ژمارەی دەوڵەتە ئیسلامیەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: محمد حیكمه‌ت - به‌روار: 2020-06-11-15:54:00 - کۆدی بابەت: 135
ژمارەی دەوڵەتە ئیسلامیەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

ژمارەی دەوڵەتە ئیسلامیەکانی جیهان

تەواوی جیهان بەسەر چەند ناوچەیەک دابەشبووە ، کە هەر ناوچەو بەپێی چەند لایەنێک لەوانە لایەنی جوگرافی و مێژوی و ئاینی ناوێکی ناولێنراوە ، ناوچەی ئیسلامیش بەو ناوچە گەورەی جیهان دەوترێت کە لە چەند لایێەنێکەوە لەوانە ئاینی و مێژوی و جوگرافی و شارستانێتییەوە پەیوەندیان بەیەکەوە هەیەو بەیەکەوە بەستراوەتەوە.


ئەم ناوچەیە لە ژمارەیەک لە دەوڵەت پێکهاتووە کە دابەشبوون بەسەر هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقادا و ژمارەی دانشتوانەکەی خۆی لە ملیارە و نیوێکدا دەبینێتەوە ، واتە دانشتوانەکەی سێ بەشی موسوڵمانانی زەوی پێکدەهێنێت، ئەو بەشەشی دەمێنێتەوە لە موسوڵمانان وەکو کەمینە لەوڵاتانی تردا دەژین و بەشێک نین لە ڕکخراوی یارمەتی ئیسلامی.


ئەو دەوڵەتانەی ئاینی ئیسلام تێیدا ئاینی فەرمییە

واتە بەو دەوڵەتانە دەوترێت دەوڵەتی ئیسلامی کە ئاینی ئیسلامی تێیدا رەسمییە. وە لەگشت ئەم دەوڵەتانەدا کەمینەی ئاینی دیکەی تێدا دەژی کە لە نێو زۆرینەیەکی ئیسلامیدا دەژین و بە ئازادی پەیڕەوی ئاینەکەی خۆیان دەکەن، بەهەمان شێوەش لەو وڵاتانەی ئیسلامی نین موسوڵمانی تێیدا دەژی و بەرداوامیش ژمارەیەن لە زیادبوندایە.
بەشێوەیەکی گشتی وڵاتانی ئیسلامی بەتەواوی جیهاندا دابەشبون بەتایبەتی بەسەر هەردوو کیشوەری ئەفریقا و ئاسیادا بەتایبەتی تر بە چواردەوری وڵاتانی عەرەبیدا دابەشبون یاخود جوانترە بڵێین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە تێیدا سێ بەشی موسوڵمانانی جیهانی تێدا دەژین، بەڵام زۆرینەی موسوڵمانانی جیهان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا دەژین کە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە : ( نیمچە کیشوەری هیندی و ئەندەنوسیا و ناوچەکانی چواردەوری ) کە شوێنی نیشتەجێبونی زیاد لە ملیارێک موسوڵمانە .
 دەتوانین ئەو وڵاتانەشی کە زۆرینەی  دانشتوانەکەی موسوڵمانە بە وڵاتێکی ئیسلامی دابنێین ، واتە ڕێژەی موسوڵمان تێیدا لە لەسەدا پەنجا زیاتر بێت ، کەواتە بەپێی زانستی جوگرافی ڕامیاری (جێۆپۆڵێتك) بە وڵاتی ئیسلامی ناودەبرێن، بەمشێوە دەتوانین بڵێین 49 وڵاتی ئیسلامی لە جیهاندا بونیان هەیە کە 1.2 ملیار موسوڵمان تێیاندا دەژین .


بەرزترینیان لە ڕوی ڕێژەی موسوڵمانەوە عەرەبستانی سعودیەیە کە ڕێژەکەی لەسەداسەدە ، ئەم ڕێژەش تەنها  لەسەر دانشتوانەکەی ئەژمار کراوە بێ هەژمارکردنی ئەو هەشت ملێۆن کارکەرەی کە هاتونەتە ئەوێوە بۆ کارکردن. 
ئەم وڵاتانە لە چەند کۆمەڵەیەکی جیاوازی موسوڵمان پێک هاتووە کە بەشێوەیەک گشتی کۆمەڵەی سونە لە زۆربەی وڵاتەکان زۆرینەی موسوڵمانان پێکدەهێنن بۆ نمونە لەوڵاتێکی وەڵاتێکی وەکو عەرەبستانی سعودیە زۆرینە پێکدەهێنن، بەڵام لە هەندێ وڵاتی دیکە وەکو شانشینی عومان کۆمەڵەکانی وەەکو شیعە و ئیبازیەکان زۆرینە پێکدێنن.
بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە ئەو دەوڵەتانەن کە بەپێی ئامارە ڕەسمیەکان رێژەی موسوڵمان تێیاندا زیاترە لە لەسەدا نەوەد و پێنج :

وڵاتان ڕێژه‌ی موسوڵمانان
عەرەبستانی سعودی %100
دورگەکانی ماڵدێف %100
یەمەن  %99
سۆماڵ %99
جەزائر %99
مۆریتانیا %99
ئەفغانستان %99
مەغریبی ڕۆژئاوا %99
تورکیا %99
کۆمۆرۆس %98
تونس  %98
ئێران  %98
تایکستان  %97
لیبیا  %97
پاکستان  %97
عێراق  %97

ژمارەی دانشتوانی وڵاتانی ئیسلامی 

بەپێی ئاماری ناوەندی توێژینەوەی پیو لە ساڵی 2010 دا ژمارەی ئەو کەسانەی کە موسەڵمانن لە جیهاندا دەگاتە 1619314000کەس ، واتە %23 دانشتوانی جیهان دەگرنەوە کە سێ بەشیان  لەو 49 دەوڵەتەدا دەژین کە بەزۆرینە موسوڵمانن، هەروەها بەپێی هەمان ناوەند بێت ئەوا ژمارەی موسوڵمانان لە ساڵی 2030 بەڕێژەی %75 زیاد دەکات و دەگاتە دەوروبەری 2.2 ملیار کەس ، واتە ڕێژەکە  بەرزدەبێتەوە بۆ %  26 دانشتوانی جیهان. ئەمەش ئەوە دەردەخات لەگەڵ ئەو لاوازبونەی گەشەسەندنی دانیشتوان دەیبینێت بەخۆیەوە لە وڵاتانی ئیسلامیدا ، بەڵام هێشتا لەچاو وڵاتانی تردا گەشەی دانشتوانی باشترە .


لەم ژمارەیەش سێ بەشیان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەژی و %20 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا دەژی و ڕێژەیەکی کەمیش لە هەردوو کیشوەری ئەمریکای باشور و ئەمەریکای باکوردا دەژین، بەشێوەیەک ژمارەی موسوڵمانەکانی ولایەتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا ڕێژەی %1 موسوڵمانانی جیهان پێکدێنن.

ئەو وڵاتانەی موسوڵمانان سەرکردایەتی دەکەن 

لەتەواوی جیهاندا 30 دەوڵەت هەیە کە مەرجی ئەوەی داناوە ( بەپێی یاسا )  کە دەبێت سەرۆکەکەی خاوەن ئاین بێت ، لەو 30 وڵاتەش تەنها 17یان مەرجی ئەوەیان داناوە کە دەبێت موسوڵمان بێت ، لە لوبنان بەپێی یاسا دەبێت سەرۆک وەزیران موسوڵمانێکی سونی مەزهەب بێت و سەرۆک پەرلەمان موسوڵمانێکی شیعە مەزهەب بێت و سەرۆکی وڵاتیش مەسیحیێکی سەر بە کٶمەڵەی مارٶنی بێت . لەهەندێ وڵاتی موسوڵمانیش کە دەسەڵاتێکی پاشآیەتییان هەیە مەرجە کە پادشا و خێزانەکەشی موسوڵمان بن ، بۆنمونە وڵاتی ئوردن ئەم مەرجە سەرەکیەی بۆ پادشا و جێنشینەکەشی داناوە. زۆرینەی ئەو وڵاتانەشی ئەم مەرجەیان داناوە وڵاتانی عەرەبین ، بەڵام هەندێ وڵاتیش کە عەرەبی نین ئەم مەرجەیان داناوە وەکو ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و ئەندەنوسیا.
لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئەم وڵاتانەی کە ئەم مەرجەیان داناوە زۆر دەردەکەون ، بەڵام لەڕاستیدا ڕیژەیەکی کەم لە وڵاتانی ئیسلامی پێکدەهێنن .
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین %85 وڵاتانی جیهان مەرجی ئەوەیان دانەناوە کە دەبێت سەرۆکی وڵاتەکە خاوەن ئاین و بیروباوەڕی خۆی بێت.


ناوی وڵاتانی ئیسلامی لە گشت کیشوەرەکاندا 

ئەمە ناوی ئەو وڵاتانەن کە بەشێکن لە ڕکخراوی هاوکاری ئیسلامی.


کیشوەری ئەفریقا 

ئٶگەندا ، بەنین ، بۆرکینا فاسۆ ، چاد ، تۆگۆ ، تونس ، جەزائر ، دورگەکانی مانگ ، جیبۆتی ، سەنیگال ، سودان ، سیرالێۆن ، سۆماڵ ، غینیا ، کامیرۆن ، لیبیا ، مالی ، مۆریتانیا ، مۆزەمبیق ، نەیجیر ، نەیجیریا ، مسڕ ، مەغریبی ڕۆژئاوا .

کیشوەری ئاسیا 

ئێران ، ئازارباینجان ، ئوردن ، ئۆزبەکستان ، ئەفغانستان ، ئیماڕات ، ئەندەنوسیا ، بەنگلادش ، بەحرەین ، برٶنای ، تورکمانستان ، سعودییە ، سوریا ، تاجیکستان ، عێڕاق ، عومان ، فەڵەستین ، قیرغستان ، قەتەر ، کازاخستان ، کوێیت ، لوبنان ، ماڵدیڤ ، مالیزیا ، یەمەن .

كیشوەری ئەوروپا 

ئەلبانیا.

کیشوەری ئەمەریکای باشور

سورینام ، گوێنا.


ئاستی دارای وڵاتانی ئیسلامی

بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر چی سیمای هەژاری بە وڵاتانی ئیسلامییەوە دیارە ، بەڵام  بەپێی ڕیزبەندی نەتەوە یەگرتوەکان بۆ گەشەسەندنی وڵاتانی جیهان ، پێنج وڵاتی ئیسلامی هەڵبژاردووە بەوەی ئەم وڵاتانە زۆرترین گەشيسەندنیان هەیە لە جیهاندا کە ئەمانەن : وڵاتی برۆنای ، بەحرەین ، ئیماڕات ، کوێیت .


سەرچاوەکان

1166 بینین