زانیاری لەسەر هەوکردنی پەردەی مێشک

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-08-05-17:51:00 - کۆدی بابەت: 13899
زانیاری لەسەر هەوکردنی پەردەی مێشک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوکردنی پەردەی مێشک (بە ئینگلیزی: meningitis، بە عەرەبی: التهاب السحايا) بریتییە لە هەوکردنی مێشک و دڕکەپەتک کە نەخۆشییەکی باوی نێو منداڵان و کەسانی تازە پێگەیشتوانە. چارەسەرکردنی بەخێرایی قورسە و پێویستی بە چاودێری هەیە.

نیشانەکانی چین؟

  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی
  • سەرئێشە
  • ڕەقبوونی مل
  • حەزنەکردن لەڕووناکی

هۆکارەکانی چین؟

  • بەکتریای Meningococcal
  • ڤایرۆسی Mumps
  • ڤایرۆسی Herpes Simplex
  • بەکتریای Pneumococcal

پشکنینەکان چین بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە؟

  • تاقیکاری جەستەیی Ph. Examination.
  • پشکنینی تیشکی سۆنار، Ultra Sound.
  • پشکنینەکانی خۆین.
  • وەرگرتنی نموونەیەک لە دڕکەپەتک.

چارەسەر چیە؟

  • پێدانی دەرمانی ئازارشکێنی بەهێز.
  • پێدانی دەرمانی سترۆیدەکان.
  • پێدانی ڤاکسینی وەکو:
  • Pneumococcal Vaccine.
  • MMR Vaccine.
  • HIB/MENC Vaccine.


سەرچاوەکان



119 بینین