قووڵایی دەریاکان چەندە؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-03-18:07:00 - کۆدی بابەت: 13435
قووڵایی دەریاکان چەندە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قووڵایی دەریاکان چەندە؟ (بە ئینگلیزی: How deep are the seas، ما مدى عمق البحار)، تێکڕای قووڵی دەریاکان دەگاتە زیاتر لە ١٦٠٠ مەتر نزیکەی ٪٦٠ی ڕووبەری هەسارەی زەوی دەگرێتەوە، سەبارەت بە قووڵایی نیوەی ئاوی دەریاکان زیاتر لە ٣٠٠٠ مەتر قووڵە، هەروەها تیشکی خۆر لە قووڵایی ٢٠٠ مەترەوە کەم دەبێتەوە و لە قووڵایی ١٠٠٠ مەتر نامێنێت. هەروەها زەریاکان تێکڕای قووڵییان نزیکەی ١٢١٠٠ پێیە، واتە یەکسانە بە نزیکەی ٣٦٨٨ مەتر.

قووڵایی دەریای ناوەڕاست

ڕووبەری دەریای ناوەڕاست نزیکەی  ٩٦٩ هەزار و ١٠٠ میل چوارگۆشەیە. کە یەکسانە بە ٢،٥٠٩،٩٥٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە و درێژییەکەی دەگاتە  ٢،٣٠٠ میل. واتە یەکسانە بە ٥٩٥٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە و زۆرترین قووڵییەکەی ١٦٨٩٦ پێیە، واتە ٥١٤٩ مەترە، سەبارەت بە کەشوهەوای دەریای سپی بە کەشوهەوای گەرم دادەنرێت. هاوینەکەی وشکە و زستانەکەی بارانی زۆر لێ دەبارێت، لە گرنگترین بەرهەمەکانی ناوچەی دەریای ناوەڕاست ترێ، زەیتون و پرتەقاڵە، لە ڕووی مێژووییەوە دەریای ناوەڕاست ڕێگایەکی گرنگ بووە بۆ بازرگانی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی ناوچەکەدا ڕوویداوە و زۆرێک لە شارستانییەتەکان لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست سەریان هەڵداوە.

قووڵایی دەریای سوور

دەریای سوور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوێسەوە لە میسر درێژ دەبێتەوە تا گەرووی باب ئەلمەندەب کە دەریاکە بە کەنداوی عەدەنەوە دەبەستێتەوە کەنداوی سوێس و عەقەبە درێژکراوەی باکووری دەریای سوورە، ڕووبەری ئەم دەریایە ١٧٤ هەزار میل چوارگۆشەیە یەکسانە بە ٤٥٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە و زۆرترین پانییەکەی ١٩٠ میلە واتە ٤٩٢ مەترە،  لە کۆتاییدا گەورەترین قووڵایی دەریای سوور دەگاتە  ٩٧٧٤ پێ و یەکسانە بە ٣٠٤٠ مەتر.

قووڵایی دەریای خەزەر

دەریای خەزەری داخراوە دەکەوێتە نێوان کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئاسیا، بەرزییەکەی ٩٢ پێیە و یەکسانە بە ٢٨ مەتر لە ژێر ئاستی دەریاوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کازاخستان و لە باکووری ڕۆژئاوا لەگەڵ تورکمانستان و ئازەربایجان و ئێرانە  ڕووبەرەکەی ١٤٥ هەزار چوارگۆشەیە میل. یەکسانە بە ٣٧٣ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە و سەبارەت بە قوڵاییەکەی، زۆرترین قووڵییەکەی ٣٢٠٠ پێیە و یەکسانە بە ٩٨٠ مەتر، لە کاتێکدا قووڵیەکەی لە لای باشوورەوە کەم دەبێتەوە تا دەگاتە ١٧ پێ. واتە ٥ مەترە، بنکە بنەڕەتییەکانی دەریای خەزەر بە گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان دادەنرێت.


سەرچاوەکان



51 بینین