فریاگوزاری سەرەتایی بۆ جەڵدەی دڵ چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-10-19:05:00 - کۆدی بابەت: 13508
فریاگوزاری سەرەتایی بۆ جەڵدەی دڵ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەڵتەی دڵ یان جەڵدەی دڵ (بە عەرەبی: النوبة القلبية، بە ئینگلیزی: heart attack) کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشێک لە ماسولکەکانی دڵ بگیرێت یان لە ئەنجامێ گیرانی یەکێک لە خوێنبەرەکانی دڵ ڕوودەدات، لە ئەنجامدا خوێن ناگات بەماسولکە کانی دڵ و جەڵدەی دڵ دروست ئەبێت.

نیشانەکانی جەڵدەی دڵ چیە؟

١ـ ئازاری سنگ، ئازارێکی توند و ناڕەحەت لەسەر سنگ دروست ئەبێت بەردەوام ئازارەکە زیاد ئەکات و ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە وەکوو  باڵ و شان و پشت و شەویلگە، ئەم ئازارە بە پشوودان کردن ئازارەکەی کەم ناکات.
٢ـ سەرگێژخواردن و هەست کردن بەبێ تاقەتییەکی زۆر.
٣- کسەکە کێشەی هەناسەی بۆ دروست ئەبێت، وەکوو هەناسەتەنگی و خێرا هەناسەدان.
٤ـ دڵ تێکچوون و ڕشانەوە.
٥ـ پێستی کەسەکە بێ ڕەنگ ئەبێت یان کەمێک شین ئەبێتەوە، بە تایبەت دەوری دەموچاو و پەنجەکانی.
٦ـ ئارەق کردنەوە و کەستکە تووشی دڵەڕاوکێ ئەبێت و هەست بە ماندووێتی زۆر ئەکات.

فریاگوزاری سەرەتای بۆ جەڵدەی دڵ ئەگەر کەسەکە هۆشی هەبوو واتا بێ هۆش نەبوو؟ 

١ـ سەرەتا پەیوەندی کردن بە تیمی فریاگوزاری سەرەتایی (122).
٢ـ ئەگەر کەسەکە ئیشێک یان شتێکی ئەکرد ئەبێت بووەستێت و پشوو بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی هەناسە بدات.
٣ـ  ئەگەر کەسەکە جلێکی تەسکی لەبەربوو لای بدە یان شلی بکەوە.
٤ـ ئەگەر کەسەکە پێشینەی نەخۆشی دڵی هەبوو و دەرمانێکی پێبوو، دکتۆر بۆی دانابوو کە بیخوات لەکاتی ئازاری سنگ بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە ئازاری سنگ (بۆ نموونە نایترۆگلیسیرین)، پێویستە دەست بەجێ بدرێت بە نەخۆشەکە لە ڕێگای ژێرزمانەوە.
٥ـ ئەگەر کەسەکە توانای قووت دانی هەبوو ئەسپرینی پێ بدە.
٦ـ لە نزیکەوە چاودێری کەسەکە بکە و بەجێی مەهێڵە تاکوو تیمی فریاگوزرای ئەگەنە شوێنەکە.
٧- ئەگەر کەسەکە حاڵی بەرەوە خراپتر بوون چوو ئامادەکاری بکە بۆ CPR و AED.

تێبینی گرنگ

تکایە ئەگەر کارمەندی نەخۆشخانەی کاتێک دکتۆری ئەڵێت ECG بۆ نەخۆشەکە بکەن، خاوە خاوی تیامەکە دەست بەجێ بڕۆ ECG بکە بۆ نەخۆشکە، چونکە بە فیڕۆدانی کات لەم حاڵەتانە یەکسانە بە نزیک بوونەوەی نەخۆش لە مردن.


سەرچاوەکان



211 بینین