چۆن بەتەواوی خۆت ئەپارێزی لەبردنی ئەکاونتەکانت؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-24-21:33:00 - کۆدی بابەت: 13313
چۆن بەتەواوی خۆت ئەپارێزی لەبردنی ئەکاونتەکانت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆرێک لە ڕووداوەکانی هاککردن هۆکارەکەی کەسەکە خۆیەتی بێ ئەوەی خۆی هەستی پێ بکات، چونکە شتێک نییە بەناوی هاک کرام ئەگەر خۆت کەلێنێك دروست نەکەیت واتا خۆت هۆکاری سەرەکی نەبیت. چونکە پاسۆوردی ئاسان یان لەبیرکردنی پاسۆورد، دانانی ئەکاونت و پەیوەستکردنی تەنها بە ژمارەی مۆبایلەوە و پەیوەست نەکردنی بە ئیمێڵەوە، دانەنانی سیکیورتی ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ هاک کردن و لەدەستدانی ئەکاونت.

ئایا تەنها بە کردنەوەی لینك هاک دەکرێم؟

نەخێر، ئەگەر زانیارییەکانت لە سایتەکە داخڵ نەکەیت ترسی نییە و هاك ناکرێیت، هاوکات هەرگیز لینکی نەناسراو و نامۆ و لینکی سەر پۆستی سپۆنسەرکراو مەکەرەوە جێگەی متمانە نین.

چارەسەر چییە؟

بابەتەکە ئاسانە و تاڕادەیەک بەندە بە خۆتەوە، پاسۆوردی ئاسان دامەنێ و پاسۆورد لەبیرمەکە و هیچ کۆدێك مەدە خەڵکی و کەسی تر، ژمارە و ئیمێڵ داێ لەسەر ئەکاونتت، باشترین کار ئەگەر کرا سکویریتی دانەیت ئیتر کێشەت نابێت. هەروەها دوای بردنی ئەکاونەکەت بۆت هەیە تاکو ۲٤ کاتژمێر لەڕێی داواکارییەوە ئەکاونتت بەدەست بهێنییەوە بەمەرجێک ئەکاونت بەناوی خۆت بێت و ئیمێڵی مابێت، بەڵام ئەگەر ماوەیەکی زۆری پێ بچێت هێنانەوەی زۆر زەحمەت ئەبێت لەو حاڵەتەدا.


سەرچاوەکان



113 بینین