ناوهڕۆك
ناساندن
جەڵدەی مێشک (بە عەرەبی: جلطة دماغ، بە ئینگلیزی: Brian Stroke) بریتییە لە لەدەستدانی خێرای فرمانی ئیشکردنی مێشک لە ئەنجامی تێکچوون و ناڕێکی لوولەکانی خوێن، جەڵدەی مێشک دووەم هۆکاری مردنە لە هەموو تەمەنێک ڕوودەدات بەڵام ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو ٤٥ ساڵیە رێژەی ٪٨٥ حاڵەتەکانی جەڵدەی مێشک لەواندا روویداوە و جەڵدەی مێشک زیاتر لە پیاواندا ڕووئەدات.
نـیشانەکانی
- لایەک لە دەمووچاوی نەخۆش شۆڕدەبێتەوە یان سڕ دەبێت.
- یەک لا لە دەست و قاچی نەخۆش بێهێز دەبێت و سڕ دەبێت.
- قسەکردنی ڕوون نین یان هەر ناتوانێت قسە بکات.
- بەردەم چاوەکان و بنینی ناڕوون و تەڵخ دەبێت.
- هەست بە ژانەسەرێکی بەهێز دەکات.
- سەرسوڕان و هاوسەنگی خۆی لە دەست دەدات.
- هێڵنج و ڕشانەوە ڕوودەدات.
هۆکارەکانی
- بەساڵاچون
- هەبوونی نەخۆشی بەرزە فشاری خوێن
- نەخۆشی شەکرە
- بەرزی چەوری ناو خوێن
- دەرمانی ڕێگریکردن لە دووگیانی لە ئافرەتاندا
- جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولی
- قەڵەوی
- پێشتر خێزانی توشی بووبن و بۆماوەیی
چارەسەر
ئەگەر جەڵدەی مێشک نەبووە هۆی مردن چارەسەر ئەکرێت بەم شێوازە:
- ڕاستەوخۆ ئەبردرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە.
- پێدانی دەرمان لەلایەن دکتۆری پسپۆر.
- دوای چارەسەر دانانی وەرزش بۆ ئەوەی توانای جووڵەی بگەرێتەوە.
تێبینی گرنگ
مەرج نییە دوای چارەسەر جووڵەی لەشی بە تەواوی بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
سەرچاوەکان
527 بینین