ئامانجەکانی کاری تیمی

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-09-14-14:35:00 - کۆدی بابەت: 14627
ئامانجەکانی کاری تیمی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئامانجەکانی کاری تیمی (بە عەرەبی: أهداف العمل الجماعي، بە ئینگلیزی: Teamwork goals)، لە ئێستادا  زۆربەی ڕێکخراو، کۆمپانیا و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان لەسەر ئاستی ناوخۆۆی و نێودەوڵەتی پەنا بۆ  کاری تیمی یان کاری گروپی دەبەن لە ئەنجامدانی کارو چالاکییەکانیان لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجانە جیاوازانەی کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن.

ئامانجەکانی کاری تیمی (گروپ)

١-زیادبوونی کاریگەری
یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی کاری گروپ ئەوەیە کە کاریگەرتر و کاراترە بە بەراورد بە کاری تاکەکەسی، چونکە هەموو ئەندامانی گروپ کار دەکەن و هاوکاری یەکتری دەکەن بۆ یەک ئامانجی هاوبەش، هەروەها  ئەندامانی گروپ لە نێوان خۆیاندا ئەزمونەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن و بەرپرسیارێتی هاوبەش لە ئەستۆدەگرن و کێشەکان چارەسەر دەکەن،  کاری گروپی ڕێگە دەدات کارێکی زیاتر لە ماوەیەکی کەمتردا بە ئەنجام بگات بەبێ ئەوەی پێویستی بە دامەزراندنی کارمەندی زیاتر هەبێت، ئەمەش قازانج و داهات زیاد دەکات.

٢-دروستکردنی بیرۆکە
گفتوگۆکان،  کۆکردنەوەی ئەو بیرۆکانەی ک دێتە ئاراوە، ئاڵوگۆڕی بیروڕای جیاواز لە نێوان ئەندامانی تیمەکەدا یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی بیرۆکە و پێشنیاری ناوازە کە زیاتر داهێنەرانە و جیاوازترن لەو بیرۆکانەی کە ڕەنگە تاکەکان خۆیان وەریبگرن، هەروەها سەرپەرشتیاری ئەوان ژینگەیەکی بەپیت بۆ داهێنان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان دابین دەکات.

٣-دروستکردنی متمانە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان
کاری تیمی یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان ئەندامانی گروپ و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان لەنێوان خۆیاندا ڕێگەیان پێدەدات بە ئاسانی ئەزموونەکان ئاڵوگۆڕ بکەن و زیاتر دەربارەی کار بزانن تەنانەت لە هەندێک کاردا کە پێویستی بە کاری تیمی نییە، کارکردن لە یەک گروپدا کەشێکی ئاسوودە بۆ کرێکاران یان کارمەندان دروست دەکات، کە هەریەکەیان شانازی بە کارەکانی خۆیانەوە دەکەن و بە دەستکەوتەکانی هاوکارەکانی دیکەیان دڵخۆش دەبن.

٤-بەرزکردنەوەی مۆڕاڵ
یەکێک لە گرنگترین ئەو شتانەی کە کاری تیمی پێشکەشی ئەندامانی گروپێک دەکات ئەوەیە کە مۆڕاڵیان بەرز دەکاتەوە، هەر تاکێک هەست بە بەهای کارەکەی دەکات کە بەشداری کردووە لە بەرهەمهێنانیدا و بەشێکی گرنگ بووە لەو کارەدا کە پێشکەشی کردووە، وەک بیرۆکە، چارەسەر، بەمجۆرە ئەندامانی تیمەکە هەست بە سەربەخۆیی و پابەندبوون بە ڕۆحی تیم دەکەن.

٥-ئەزموونێکی پەروەردەیی
کاری تیمی کەسانێک لە پاشخان و ئاست و ئەزموونی جیاواز و هەمەچەشن کۆدەکاتەوە، بۆیە خزمەت بە ئەندامانی گروپ دەکات بە ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ گەشەپێدانی پیشەیی، فێربوون و پەرەپێدانی کارامەیی نوێ، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لە کارەکانیاندا.


سەرچاوەکان



24 بینین