خۆپاراستن لە ڕووداوی هاتووچۆ

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-09-14-15:45:00 - کۆدی بابەت: 14635
خۆپاراستن لە ڕووداوی هاتووچۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خۆپاراستن لە ڕووداوی هاتووچۆ (بە عەرەبی: الوقاية من حوادث السير، بە ئینگلیزی: Preventing traffic accidents) خۆپاراستن باشترین بژاردەیە بۆ شۆفێران.

دوور بکەوەرەوە لە لێخوڕینی خێرا

هێماکانی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە خێرایی یان سنووردارکردنی خێرایی لەسەر ڕێگاکان باون بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێران بۆ خاوکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان و لێخوڕینێکی سەلامەتتر. ئەم نیشانانە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ پێچانی تیژ، هاتوچۆی زۆر، یان ڕووبەری نایەکسان. ئەم نیشانانە هەبن یان نا، پێویستە شۆفێران خۆیان لە خێرایی زۆر بەدوور بگرن، خێرایی زۆر دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کاتەی کاردانەوەی شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکە، ئەمەش مەترسی ڕووداوو زیاد دەکات چونکە وەستان و کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە زیاتری دەوێت.

ليخورن به وريايى

بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاتوچۆ، زۆر گرنگە بە وریاییەوە لێبخوڕیت. باشتر وایە بە هێواشی لێبخوڕیت، لە چوارڕێیانەکاندا سەیری هەردوو لا بکەیت، ئاگاداری خاڵە کوێرەکان (نادیارەکان) بیت، دوور بکەوەرەوە لە پەڕاندنی گڵۆپی سوور، وەستان و سەبرگرتن پێش ئەوەی بجوڵێیت کاتێک گڵۆپەکە سەوز دەبێت. سەرەڕای ئەوەش، بەو پێیەی شۆفێرانی بارهەڵگر بەهۆی قەبارەی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە توانای بینینیان لە لای ڕاستیان سنووردارە، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە نزیک بارهەڵگرەکاندا زیاتر ووریابیت بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی هاتوو چۆ نەبیت.

لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکارمەهێنە

بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا یەکێکە لە خراپترین ڕەفتارەکان کە شۆفێر دەتوانێت ئەنجامی بدات، ئەمەش مەترسی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. مەترسی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا زۆرە، زۆر گرنگە مۆبایل تەنها لە حاڵەتی فریاگوزاریدا بەکاربهێنرێت لەکاتی شۆفێریکردندا، ئەگەر پێویست بوو بەکارهێنانی، لەو کاتەشدا پێویستە لە لایەکی ڕێگاکە ڕابووەستیت ئینجا مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت و بە سەلامەتی قسە بکەیت.

دڵنیابوون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکە

لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێی سەلامەت یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی خۆپاراستن لە ڕووداوی هاتوچۆ. بۆیە لەکاتی گەڕان بەدوای کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێدا زۆر گرنگە بیر لە بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلێکی کوالیتی بەرز بکەیتەوە کە تایبەتمەندی سەلامەتی نایابی هەبێت و بە بەردەوامی پارێزگاری لێبکەیت و دڵنیا بیت لەوەی کە هەموو بەشەکانی سەلامتتن و لە دۆخێکی باشدان.

چاککردنەوەی بەردەوامی ڕێگاوبانەکان

لە هەندێک کاتدا ڕێگاکان دەتوانن پڕبن لەچاڵە مەترسیدارەکان، کە دەتوانێت هۆکارێکی سەرەکی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بن. بەم شێوەیە زۆر گرنگە لەکاتی لێخوڕیندا وریا بیت و دوور بکەویتەوە لە چاڵەکانی شەقام و ڕێگا سەرەکییەکان. لێدانی چاڵ دەبێتە هۆی ئەوەی شۆفێر کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە لەدەست بدات، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەی جددی وەکو تەقاندنەوەی تایەی ئۆتۆمبێلەکە و چەندین شتی تر، زۆر گرنگە ئەم چاڵانە ڕاپۆرت بکرێت بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت کە بەرپرسیارن لە چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە چاککردنەوە و دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانیان.

هۆشیاری و خوێندنی بەردەوام

هۆشیاری و پەروەردەی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ. لێرەدا چەند ئامۆژگاریەکی سەرەکی دەخەینەڕوو کە دەبێت پەیڕەو بکرێت: 

  • پەروەردەکردنی منداڵان لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستن لە برینداربوون لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.
  • هۆشیارکردنەوەی تاکەکان سەبارەت بە گرنگی خۆپاراستن لە ڕووداوەکان و پێویستی پەیڕەوکردنی ڕێوشوێنی سەلامەتی ڕێگاوبان.
  • بەکارهێنانی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی پەیوەندیکردن بۆ گەیاندنی پەیامی هۆشیاری سەلامەتی هاتوچۆ بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ هەموو کەسێک لە کۆمەڵگاکەدا.
  • دەستپێکردن بە ئامانجی پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە شێوازەکانی سەلامەتی و خۆپاراستن لە ڕووداوەکان، وەک گرنگی بەکارهێنانی کورسی ئۆتۆمبێلی منداڵان.
  • پاراستنی مەودای سەلامەت لەکاتی ڕەچاوکردنی بارودۆخی کەشوهەوا.

پێویستە شۆفێران مەودای سەلامەت لە نێوان ئۆتۆمبێلەکەیان و ئۆتۆمبێلەکەی پێشەوە بپارێزن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە کاتی پێویستدا دەتوانن بە سەلامەتی بوەستن. لە بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا یان لە کاتی زریانەکاندا پێویستە ئەم مەودایە زیاد بکرێت. لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە کەشوهەوای خراپدا پێویستی بە گرنگیدانی زیاترە، تەنانەت ئەگەر ئۆتۆمبێلی زۆریش لەسەر ڕێگاکە نەبێت، چونکە خێرایی بەرز دەبێتە هۆی خلیسکان و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل.

ئەنجام

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بوونەتە مەترسییەکی بەرچاو بۆ سەر خەڵک و ژیانیان، ئەمەش پێویستی بە دووبارە سەیرکردنەوەی جددی لە شێوازەکانی لێخوڕین هەیە. گرنگە لەبیرت بێت کە هەر هەڵەیەک لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا نەک تەنها ژیانی خۆت بەڵکو ژیانی کەسانی دیکەش دەخاتە مەترسییەوە. بۆیە زۆر گرنگە پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێنماییە جۆراوجۆرەکانی سەلامەتی، وەک دوورکەوتنەوە لە خێرایی لێخوڕین، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە وریاییەوە لە بارودۆخی خراپی کەشوهەوادا، خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی مۆبایل، ئەمەش مەترسییەکی بەرچاو لەسەر شۆفێران دروست دەکات. پابەندبوون بەم کارانە بە وردی زۆر گرنگە بۆ پاراستنی خۆت و ئۆتۆمبێلەکەت و کەسانی دیکە لەسەر ڕێگاکە.


سەرچاوەکان



37 بینین