بیرۆکەی دیاری بۆ ڕۆژی دایک

له‌لایه‌ن: - شانیا سەردار شانیا سەردار - به‌روار: 2024-08-03-14:13:00 - کۆدی بابەت: 13897
بیرۆکەی دیاری بۆ ڕۆژی دایک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیرۆکەی دیاری بۆ ڕۆژی دایک (بە ئینگلیزی: Gift ideas for Mother's Day، بە عەرەبی: أفكار هدايا لعيد الأم) ڕۆژی دایک بۆنەیەکی تایبەتە کە لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕدرێت بۆ ڕێزلێنان لە دایکان بۆ ماندووبوون و خۆشەویستی و قوربانیدانیان. ئەم ڕۆژە سەرەتای سەدەی ٢٠ دامەزرا، دواتر لەلایەن ئانا جارڤیس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسێندرا و بەشێوەیەکی فەرمی دووەم یەکشەممەی مانگی ئایار کرا بە ڕۆژی دایک و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرۆک وودرو ویلسۆن ڕۆژی دایکی بە پشووی نیشتمانی دانا. زۆربەی وڵاتان ئەو ڕۆژە دەکەن بە پشوو بەڵام دابونەریت بەپێی وڵات دەگۆڕێت. بۆ نموونە، وڵاتانی وەک تایلەند لە مانگی ئابدا لە هەمان ڕۆژی لەدایکبوونی شاژن سیریکیت ئاهەنگ دەگێڕن. ڕۆژی دایک دەرفەتێکە بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری و خۆشەویستی بۆ دایکت، کە ڕۆژەکە زۆرجار بریتییە لە پێدانی کارت، گوڵ و دیاری بە دایکان، هەروەها بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەیەکەوە. 

چەند بیرۆکەیەکی دیاری بۆ ڕۆژی دایک 

  • سوپازگوزاریی: ڕۆژی دایک تەنیا بە دیاری ماددی سنووردار نییە، زۆر کات بەهۆی سەرقاڵیی کاری ڕۆژانە لەبیرمان دەچێتەوە دایک چی ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ژیانماندا، بۆیە لەو ڕۆژەدا سوپاسکردنی دایک و چەند وتەیەکی جوان و دەربڕینی پێزانین بۆ هەموو ئەو شتانەی بۆ تۆی کردووە، بێگومان زۆر دڵخۆشی دەکات.
  • بەسەربردنی کات لەماڵەوە لەگەڵیدا: دەتوانیت ئەو ڕۆژەت بۆ ئەو تەرخان بکەیت و کاتێکی لەبیرنەکراو لەگەڵ دایکت بەسەر ببەیت، چەندین چالاکی هەیە دەتوانن لە ماڵەوە ئەنجامی بدەن. بۆ نموونە، سەیرکردنی فیلمە دڵخوازەکەی.
  • ئامێرە کارەبباییەکان: ئامێری مۆدێرنی چێشتخانە کە یارمەتی دەدات لە کارەکانی ڕۆژانە، وەکو میکسەری کارەبایی و ئامێری هەویر شێلان.
  • فیلمی یادگارییەکان: ڤیدیۆیەک دروست بکە کە وێنە و ساتە  جوان و لەبیڕنەکراوەکانتان کۆ بکاتەوە و بیکە بە فیلمێک و دەتوانن پێکەوە سەیری بکەنەوە.
  • ئامادەکردنی ژەمە دڵخوازەکەی: بیرۆکەیەکی جوانە بەپێی ئەوەی کە دایک هەمیشە ئەو کەسەیە کە خواردن بۆ خێزان ئامادە دەکات، لەم ڕۆژەدا منداڵەکەی خواردن بۆ ئەو ئامادە بکات، دیارییەکی تایبەت دەبێت.
  • چوونە دەرەوە: بیبە بۆ پیاسەیەکی پارکێک یان سەیران و چوونە دەرەوە بۆ ناو سروشت یان هەر شوێنێکی تر کە لەلای ئەو تایبەت بێت.
  • دەستە گوڵێک: گوڵ دیارییەکی جوانە و بۆ هەموو بۆنەیەک دەبێت و چەندین جۆری جیاوازی هەیە، گوڵی لیلی کە زۆرجار پەیوەندی بە دایکایەتی و پاکیەوە هەیە، وایان لێدەکات هەڵبژاردنێکی گونجاو بن، هەڵبژاردنێکی گونجاوی تر مێخەک دەبێت. مێخەک بەواتای خۆشەویستی دایک دێت، مێخەکی پەمەیی بە تایبەتی هێمای خۆشەویستی نەمری دایکە.
  • مۆمی بۆندار و بۆنی ماڵ
  • کۆمەڵێک کرێمی چاودێری پێستی ڕۆژانە.
  • کاتژمێرێکی ناوازە و بەوردەکاری.
  • پێڵاوی ئارام و ئاسان بۆ لەبەرکردن.
  • زنجیرێکی زیوین.
  • سندوقێک لە شیرینی و شوکولاتە دڵخوازەکانی.
  • نووسینی نامەیەک یان شیعرێک بۆ دەربڕینی خۆشەویستی


سەرچاوەکان



71 بینین