سیفەتەکانی مرۆڤی خۆشەویست

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-08-12-18:14:00 - کۆدی بابەت: 13996
سیفەتەکانی مرۆڤی خۆشەویست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سیفەتەکانی مرۆڤی خۆشەویست (بە ئینگلیزی: Qualities of a beloved human being، بە عەرەبی: صفات الإنسان المحبوب) کارەکتەری خۆشەویست خاوەنی تایبەتمەندییە دیارەکانە کە وای لێدەکات بە شێوەیەکی بەرچاو جیاواز بێت لە کارەکتەرەکانی تر، هەر ئەوەش وا دەکات مرۆڤەکان قەدری  ئەم کارەکتەرە بزانن. 

سیفەتەکانی مرۆڤی خۆشەویست

ڕاستگۆیی 
ڕاستگۆیی بە یەکێک لە سیفەتە گرنگەکانی مرۆڤی خۆشەویست دادەنرێت، هەر ئەوەشە کە وای لێدەکات شایستەی متمانە بێت بە پێچەوانەی کەسانی ترەوە، ئەمەش مانای وایە هاوسەنگی خۆشەویستی لە دڵیاندا بەرز دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ کەسانی تر. 
 
ڕێزگرتن 
کەسی خۆشەویست ئاستێکی بەرزی ڕێزی هەیە بۆ هەموو شتێک و هەموو کەسێک لە دەوروبەریدا، ئەمەش وا دەکات خەڵک بە ڕێزەوە سەیری بکەن، لەبەر ئەوەیە کە قەدری هەموو مرۆڤەکان دەزانێت، چ گەنج بێت یان پیر، ئەمەش گەرەنتی شوێنێکی گەورەی بۆ دەکات لە دڵی ئەو کەسانەی کە هاوبەشی هەستە بەرزەکانی ئەون. 
 
خۆنەویستی 
هیچ کەسێک ئارەزووی لە کەسێکی خۆبەزلزان نییە، ئەمەش یاسایەکی گشتییە لای مرۆڤەکان، بە گشتی مرۆڤەکان سەرنجیان ڕادەکێشرێت بۆ کەسێکی خۆبەزلزان کە بەهای خۆی دەپارێزێت بەڵام بێ لوتبەرزی، ئەمەش وای لێدەکات لە دڵی هەمووان نزیکتر بێت، بەو پێیەی مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاسانترە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێک کە پلەیەک لە خۆبەزلزانین و لوتبەرزی هەیە. 
 
ئارامگری 
سەبر بە یەکێک لەو سیفەتانە دادەنرێت کە کەم کەس خاوەنیەتی، هەموو کەسێک توانای ئەوەی نییە، بۆیە مرۆڤی سەبردار خۆشەویستە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خەڵک لە کاتی سەختیدا پەنای بۆ دەبەن، کاتێک مرۆڤ تووشی کێشەیەک دەبێت، ڕوو لە کەسێکی سەبرگر دەکات بۆ ئەوەی بۆی بگێڕێتەوە، دەزانێت گوێی لێدەگرێت  گرنگ نییە  چیرۆکەکەی چییە. 
 
میهرەبانی  
ئەو تایبەتمەندییە گرنگەی کە مرۆڤی خۆشەویست لە کەسانی تر جیا دەکاتەوە بریتییە لە میهرەبانی  بەزۆری مرۆڤ کەسێکی میهرەبانی خۆشدەوێت بەهۆی ئەو ئاسوودەییەی لەگەڵیدا هەستی پێدەکات، ئەمە جگە لەوەی کە مامەڵەکردنی میهرەبانانە لەگەڵیاندا وایان لێدەکات هەست بە پێگەی بەرزی خۆیان بکەن ئەمەش ئەوەیە کە خەڵک داوای دەکەن. ئەوان ئەو کەسەیان پێ باشترە کە وایان لێدەکات هەست بە باشتربوونی خۆیان بکەن. 
 
پێگەیشتوویی 
مرۆڤە خۆشەویستەکان پێگەیشتنیان هەیە، ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانی بیرکردنەوەی ڕۆشنگەرانە و شێوازی ژیانی باشیان، جگە لە پلانە ناوازەکانیان، کە مرۆڤێکی پێگەیشتوو دەکاتە جێی سەرنج و ئاماژەی خەڵک و بەم شێوەیە خۆشەویستی و ڕێزی بۆی هەیە، کە وایان لێدەکات بەردەوام لە پەیوەندیدا بن لەگەڵیدا. 
 
بیرکردنەوەی قووڵ 
مرۆڤەکان بەزۆری مەیلیان بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بە قووڵی و جیاواز لەوانی تر بیردەکەنەوە، ئەمەش وایان لێدەکات تایبەت و ناوازە بن و بەم شێوەیەش چێژ لە سەرنجڕاکێشانی کەسانی جیاواز وەردەگرن بەهۆی کاریگەرییە ناوازەکانیان لەسەر ئەو کۆمەڵگایەی تێیدا دەژین و لەسەر ئەو کەسانەی لەگەڵیاندان  بەرکەوتنیان هەیە. 

مرۆڤ چۆن دەبێتە کەسێکی خۆشەویست؟ 

زەردەخەنە 
زەردەخەنە کلیلی چوونە ناو دڵە، بۆیە مرۆڤ کە هەمیشە زەردەخەنە دەکات مانای ئەوەیە کە دڵێکی باشی هەیە، ئەمەش ئارەزووی خەڵک بۆی زیاد دەکات دڵخۆشی و نەرمی  ڕووخساری کەسەکە خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. 
 
گوێ گرتن و سەرنج دان 
گوێگرتن لە خەڵک و گرنگیدان بە بارودۆخی ژیانیان و ئەوەی بەسەریاندا دێت دوو لەو شتانەن کە مرۆڤ زۆر خۆشەویست دەکات. ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان ئەو کەسانەیان خۆشدەوێت کە هەستیان پێدەکەن، ئازار و هیواکانیان بەرز دەنرخێنن و دەیانکەنە ڕیزی نیگەرانییەکانیان. 
 
پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا 
ئەو کەسەی پەیوەندی درەست دەکات  لەگەڵ خەڵکدا  و ئامرازی باشی بۆ ئەم پرۆسەیە هەیە، بە نزیکترین کەس دادەنرێت لێیان. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پێویست ناکات هەوڵێک بدەن بۆ گەیشتن بەو، بە پێچەوانەوە کەسێکی ئاسانە و ئەمەش بەو مانایەیە کە خەڵک هەمیشە لەبیری دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندی زیاتر لەگەڵیدا بۆیە زیادکردنی کاریگەری پەیوەندیکردن پێگەی کەسەکە لەنێو زۆرێک لە ناسیاوەکانیدا زیاد دەکات. 
 
حوکمنەدان لەسەر خەڵک 
حوکمدان لەسەر مرۆڤەکان یەکێکە لەو کارە نەرێنیانەی کە ڕەنگە تاک بکەوێتە ناویەوە. چونکە ئەوە بە واتای دوورخستنەوەی زۆرێکیان و دوورخستنەوەیان لە ڕەوتی ژیانیانە، .حوکمدان لەسەر مرۆڤەکان بە شێوەیەکی نەرێنی یان ئەرێنی پێش ئەوەی بە باشی بیانناسیت بە یەکێک لەو بابەتانە دادەنرێت کە وا لە مرۆڤەکان دەکات دوور بکەونە.

ئەرێنیبوون 
ئەرێنیبوون یەکێکە لەو سیفەتە گرنگانەی کە مرۆڤ خۆشەویست دەکات، هەربۆیە ئەو کەسانەی هەستی گەشبینییان هەیە کەسانی تایبەتن بەهۆی توانای دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی لە دەوروبەریان، ئەمە جگە لەوەی هیوا لە ڕۆحەکاندا بڵاودەکەنەوە. 
 
ڕەفتاری سروشتی  
سروشتی بوون بە یەکێک لە ئاسانترین شتەکان دادەنرێت کە دەگاتە دڵی زۆر کەس مرۆڤانەی  کە مەیلیان بۆ خۆنمایشکردن  نییە،  زۆربەی خەڵک ئەو کەسەیان پێ باشترە کە متمانەی بەخۆی هەبێت و وەک خۆی هەڵسوکەوت بکات، ئەمەش وێنەیەکی ئەرێنی دەردەخات و وایان لێ دەکات لە دڵەوە نزیکتر بن لە خەڵکی.


سەرچاوەکان



62 بینین