ئیخوان موسلمین - برایانی موسوڵمان

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2020-06-17-20:09:00 - کۆدی بابەت: 165
ئیخوان موسلمین - برایانی موسوڵمان

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی ئیخوان موسلمین "برایانی موسوڵمان" 

ناودارترین و بەربڵاوترین ڕێکخراوە ئیسلامییەکانە لە سەردەمی نوێدا وە زۆرترین ئەندام و ھەواداری ھەیە لە جیھانی عەرەبی و ئیسلامی جیھاندا، وە گەورەترین ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنە لە وڵاتی میسر.

دامەزراندن

لە مانگی 3/1928 لە شاری ئیسماعیلیە پاش 4 ساڵ لە ڕوخانی خەلافەتی عوسمانی لەسەر دەستی حەسەن بەنا دامەزرا و بە خێرایی لە لە قاھیرە و ھەمو میسر و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا گەشەی سەند.

ئاڕاستە و بیروبۆچون

وەک بانگەشەی بۆ دەکەن کار بۆ چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری دەکات لە ژێر یاساکانی ئیسلامدا، وە ھەوڵدەدەن بۆ بنیاتنانی تاک و خێزان و کۆمەڵگای ئیسلامی و دواتریش بۆ حکومەتی ئیسلامی، پەیامەکەشیان "ئەڵا مەبەستمانە، پەیامبەر پێشڕەومانە، قورئان دەستورمانە، و جیھاد ڕێگامانە و مردن لە ڕێگای خوادا بەرزترین ئاواتمانە".


ڕابەری ئیخوان

لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە تائێستا ھەشت ڕابەریان ھەبوە ئەوانیش: حەسەن بەننا،دامەزرێنەریان بوە لە 1928 تاوەکو 1949، حەسەن ھوزەیبی لە 1951 – 1973، عومەر تەلیسمانی لە 1974 – 1986، محەمەد حامد ئەبو نەسر لە 1986 – 1996، مستەفا مەشھور لە 1996 – 2002، مەئمون ئەلھوزەیبی لە 2002 – 2004، محەمەد مەھدی عاکف لە 2004 – 2010 و محەمەد بەدیع لە 2010 تاوەکو دەستبەسەرکردنی لە 2013 و دواتر کاری "جەماعە" کەوتە لای محەمەد عیزەتی جێگریی.

کەسایه‌تیه‌ دیارەکانیان

1-حەسەن بەننا، وە نازناوی ئیمامی شەھیدی پێدەڵێن لە ناو ھاوڕێکانیدا و خاوەنی بیری دامەزرێنەری ئیخوانە. 
2-زانای دەستوری و مامۆستای زانکۆ قازی عەبدولقادر عۆدە، لەسەردەمی جەمال عەبدولناسردا لە سێدارە درا.
3-سەید قوتب، زانا و بیرمەندی ئیسلامی ھاوچەرخ و خاوەنی تەفسیری بەناوبانگی "فی زیلال ئەلقورئان و تەسویر ئەلفەنی فی ئەلقورئان و دادگەری کۆمەڵایەتی لە ئیسلام" دا یە و لە سەردەمی جەمال عەبدولناسردا لە سێدارە دراوە.
4-سەید سابق، یەک لە زانا گەورەکانی زانکۆی ئەزھەرە و خاوەنی کتێبی بەناوبانگ "فیقھی سوننە" یە کە سەرچاوەیەکی پشتپێبەستراوە لە سەردەمی ئێستادا.
5-یوسوف قەرزاوی، یەک لە زانا دیارەکانی ئیسلامە لە ئێستادا و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامە و کتێب و چاپکراوی زۆری ھەیە و بەرنامەیەکی رھەفتانەی ھەیە لە کەناڵی ئەلجەزیرە.

ئەزمونی سیاسی

•لە مێژووی دامەزراندنیانەوە بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیون ھەتاوەکو لە ساڵی 1949 دا حەسەن بەنای ڕابەریان کوژراوە، لە ساڵی 1948 دا چەند کەتیبەیەکی چەکدارییان دروستکرد بۆ بەرەنگاری و شەڕ لە دژی ئیسرائیل.

•لە 8/12/1948 مەحمود فەھمی نەقراشی سەرۆک وەزیرانی میسر بڕیاری دا بە ھەڵوەشاندنەوە و قەدەغەکردنی ئەم کۆمەڵە و ژمارەیەک لە کەسە دیارەکان و سەرچاوەی داھاتی گرتن، لەو سەردەمەدا چەندین کردەوەی توندوتیژی و تەقینەوە لە میسردا ڕویدا و لە 28 ی ھەمان ساڵدا سەرەک وەزیران کوژرا.

•لە 12/2/1949 دا ڕابەری ئیخوان حەسەن بەننا کوژرا و ڕابەری نوێیان دەستنیشان نەکرد تاوەکو ساڵی 1951.

•لە ساڵی 1954 دا بۆجاری دوەم بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئیخوان لەلایەن حکومەتی میسرەوە درا پاش ئەوەی ھەوڵی تیرۆرکردنی جەمال عەبدولناسرەوە درا و بڕیاری گرتنی حەسەن ھوزەیبی و سەید قوتب درا و 10 ساڵ لە زینداندا مایەوە و دواتر ئازادکرا و دیسان لە ساڵی 1965 حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.

•پەیوەندی ئیخوان بە ڕژێمی حوسنی موبارەکەوە زۆر خراپ بوە بەڵام بەشێوەی ئاشکرا ھەر ماونەتەوە.

•بۆیەکەمجار لە ساڵی 1984 بەشداری ھەڵبژاردنیان کرد و ساڵی 1987 یش دوبارە بەشداربون لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا.

•لەناوەڕاستی نەوەدەکان حوسنی موبارەک دەرگای زیندانەکانی لێکردنەوە و ژمارەیەکی زۆری لێ زیندانیکردن.
•گرتن و ڕاوەدونانیان کۆتایی نەھات ھەتاوەکو لە ھەڵبژاردنی 2005 دا توانیان 88 کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنن واتە 20% ی کورسییەکان.

•بەڵام لە ھەڵبژاردنی 2011 دا نەیانتوانی کورسی بەدەستبھێنن بە ھۆکاری ئەو تەزوراتەی لە پرۆسەکەدا کرا.
•لە شۆڕشی 25 ی یەنایەردا بەشدارییەکی بەرچاویان کرد و پاش ڕوخانی ڕژێمی موبارەک پارتێکی سیاسییان دروستکرد بەناوی "حزبی حوڕییە و عەدالە" موحەمەد کەتاتنی وەکیلیان بو و موحەمەد مورسی سەرۆکیان بو.

•لەیەکەم ھەڵبژاردنی دوای موبارەکدا ئیخوان توانیان 40% ی کورسیەکان بەدەست بھێنن و توانیان زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بھێنن.

•سەعید کەتاتنی وەک سەرۆکی پەرلەمان دەستنیشان کرا بەڵام دادگای دەستوری باڵا بڕیاری دا بە نایاسایی ناساندنی ھەڵبژاردنەکان.

•لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورا توانیان 60% ی کورسییەکان بەدەست بھێنن و ئەحمەد فەھمی یان کرد بەسەرۆکی مەجلیس.

•موحەمەد مورسی سەرۆکی پارتی حوڕییە و عەدالە توانی ببێت بە سەرۆک وەزیران لە نێوان 12 کاندیدی تردا.
•لە 30/7/2012 مورسی وەک یەکەمین سەرەک وەزیری مەدەنی ھەڵبژێردراو دەستبەکاربو.
•بەر لە تێپەڕبونی تەنھا ساڵێک بەسەر سەرۆکایەتییەکەیدا خۆپیشاندانی گەورە بەرپاکرا و داوای وازھێنان لەدەسەڵاتی مورسی دەکرا.

•دوابەدوای خۆپیشاندانەکان وەزیری بەرگری عەبدولفەتاح سیسی کودەتای سەربازی کرد و مورسی لە دەیەڵات دورخستەوە و کارکردن بە دەستوری ڕاگرت.
•ڕابەری گشتی و جێگرەکەی و سەرۆکی حیزب سەعد کەتاتنی و عسام عریان و ھەزاران کادریان دەستبەسەرکرا.
•ھەزارانیان لێکوشتن بەتایبەت لە کوشتارگەی فز و ڕابیحەی عەدەوی و نەھزەدا.

•لە کۆتاییدا لە 25/12/2012 دا ئەنجومەنی وەزیرانی میسر بڕیاری دەرکرد کە ئیخوان موسلیمین "کۆمەڵێکی تیرۆریستن" پاش ئەوەی ماڵ و سامانیان دەستی بەسەردا گیرا لە پاش کودەتا سەربازییەکە.


سەرچاوەکان



5553 بینین