هەر کەسێک پێویستە چەند جووت گۆرەوی هەبێت؟

له‌لایه‌ن: - مەئوا ئیدریس مەئوا ئیدریس - به‌روار: 2024-06-10-16:14:00 - کۆدی بابەت: 13142
هەر کەسێک پێویستە چەند جووت گۆرەوی هەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەر کەسێک پێویستە چەند جووت گۆرەوی هەبێت؟ (بە عەرەبی: كم زوج من الجوارب يجب أن يمتلكها أي شخص، بە ئینگلیزی: How many pairs of socks should anyone own) بە تێکڕا پێویستە هەموو ڕۆژێک جووتێک گۆرەوی خاوێن لە پێ بکرێت، کەواتە دەتوانیت بزانیت چەند جووتت پێویستە بە ڕەچاوکردنی ژمارەی ڕۆژەکانی نێوان شۆردنی گۆرەوییەکانت. ڕێنماییەکی باش ئەوەیە کە پێویستە لانیکەم هەشت بۆ دە جووت گۆرەویت هەبێت، جگە لەو گۆرەوییانەی بۆ چالاکی و شوێنی تایبەت بەکاردێن بەپێی شێوازی ژیان، وەک چالاکی وەرزشە جیاوازەکان.

لە کاتی کڕینی گۆرەوی، خول یان ماوەی نێوان جلشۆرینەکانت لەبەرچاو بگرە

دەبێت یەکەم شت کە لەبەرچاو بگیرێت لەکاتی هەڵبژاردنی بڕی گونجاوی گۆرەوییەکان، ڕێژەی دووبارەبونەوەی شۆرین و خاوێنکردنەوەی گۆرەوییەکانتە. ئەگەر ڕۆژانە تەنها یەک جووت گۆرەوی لە پێ دەکەیت و حەوت ڕۆژ جارێک گۆرەوییەکانت دەشۆیت، ئەوا باشترە هەشت تا دە جووت لە کەنتۆری پۆشاکەکانتدا هەبێت. بیرۆکەکە بەجۆرێکە کە بۆ هەر ڕۆژێکی نەشۆرین جووتێک گۆرەویت پێویستە، وە بیرت بێت بۆ بارودۆخی جیاواز با یەک یان دوو جووتی زیادەت هەبێت.

ژمارەی ئەو گۆرەوییانەی دەیکڕیت بەندە بە کوالێتییەوە

زۆر پێوەری زیادە هەیە کە کاریگەری هەیە لەسەر ژمارەی گۆرەوییەکانت لەوانە ماوەی نێوان شۆرین، چالاکییەکانت، کەشوهەوا و خواستی کۆمەڵایەتی بۆیان. لەکاتی کڕینی گۆرەوییە کوالێتی نزمەکان لەوانەیە تێبینی بکەیت کە بە کۆمەڵی ژمارە زۆرترەوە بەردەست دەبن. بەڵام ئایا ئەم جۆرە گۆرەوییە بە کۆمەڵانە شایەنی نزمبوونەوەی کوالێتی بەرهەمەکەن؟

بەوپێیەی گۆرەوییەکان بە ئاسانی توشی دڕان دەبن و بۆ بەکارهێنان دەست نادەن، کەواتە ماوەی مانەوە و بەرگەگرتنی بەرهەمەکە وەکو هۆکارێکی گرنگ دەبێت سەیر بکرێت. کاتێک گۆرەوییەکانت کوالێتیان باش بێت ڕەنگە تا ساڵێک بمێننەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە گۆڕین بکات، بەڵام گۆرەوییە بێ کوالێتی وهەرزانەکان کە بە کۆمەڵ دەکڕدرێن بۆ ماوەیەکی کەمتر دەمێننەوە و دەبێت زوو زوو گۆرەوی نوێ بکڕیت.

کڕینی گۆرەوی گرانتر کە کوالێتییان باشترە، لە سەرەتادا پێدەچێت وەک بارگرانییەکی دارایی دەربکەوێت. بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بیری لێبکەیتەوە لە ڕاستیدا پارە پاشەکەوت دەکەیت چونکە پێویست ناکات هەمیشە لە خەمی گۆڕین و کڕینی گۆرەوییدا بیت. ئامانجت کوالێتی و بڕی گونجاو بێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە کەنتۆرەکەتدا دروست بکەیت.


سەرچاوەکان



148 بینین