چۆنیەتی پێدانی syrup بە مناڵ بە پێی کێشی و جۆری دەرمانەکە؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-18-14:34:00 - کۆدی بابەت: 14687
چۆنیەتی پێدانی syrup بە مناڵ بە پێی کێشی و جۆری دەرمانەکە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

پێویستە بزانین کە دوو شێوازێ سیروپ هەیە ئەوانیش یەکەم syrup کە خۆی گیراوەیە، دووەم suspension کە تۆزە پێویستە خۆت بیگریتەوە بە ئاوێکی پاک، بەڵام زۆربەی خەڵک بە هەردوو جۆری دەڵێت سیروپ.

ئایا دوای هەڵپچرینی دەرمانی سیرۆپ چەنێک زیاتر نابێت بەکار بهێنرێت؟

  • syrup (15 بۆ 30) رۆژ
  • suspension (5 بۆ 10) رۆژ

چۆن دۆزی تەواو بدەین بە نەخۆش؟

پێویستە کە بزانی جەستەمان پێویستی بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی دەرمان هەیە دۆزی زیاتر و کەمتر دەێتە هۆی سوود نەبینین لە دەرمانەکە یان دابەزینی بەرگری جەستە بەهۆی پێدانی ڕێژەیەکی زۆر و بەردوام بیت لەسەر ئەو ڕێگایە. دەرمان دەبێت ڕێژەکەی بزانین کە چەند mg پێویستە بۆ هەر kg لە کێشی نەخۆشەکە بۆ نموونە دەرمانیێکی وەک  amoxicillin  بۆ هەر kg لە کێشی نەخۆشەکە پێویستیمان بە 15mg لەو دەرمانە هەیە بۆ هەر 8 کاتژمێرک، چونکە لە دوای 8 کاتژمێر کاریگەری نامێنێت بۆیە دەبێت دووبارە وەری بگرێتەوە ئەمە بۆ منداڵ و هەر دەرمانە و ڕێژەیەکی جیای هەیە و ماوەی کارکردنیان جیایە.

دەبێ بزانین گەر نەخۆشەکە منداڵ بوو بە شێوزای سیروپ دەرمانەکە وەردەگرێت و ڕێژەی پێدانی دەرمان بە هاوکێشەیەکی ئاسان دەیدۆزینەوە، بۆ نموونە منداڵێک کێشی 10 کیلۆیە دەمانەوێت amoxicillin بدەینێ کە سیروبێکە (250mg/5 ml) زۆربەی کات بەم شێوەیە ڕێژەی دەرمان دەنوسرێت (10kg ×15mg × 5ml) ÷ 250mg = 3ml کەواتە بۆ ئەم منداڵە 10 kg بۆ هەر 8 سەعاتێک 3ml پێ دەدەین.


سەرچاوەکان



30 بینین