری وا لە ژنەکە دەکات پێی وابێن کە ئەمە تایبەتمەندییەکی دەستبڵاوییە و ئەسڵەن ئەم دیاری پێشکەشکردنە بەهۆی خۆشەویستییەوە نییە بەڵکو بەهۆی ئەوەوەیە پیاوەکە وابیر دەکاتەوە دەتوانێت بە پارە خۆشەویستی و هەست و سۆزی هاوژینەکەی بکڕێت. بۆیە ژنان ئەم تایبەتمەندییەیان خۆشناوێت.

تەمبەڵی لە شوێنی کار: ئافرەت ئەو پیاوەی خۆشدەوێت کە لە کارەکەیدا هەرچی لە توانایدا بێت بیکات. هەوڵی پەرەپێدانی خۆی بدات و ئامانجەکانی خۆی و ئەوەی ئاواتەخوازییەتی لە ڕووی داراییەوە بە دەستی بهنیت. هەروەها بیر لە داهاتووی خۆی بکاتەوە و پلانی بۆ دابنێت، ئەمە جگە لەوەی خاوەنی چەندین لێهاتوویی بێت و خولیای زۆری هەبێت. بەم پێیەش دەردەکەوێت ئافرەت حەزی لە بێهێزی و شکستی کارکردن نییە.

خۆبەگەورەزان و لەخۆدەرچوو: ژن پیاوێکی خۆبەزلزان و زیاد لە پێویست متمانە بە خۆبووی خۆشناوێت، بەو مەرجەی ژنان پیاوی متمانەی بەخۆبوویان خۆشدەوێت بەڵام ئەم متمانە بە خۆبوونەی ئەوەندە بەرز نەبێتەوە کە بگاتە ئاستی خۆبەگەورەزانین و زۆر هەوڵبدەن تا سەرنجی کەسانی دیکە بۆ لای خۆیان ڕابکێشن تا بتوانن بە سەرسامی ئەوانی تر دەورە بدرێن.

خۆپەرستی: ژن حەزی لە پیاوێکی خۆپەرست نییە کە تەنها بیر لە خۆی بکاتەوە و ناتوانێت بەرامبەری ئەو گرنگیدان و خۆشەویستییەی ئافرەت کە پێی دەبەخشێت هەست و سۆزی هەبێت. بەو پێیەی کەسانی خۆپەرست هەرچەند هەست و خۆشەویستی و گرنگی پێدانیان نیشان بدەیت و بۆیان دەرببڕیت هێشتا پێزانینیان بۆی نییە پێیان وایە ئەوان بە تەواوی شایەنی هەموو خۆشەویستی و گرنگی پێدانێکن. هەروەها خۆپەرستی وا لە خاوەنەکەی دەکات گرنگی بە خۆشی و بەرژەوەندییەکانی خۆی بدات، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەست و بارودۆخی کەسانی دیکەی دەوروبەری.

نەبوونی بەرپرسیارێتی: ژن پیاوێکی خۆشدەوێت کە کەسایەتییەکی بەهێزی هەبێت، هەموو بڕیارەکانی خۆی بدات و بتوانێت کۆنترۆڵی هەموو لایەنەکانی ژیانی تایبەتی خۆی بکات. واتا ژنان پیاوێکیان خۆشدەوێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و خۆیانی لێ دوورنەخەنەوە. بەم جۆرەش دەردەکەوێت ئافرەت حەزی لە پیاوێک نییە کە سەربەخۆ نەبێت و پشت بە خۆی نەبەستێت.

خیانەت: ژن پیاوێکی خۆشدەوێت کە شایەنی متمانەی ئەو بێت و بێ هیوای نەکات. بە ڕاستگۆیی پەیوەندی لەگەڵیدا هەبێت و لە هەموو شتێک لە ژیانیدا ئاگاداری بکاتەوە. خیانەت بە یەکێک لە ترسە گەورەکانی دادەنرێت، بەو پێیەی دەترسێت لە خۆشویستنی پیاوێک کە خیانەت لە متمانەی ئافرەتەکە بکات. هەر بۆیە خیانەت دواشتە کە ئافرەتان بتوانن لێی خۆشبن.

درۆکردن: ژن هەست دەکات دەتوانێت پشت بە پیاوێکی ڕاستگۆ ببەستێت، هەروەها دەتوانێت متمانەی پێ بکات. وەک چۆن ناتوانێت متمانە بە پیاوێک بکات کە باوەڕی بە ڕاستگۆییەکەی نییە، یان بەڵێنەکانی کە پێیدەدات و ناتوانێت جێبەجێی بکات.

خووگرتنی لەڕادەبەدەر: خانمان حەزیان لە خووگرتنی زۆر نییە بۆ وەرزش، یان خووگرتن بە  یارییە ئەلیکترۆنیەکان. هەرچەندە پیاوان ئەمە بە گرنگیدان بە ویستەکان و گرنگیدان بە تەندروستی خۆیان دەزانن. بەڵام ئەمە جگە لە هەبوونی کات بەسەربردن و چێژوەرگرتنی جارجارە، خوو پێوەگرتنی ئافرەتان بێزار دەکات. واتا بە شێوەیەکی گشتی ئافرەتان پیاوێکیان پێ باشترە کە هەموو سەرنجەکانی لەسەر یەک شت لە ژیانیدا چڕ بکاتەوە.

زۆر گلەییکردن: ژنان پێیان وایە گلەیی و گریانی زۆر ئاماژەیە بۆ بیرکردنەوەی نەرێنی پیاو، بە تایبەت کاتێک سکاڵاکە پەیوەندی بە زۆر لایەنی ژیانی تایبەتیەوە هەیە.

بێ ئەدەبی: ئافرەتان پیاوێکی نەرم و نیانیان خۆشدەوێت کە بە ئەدەب و سەلیقەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسێکدا دەکات، هەروەها پیاوێکی خۆشدەوێت کە لە زۆر بابەتدا یاساکانی ئەتەکێت پەیڕەو دەکات، وەک ئەتەکێتی نان خواردن و ئاداب و مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان.

وابەستەیی لەڕادەبەدەر: ئافرەت وابەستەی پیاو بەلایەوە خۆشە، بەڵام پێی خۆش نییە لەڕادەبەدەر وابەستەی پیاوەکەی هەبێت واتا پیاو زۆر پێوەی وابەستە بێت. بەجۆرێک هەرکاتێک جێی هێشت چەند جارێک تەلەفۆنی بۆ بکات، یان نامەی کورتی زۆری بۆ بنێرێت، بەو پێیەی ئەمە وای لێدەکات وا بیر بکاتەوە کە ژیانی تایبەتی لە هاوسەرەکەی گرنگییەکی نییە.

غیرەی لەڕادەبەدەر: ژن حەزی لە غیرەکردنی زۆر نییە کە لە ئاستی ئاسایی تێپەڕێت. غیرە بە شێوەیەکی ئاسایی و سنووردار قبوڵکراوی خۆشەویستیییە بەڵام زیاد لە پێویست نیگەرانی دروست دەکات. بەو پێیەی  غیرەی زۆر وا دەکات ئافرەت هەست بکات پیاوەکە متمانەی پێی نییە.

زیادەڕەوی لە دەمارگیری: ئافرەت بە بەردەوامی هەست بە ترس دەکات لە توڕەیی زۆر توند و دووبارەبووەوە. دەمارگیری لە ڕادەبەدەر وای لێناکات هەست بە خۆشەویستی پیاوەکە بکات بۆی، یان سروشتی هەستەکانی بەرامبەری، هەروەها وای لێناکات هەست بە سەلامەتی بکات لەگەڵ ئەو پیاوەدا.

ئەو ڕەفتارانەی کە ژنان لە پیاواندا ڕقیان لێیەتی

خوو و ڕەفتارەکان لە پیاوێکەوە بۆ پیاوێکی تر جیاوازن، هەروەک چۆن پیاوان لە نێوان خۆیاندا جیاوازن، ژنانیش لەو شتانەدا جیاوازن کە بە دڵی خۆیانە یان خۆشییان لێی نایەت. بۆیە پێویست ناکات ئەو داب و نەریتە و ڕەفتارانەی کە باس دەکرێن مەرج بکرێت لەلایەن هەموو ژنانەوە ناپەسەند بن. هەروەها پێویست ناکات لە هەموو پیاوەکانەوە بێت و بەگشتی ئەو ڕەفتارانەی کە ژنان ڕقیان لێیەتی بریتین لە:

  • دەرنەبڕینی خۆشەویستی بە شێوەیەکی ڕۆمانسی.
  • دروستکردنی هەندێک ئاژاوە لە ماڵەوە.
  • بەراوردکردنی لەگەڵ ژنێکی تر.
  • ئارەزووی مانەوە لە ماڵەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بکەیت لە ڕۆژانی پشوودا یان لە کۆتایی هەفتەدا.
  • بەدەستهێنانی ڕیمۆتی (کۆنتڕۆڵی) تەلەفزیۆن.
  • هەستێکی نوکتەیی کە هەندێک سەرنجی نەرێنی سەبارەت بە ژنان لەخۆدەگرێت.
  • تاوانبارکردنی ژنەکە ئەگەر شتەکان بەو شێوەیە نەڕۆن کە دەتەوێت.
  • پەیوەندیکردنی پیاو بە هاوژینەکەیە بە ئامانجی زانینی ئەوەی کە چی دەکات و چاوی بە کێ دەکەوێت، نەک پشکنینی دۆخی خۆی و تەندروستی.
  • ئارەزووی ئەوەی ژنەکە بۆ خۆی بە تەنیا بهێڵێتەوە، بەجۆرێک کە پێی خۆش نەبێت لەگەڵ هاوڕێکانی یان خێزانەکەیدا بچێتە دەرەوە.
  • وا پیشان دەدات کە گوێی لێدەگرێت، بەڵام لە ڕاستیدا گرنگی بە قسەکانی هاوژینەکەی نادات.
  • پرسیارکردن لە شوێنی شتەکان بەبێ ئەوەی خۆی بەدوایاندا بگەڕێت.
  • ڕەتکردەنەوەی ئەوەی لە خەڵکی سەر شەقامەکە بپرسێت دەربارەی ئاراستەی دروست بۆ ئەو ناونیشانەی کە دەیەوێت بچێتە سەری کاتێک لە ڕێگاکەدا ون بوو.
  • زیادەڕەوی دەربڕینی نەخۆشییەکەی بەجۆرێک کاتێک پەتایەکی سادەی هەیە، بەجۆرێک گلەیی و نالە لە ئازاردا دەکات و ماندوو دەردەکەوێت لە توندی نەخۆشییەکەی کە شایەنی ئەوە نییە.
  • لەبیرکردنی ڕۆژە ڕۆمانسی و گرنگەکانی خانمان، وەک ساڵیادی هاوسەرگیری یان ڕۆژی لەدایک بوونیان.
  • ڕەتکردنەوەی ئەوەی بچێتە لای پزیشک بۆ پشکنینی پزیشکی بەردەوام و بیانووەکەی ئەوە بێن کە کارەکەی ڕێگری لێدەکات ئەو کارە بکات.
  • پێویستی ستایش و دەستخۆشی لە خانمان تەنانەت کاتێک کاری سادەی ماڵەوە دەکەن.
  • پشتگوێخستنی ڕوخساری دەرەکی و ڕیش نەکردن بە بەردەوامی.
  • ڕۆژانە زۆر کات لەگەڵ هاوڕێکانی بەسەر ببات و بەردەوام ئاگاداری هەموو هەواڵەکانیان بێت.

ئەو سیفەتانەی کە ئافرەتان لە پیاوان خۆشیان دەوێت

چەندین سیفەت هەیە کە ژن زۆر حەزی لێیە لە پیاودا هەیبێت، وەک هەبوونی چەندین ئەخلاقی باشی وەک ڕاستگۆیی و بوێری و پیاوسالاری، جگە لە ئەتەکێتی قسەکردن، گوێگرتنی باشی بۆ خەڵک، متمانە بەخۆبوونی، ڕێزگرتنی بۆ خۆی و ئەوانی تر، هەروەها ویست و ئامانجێکی زۆری هەبێت کە هەوڵی بەدەستهێنانی بدات، جگە لەوانەش دەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ کەسایەتییەکەیدا بگونجێت.


سەرچاوەکان



4883 بینین