دڵەڕاوکێی دوورکەوتنەوە لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-14:09:00 - کۆدی بابەت: 13274
دڵەڕاوکێی دوورکەوتنەوە لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دڵەڕاوکێی دوورکەوتنەوە لە منداڵاندا (بە ئینگلیزی: Speration anxiety in children، بە عەرەبی: قلق الانفصال عند الأطفال)، دڵەڕاوکێی جیابوونەوە لە نێو منداڵان نەخۆشییەکی دەروونی باوە و یەکێکە لە گرنگترین نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی دڵەڕاوکێ کە منداڵان تووشی دەبن و بوونی هەیە، بە پێی ئامارەکان نزیکی %٣ــ ٤  بوونی لە نێوان کوڕ و کچاندا یەکسانە. هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو نەخۆشییە نەزاندراوە، بەڵام لێرەدا گریمانە و تیۆری ئەوتۆ هەیە باس لە توانای بۆماوەیی دەکات بەجۆرێک ئەو منداڵە گیرۆدەی ئەو نەخۆشییە بووە، کەسی نزیکیان لەو خێزانە هەبووە کە گیرۆدەن بە نەخۆشی دڵەڕاوکێ

هەروەها هۆکاری تر هەیە پەیوەستە بە لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵ وەک تووشبوونی منداڵ بە ڕووداوی کاریگەر یان فشاری دەروونی دوور لە ویستی کەس و کار. هەروەها ئەوەی تێبینی دەکرێت بوونی ئەو نەخۆشیەیە لای ئەو منداڵانەی خێزانەکانیان پەیوەندییەکی توند و تۆڵیان لەگەڵی هەیە، چاودێرێکی باش و گرنگییەکی زۆری پێبدەن. پێش باسکردنی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە، گرنگە بوونی سروشتی ڕواڵەتەکانی دڵەڕاوکێی جیابوونەوە لە ئازاری هەندێک لە قۆناغەکانی تەمەنی منداڵ بە تایبەتی ساڵی یەکەمی چوونە قوتابخانە بزانین. 

نیشانەکانی نەخۆشی دڵەڕاوکێی دوورکەوتنەوە

  • منداڵ تووشی دڵەڕاوکێیەکی توند و گرژبوون دێت لە کاتی دوورکەوتنەوەی لە ماڵ یان لەو کەسەی بۆ ئەو ناوەندی ئارامییە دایک یان هەر تاکێکی ئەو خێزانە. 
  • هەندێ جار تەنها بیرکردنەوەیە یاخود نمایشکردنی بیرۆکەی جیابوونەوەی منداڵە، تووشبوون بە ترس و گرژبوونی توند، نیشانە جەستەییەکان لەگەڵ خۆی دەهێنێت، وەک ئازاری پشت، دڵ تێکهەڵهاتن، ژانە سەر. 
  • هەروەها هەندێک لەو منداڵانە ڕەتی دەکەنەوە دایکیان بچێتە دەرەوە و لە هەندێک باری توندیشدا منداڵ لەو ژوور بۆ ئەو ژوور دوای دایکی دەکەوێت. 
  • هەروەها لەو نیشانانە، خەوبینینی ناخۆش لە کات نوستندا، ڕەتکردنەوەی بە تەنیا نوستن. لێرەدا بیرۆکەیەکی زۆر خراپە لە هزری ئەو منداڵەدا دەسوڕێتەوە و هەمووشی لە ئەگەری دروستبوونی زیان بەکەس و کارەکەی دەسوڕێتەوە، یان بێتوانایی لە گەڕانەوە بۆ لایان. 

کێشەکە بەشێوەیەکی گەورە لە کاتی چوونی بۆ قوتابخانە دەردەکەوێت، بە جۆرێک کە ترس و دڵەڕاوکێ و گریان ڕووبەڕووی ئەو ماوە سروشتییە دەبێتەوە و هەموو منداڵێک پێیادا گوزەر دەکات کاتێک بۆ یەکەمجار دەچێتە قوتابخانە. هەروەها بە شێوەی ڕەتکردنەوەی تەواو بۆ چوونە قوتابخانە دەردەکەوێت گریانی زۆر، نیشانە جەستەییەکان کە لە پێشودا باسکران بە زۆری ئەو نیشانانە بە دیاریکراوی بە ترسی قوتابخانە ناودەبرێت. 

شێوازەکانی چارەسەرییە جۆراوجۆرەکان

لە هەنگاوە سەرەکییەکانی چارەسەری دڵەڕاوکێی دوورکەوتنەوە بریتییە لە تێگەیشتنی کەس و کار و مامۆستا و کارگێڕی قوتابخانە بۆ سروشتی نەخۆشییەکە، ئەو نیشانانەی کە لە منداڵەکەدا دەردەکەوێت نیشانەی ڕاستەقینەیە نەک نواندن و نازکردن وەک لە هەندێ دایک و باوک وا گومان دەبەن، ئەوەی گرنگە پێویستە بە تێگەیشتنەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بەتەواوی لە دڵڕەقی و بەزەیی دووربکەوێتەوە. یەکێکی تر لە ڕێگا چارەسەرییەکان چارەسەری زانین و دانیشتنە دەروونییەکانە. هەروەها چارەسەرکردن بە دەرمان کە بۆ هەندێک حاڵەت دەرمان بەکاردەهێنرێت. 


سەرچاوەکان



21 بینین