ناوهڕۆك
ناساندن
میلیا (بە ئینگلیزی: milia) بریتییە لە کیسی بچووک یان زیبکەی بچووکی سپی یان زەرد کە لەسەر پێست دەردەکەوێت، بە تایبەتی لەسەر دەموچاو. زۆرجار بە پەڵەی شیر ناودەبرێن و بە شێوەیەکی گشتی لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا دەبینرێن، بەڵام دەتوانن لە پێستی تاکەکانی هەر تەمەنێکدا ڕووبدەن و دەربکەون. میلیا بەهۆی گیربوونی کیراتین کە پڕۆتینێکە لە خانەکانی پێستدا هەیە لە ژێر ڕووی پێستەوە دروست دەبێت.
ئایا میلیا زیانی هەیە؟
- میلیا بە گشتی بێ زیانن و نابنە هۆی ئازار و خووران و سووربوونەوە.
- میلیا سەرەتاییەکان لە منداڵە تازە لەدایکبووەکاندا باون و زۆرجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لەسەر خۆیان چارەسەر دەبن.
هۆکارەکانی دروستبوونی میلیا
- بەهۆی کۆبوونەوەی پێستی مردوو دەردەکەوێت.
- ناتەواوی لە سیستمی بەرگری لەش.
- گیرانی کونیلە چەورییە ڕژێنەکانی لەش.
- پاک نەکردنەوەی ڕووخسار بە باشی و گرنگی نەدان بە پێست.
- زگماکی و بۆماوەیی.
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە کاریگەری لەسەر پێست دروست دەکات.
- هەبوونی نەخۆشییەکی تری پێست.
چارەسەری میلیا
زۆر جار پێویست بە دەرمان ناکات و خۆی چارەسەر دەبێت. بەڵام دەکرێت ئەم دەرمانانە بەکاربهێنرێت کە لەلایەین دکتۆر بۆت دانرابێت:
- چارەسەرکردن بە دەرمانەکانی کۆمەڵەی (Retinoid) بۆ نموونە Acretin )(Tretinoin)0.05%,0.025%)
- بەکارهێنانی غسول و پاککەرەوەی دەمووچاوی گونجاو بۆ پێست.
- چارەسەری بەدەرهێنانی میلیا.
- چارەسەری بە تەقشیری کیمیایی.
- بەکارهێنانی هەڵمی گەرم بۆ کردنەوەی کون و دەرچەکانی میلیا.
- هەندێک جار ئەگەر میلیاکە تووشی هەوکردنی لەگەڵ بێت دژە بەکتریای بۆ بەکاردێت (Antibiotics)
سەرچاوەکان
176 بینین