واتای پەرلەمان چییە؟

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-06-27-15:15:00 - کۆدی بابەت: 13341
واتای پەرلەمان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەرلەمان (بە عەرەبی: البرلمان، بە ئینگلیزی: Parliament)، بریتییە لەو دامەزراوە یاسایییەی کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی زۆرترین ژمارەی هاوڵاتیانی وڵاتێک دەکات، فۆرمێکی سەرەکی دیموکراسییە و ئەندامەکانی لەسەر بنەمای دەنگی هاوڵاتیان هەڵدەبژێردرێن. پەرلەمان وەک باڵاترین دەزگای یاسادانان لە سیستمی دیموکراسیدا پێناسە دەکرێت هەروەها بە ئەنجو.مەنی نەتەوە و ئەنجوومەنی نیشتیمانی و ئەنج،ومەنی نوێنەران ناسراوە، کە دەسەڵاتە یاساییەکەیە لە نێوان سێ دەسەڵاتەکەی سیستمی حکوومەتدا.

دوو دەسەڵاتەکەی تر بریتین لە دەسەڵاتی دادوەری لە دادگا و دادوەر پێکدێت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەلایەن ئەنجووومەنی وەزیرانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، کە هەریەکەیان سیستمێکی جیاوازیان هەیە کە کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە دەوڵەتدا. وشەی پەرلەمان لە وشەی (Parlement)ـی فەڕەنسییەوە وەرگیراوە که به واتای قسەکردن یان گفتوگۆکردن دێت. لە سەدەی ناوەڕاستدا بەریتانیا لە کۆمەڵێک ئاغا و پیاوانی ئایینی پێکهاتبوو کە لەلایەن حکوومەتی بەریتانیاوە بانگهێشتکرابوون بۆ نوێنەرایەتیکردنی خەڵک و گفتوگۆکردن لەسەر یاساکان.

مێژووی دامەزراندنی پەرلەمان

زۆربەی پێکهاتەکانی حکوومەت و دەوڵەتەکان لە سەردەمی کۆندا سەرەڕای هەمەچەشنی و گۆڕانی فۆرمەکانیان، بەبێ نوێنەرایەتی ڕاستەوخۆی خەڵکی گشتی و بە شێوەیەکی نزیک لە دەسەڵاتخوازانە، لەلایەن ئاغاکان و دەوڵەمەندەکانەوە نوێنەرایەتی دەکران. تاکەکانی خەڵک دەستیانکرد بە داوای ڕۆڵی زیاتر بۆ خۆیان لە بڕیاردان و ئەو یاسایانەی کە بەڕێوەیان دەبەن و ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر دروست دەکات، دوای فشارێکی زۆر لەلایەن ئەندامانی خەڵکەوە، فەرمانڕەواکان ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەی نوێنەرایەتیکردنی گشتی، لە سەردەمی مۆدێرن کاریگەرییان وردە وردە فراوانتر بوو، هەروەها لەگەڵ گەشەسەندنی سیستمی دیموکراسیدا دەسەڵاتی حوکمڕانی دەزگای یاسادانان گەورەتر و ڕوونتر دەرکەوت و سیستمی پەرلەمانی بۆ یەکەمجار لە کۆتایی سەدەی سێزدەهەمی زایینی لە ئینگلتەرا سەریهەڵدا و لە ساڵی ١٢٩٥ بە فەرمی ڕاگەیەنرا، شا ئێدواردی یەکەمی ئینگلتەرا نوێنەرانی خاوەن زەوییە گوندنشینەکان و دانیشتوانی شارەکانی بانگهێشت کرد بۆ بەشداریکردن لە ئەنجومەنی پاشاکان.

ئەرکەکانی پەرلەمان

گرنگترین شێوەی دیموکراسی پەرلەمانە، بەو پێیەی ئامانجی گەڕانە بۆ چارەسەری کێشەکانی خەڵک، هەڵبژاردنی یاسا و چاودێریکردنی حکو،مەت، هەروەها دەتوانێت باج و بودجە پەسەند بکات. لە گرنگترین ئەو ئەرکانەی کە بە ئەندامانی پەرلەمان سپێردراوە ئەمانەی خوارەوەن:
١-چاودێریکردنی کارەکانی حکومەت: ڕۆڵی سەرەکی ئەنجوومەنی نوێنەران چاودێریکردنی حکوومەتەکان و کارەکانیانە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارە سەربازی و دارایی و ڕۆشنبیرییانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە دەردەچن، لیژنەکانی کاریش لەلایەن نوێنەرانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت ئەگەر هیچ یاسا و بڕیارێک ڕوونیان نەبێت  پرسێکی دیاریکراو.
٢-پشتڕاستکردنەوە و پەسەندکردنی خەرجییەکانی حکوومەت و باج: پەرلەمان تاوتوێی پێشنیارەکان دەکات و بە وردی لەو یاسایە داراییانە دەکۆڵێتەوە کە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە پەسەندکراون، بودجەی گشتی لەلایەن وەزیری دارایی یان گەنجینەی حکومەتەوە پێشکەش دەکرێت،  تەنها دوای پەسەندکردنی بەکۆی دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند دەکرێت.
٣-داڕشتنی یاساکان: پەرلەمان زۆر دانیشتن ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاساکان و پەرەپێدانیان و هەموارکردنەوەی یاسا کۆنەکان.

سیستمی پەرلەمانی

فۆڕمی دیموکراسیی حکوومەت بریتییە لە سیستمی پەرلەمانی، کە تیایدا حیزبەکان یان گرووپە یاساییەکان هاوپەیمانی پێکدەهێنن لەناو ئەنجومەندا لە زۆرێک لە وڵاتان ئەم هاوپەیمانییانە حکومەت پێکدەهێنن و سەرۆکی هاوپەیمانی دەبێتە سەرۆک وەزیران، واتە سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، لە بەریتانیا سەرچاوەی گرتووە و دوای ئەوە لە کۆلۆنیەکانی بەریتانیا پەسەند کراوە.

گرنگی پەڕلەمان

١- پەرلەمانەکان بەهۆی ئەو خواستە گەورەیەی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە حوکمڕانی و بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا سەریان هەڵدا و گەشەیان کرد، واتا پەرلەمان بووە هۆی زیادبوونی بەشداری هاوڵاتیان لە دەسەڵاتدا.
٢-پەرلەمان بووە هۆی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و زیادبوونی لێکنزیکبوونەوە لە نێوان تاکەکان و گروپە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا، ئەمەش لە گەشەپێدانی پەرلەمانەکان لە سەردەمی ڕێنێسانسی پیشەسازی، بە تایبەت لە ئەوروپادا دەردەکەوێت، وەک پەرلەمانەکان لە وڵاتە جیاوازەکاندا کاتێک سەریان هەڵدا ئامانجیان شکاندن یان سنوردارکردنی کۆیلایەتی، کاری زۆرەملێ، فیۆدالیزم و جۆرەکانی تری نادادپەروەری و نەهێشتنی جیاکاری لە نێوان ئەندامانی خەڵک و مەودای نێوان چینەکانی کۆمەڵگا بوو.


سەرچاوەکان



12 بینین