ئەم نیشانانە دەریدەخەن کەسێک ڕقی لێتە

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-09-14:35:00 - کۆدی بابەت: 14568
ئەم نیشانانە دەریدەخەن کەسێک ڕقی لێتە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەم نیشانانە دەریدەخەن کەسێک ڕقی لێتە (بە ئینگلیزی: Signs of someone hating you، بە عەرەبی: علامات كره شخص لك) ڕق کاتێک ڕوودەدات کە هەستی نەرێنی بەرامبەر بە تاکێک یان کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو هان بدرێت لە هەمان کاتدا دوژمنایەتی و نەبوونی هاوسۆزی بۆیان نیشان بدرێت.

نیشانەکانی 

زمانی جەستە

زمانی جەستە بە یەکێک لە گرنگترین نیشانەکان دادەنرێت کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ ڕقی لە کەسێکە یان نا، هەروەها دەتوانرێت بە گرنگیدان بە کۆمەڵێک شت بزانرێت، کە بریتین لە چاو ڕق لێبوو لەکاتی قسەکردن لەگەڵیدا ڕاستەوخۆ سەیری ناکات، زۆرجاریش سەیری شوێنێکی تر دەکات، بەم شێوەیەش بێ ڕێزی و بێ بایەخی بۆ قسەکەرەکە دەردەبڕێت ئەویش هەوڵدەدات هەستەکانی خۆی یان بابەتێکی دیاریکراو بشارێتەوە.

مەودای نێوان ئەو دوو لایەنە: کاتێک مرۆڤ هەست بە ئاسوودەیی دەکات لەگەڵ کەسێکی تردا هەوڵ دەدات فەزای شەخسی خۆی پێشێل بکات و لێی نزیک بێتەوە بە کەمکردنەوەی مەودای نێوان ئەو دوو جەستەیە، بەڵام کەسی ڕق لێبوو هەوڵ دەدات تا دەتوانێت دوور بکەوێتەوە و شوێنێکی سەلامەتی بۆ دروست بکات بۆ ئەوەی لێی نزیک نەبێتەوە. 

  • زەردەخەنەی ساختە: زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینە زۆرێک لە ماسولکەکانی دەموچاو دەجوڵێنێت و گوزارشت لە خۆشی و خۆشحاڵی دەکات، هاوکات زەردەخەنەیەکی ساختە ماسولکەکانی دەوری دەم دەجوڵێنێت، ئەمەش گوزارشتە لە نەبوونی حەز. 
  • نیشانەکانی دەموچاو: ڕق لێبوو کاتێک هەواڵی دڵتەزێن دەبیستێت یان شتێکی خراپ بەسەر ئەو کەسەدا دێت کە ڕقی لێیەتی زیاتر چالاک و زیندوو دەبێتەوە دەست لە برۆکانیش دەدات بۆ ئەوەی نیشان بدات کە دڵخۆشە بەو شتەی کە ڕوودەدات.  
  • قۆڵ و قاچ: قۆڵ و قاچ لە گەورەترین نیشانەکانە کە دەردەخات ئەگەر کەسێک ڕقی لە بوونی لەگەڵ کەسێکی دیاریکراو بێت یان گوێی لە قسەکانی بێت دەست و قاچی داخراو ئاماژەیە بۆ نەبوونی پێشوازی، دانانی بەربەست لە نێوان ئەو دوو لایەنە و مەحاڵبوونی وەرگرتنی هەر بیرۆکەیەک لە قسەکەر. 

بەشداری نەکردن لە گفتوگۆکەدا 

کەسی ڕق لێبوو خۆی لە باسکردنی بابەتی کەسیی خۆی و دەربڕینی هەر هەستێکی پەیوەندیدار بە خۆیەوە دەپارێزێت هەوڵی تێکەڵبوون و بەشداریکردن لە گفتوگۆکەدا نادات بەڵکو هەوڵدەدات بچێت پەیوەندی بکات یان داوای مۆڵەت بکات یان دانەوەی  وەڵامی کورت یاخود دانەوەی بەشێکی کەمی  و هەوڵ نادات پرسیار بکات و قووڵبێتەوە لە باسەکەدا. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە هەست بە جۆش و خرۆش ناکات لەگەڵ کەسی بەرامبەر ، ئەگەر ناچار بێت قسە لەگەڵ بەرمامبەر بکات ئەوا تۆنی دەنگی جیاواز دەبێت لەوەی کە لە کاتی گفتوگۆی لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشی دەوێت دەردەکەوێت. 

نەبوونی ستایش و چەپڵە لێدان 

تاکەکان پیرۆزبایی و قەدری کەسە سەرکەوتووەکان دەکەن و ستایشی دەستکەوتەکانی دەکەن، بەڵام ئەگەر کەسانێک هەبن ڕق و کینەیان بۆ هەڵدەگرن خۆیان لە دەستخۆشی و ستایشکردن بەدوور دەگرن و هەوڵی بێهیواکردنی دەدەن و تواناکانی بچووک دەکەنەوە، تیشک دەخەنە سەر کەموکوڕییەکانی و هەروەها گاڵتەیان پێدەکەن، ئامۆژگاری نابنیاتنەریشی پێدەدەن و بێهیوای دەکەن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی. 

تاوانبارکردن 

یەکێک لەو شێوازە داهێنەرانەی کە ڕق لێبوو پەنای بۆ دەبات، تاوانبارکردنی ئەو کەسەیە کە ڕقی لێیەتی لە زۆر بارودۆخدا کە بە گونجاو دەزانێت، بۆ ئەوەی هەست بە بێدەسەڵاتی و کەمتەرخەمی بکات، جگە لەوەی هەستەکانی ئازار دەدات و گرنگی بە هەستەکانی نەدات. 

زیادەڕەوی لە نزیک بوونەوە 

بەزۆری هاوڕێ ئەو کەسەیە کە لە کەسێکەوە نزیکە، بەڵام هەندێک لە ڕق لێبووەکان هەوڵدەدەن لەو کەسە نزیکببنەوە کە ڕقیان لێیەتی و زۆربەی کاتەکان لەگەڵیدا بن و پرسیاری زۆریان لێدەکەن و دەستوەردانێکی زۆر لە ژیانی تایبەتیدا دەکەن. ئەمەش بۆ لێکۆڵینەوەیە  لە ژیانی و زانینی ئەوەی کە  دڵخۆشە یا نا دڵخۆشە یان نا بۆ ئەوەی هەوڵی دەستکاریکردنی ژیانی بدات و ئارامییەکەی تێکبدات. 

گوێ نەگرتن 

ڕق لێبوو هەوڵدەدات قسەکەرەکە سەرقاڵ بکات و قسەکانی ببڕێت ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا بێت و داوای لێدەکات زیاتر لە جارێک بابەتەکە بگێڕێتەوە. بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە  گرنگی نادات بە قسەکانی و بچووکی دەکاتەوە. 

پەیوەندی خۆشەویستی ساختە 

ڕق لێبووان نیازی خراپی خۆیان ڕاستەوخۆ نیشان دەدەن کاتێک کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت کاتێک بەدوای بەرژەوەندی کەسی خۆیاندا دەگەڕێن، یان پێویستیان بە یارمەتی ئەو هەیە لەو بابەتانەی کە نایزانن. 

درۆکردن 

کاتێک ڕق لێبووان دەست دەکەن بە قسەکردن لەگەڵ ئەو کەسەی ڕقیان لێیەتی، پەنا بۆ درۆکردن یان شاردنەوەی ڕاستییەکان دەبەن، کەسەکە هەستیارتر دەبێت کاتێک ناچار دەکرێت درۆ بکات و هەوڵدەدات بە جۆرێک لە جۆرەکان لەو پرسیارانە ڕزگاری بێت کە ئاراستەی دەکرێت، یان بەلاڕێدابردنی کەسی بەرامبەر، یان بە کاتێکی ساختە خۆی لە دانیشتنەکە دەدزێتەوە.

قسەی خراپ لەسەر کەسێک لە نەبوونی ئەودا 

ڕق لێبوو لەبەردەم زۆر کەسدا بە خراپی باسی ئەو کەسە دەکات کە ڕقی لێیەتی، هەوڵیش دەدات دەنگۆی لەسەر بڵاوبکاتەوە و ناوبانگی لەکەدار بکات. ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ڕێزی کەسانی تر بۆی  و وایان لێبکات ڕقیان لێی بێت، بۆ ئەوەی هیچ هاوڕێ و خۆشەویستێکی نەمێنێت. 

بۆچوونی دژ بەیەک 

کاتێک ڕق لێدەر لەگەڵ ئەو کەسە بێت کە لە شوێنێکی گشتیدا هەستی ڕق و کینەی هەیە، یان لە دانیشتنێکدا کە هاوکار و هاوڕێی زۆریان تێدا بێت، خێرا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بۆچوونەکەی ڕادەگەیەنێت یان لێدوانێکی تیژ دەدات لەسەر ئەوەی ئەوی دیکە وتوویەتی،  هەوڵدەدات بۆچوونەکانی بشێوێنێت، تێبینی دەکرێت کە ڕق لێبوو چاوەڕوان ناکات هۆکارێکی ڕاستەقینە هەبێت بۆ دژایەتیکردن یان هێرشکردنە سەر لایەنی بەرامبەر، چونکە زۆرجار پاڵنەرەکەی ڕق و کینەیە. 

دروستکردنی خۆشەویستی لە نێوان تاکەکاندا 

خۆشەویستی یەکێکە لەو هەستە جوانانەی تاکەکان یەکدەخات، دایک و باوک بەزۆری هۆکاری سەرەکین بۆ چاندنی خۆشەویستی لە دڵی منداڵەکانیاندا و پەروەردەکردنیان بۆ ئەوەی کەسانی تریان خۆشبوێت. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئەم هەستە بەرزانە گەشە دەکەن و لە سۆز و سۆز و بەزەیی و مامەڵەیەکی باش لەگەڵ ئەوانی تردا ڕەنگ دەدەنەوە، کەسی خۆشەویست هەستی خۆشەویستی بۆ دەوروبەری بڵاودەکاتەوە ئەوە خۆرێکی درەوشاوەیە کە وزە لە خۆشەویستییەوە دەگوازێتەوە بۆ دڵەکان، زۆری هەستەکانی خۆشەویستی بۆ ئەوانی تر بە ڕێژەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێژەی خۆشەویستی مرۆڤ بۆ خۆی و خۆبەگەورەزانین و ئارامی ناوەوەی زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



40 بینین