چۆنیەتی چارەسەرکردنی کۆکەی هەستیاری

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-05-16-11:08:00 - کۆدی بابەت: 12915
چۆنیەتی چارەسەرکردنی کۆکەی هەستیاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی چارەسەرکردنی کۆکەی هەستیاری (بە عەرەبی: كيفيّة علاج سُعال الحساسيّة، بە ئینگلیزی: How to treat allergy cough)، هەستیاری وەرزی ڕوودەدات بە هۆی بەرکەوتنمان بە هەندێک ماددەوە، وەک سپۆری کەڕوو و دەنکە هەڵاڵە، بەجۆرێک کە جەستە وەک هەڕەشە و زیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و هیستامین بەرهەم دەهێنێت، لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نیشانەی جیاواز دەردەکەون، وەک کۆکەی دووبارەبوو، چەندین بژاردە هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە کۆکەی هەستیاری، لەوانە:

چارەسەرکردن لە ڕێگەی دەرمانەوە

دەرمانی دژە هیستامین وەک:

  • ئەو دژە هیستامینانەی کە دەتوانرێت بەبێ بەڕەچەتە بدرێت، وەک: دیفینهایدرامین و کلۆرفینیرامین.
  • قەترەی دژە هیستامین بۆ چاو، وەکو کیتۆتیفین کەبەکاردێت بۆ نەهێشتنی خوران و سووربوونەوەی چاو.
  • ئەو دەرمانانەی کە ڕێگری دەکەن لە گیرانی لووت وەک: فینێلئیفرین، یان سودۆئیفیدرین.
  • دەرزی دژە هەستیاری
  • سپرای لووت کە کۆرتیکۆستیرۆیدیان تێدایە

چارەسەرکردن لە ماڵەوە

چەندین شێواز هەیە کە پێشنیار دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو کۆکەیەی کە بەهۆی هەستیارییەوە دروست دەبێت، لەوانە: 

  • خواردنەوەی گەرم، وەک: چای تێکەڵەیەک لە هەندێک گیای سروشتی وەک: نەعنا، گوڵە بەیبوون و زەنجەفیل.
  • زۆر خواردنەوەی شلەمەنییەکان بۆ مانەوەی لەش بە شێداری.
  • پێویستە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک غەڕغەڕەبکەی  بە ئاوی شلەتێن و خوێ.
  • بەکارهێنانی زەیتی يۆكاليپتۆس.
  • خۆشۆردن بە ئاوی گەرم.
  • بەکارهێنانی سپرای لووت کە خوێی تێدایە.
  • مژینی نوقڵی کۆکە بە تایبەت ئەوانەی هەنگوین و لیمۆیان تێدایە.
  • کەوچکێک یان دوو کەوچک هەنگوین بخەرە ناو خواردنەوەگەرمەکان وەک چا.
  • تەواوکەری (Quercetin) بخۆ، یان ئەو خۆراکانەی کە ئەم مادەیەیان تێدایە، وەک ترێ، چای ڕەش، پیاز و توو.
  • خواردنی ترشە چەوری ئۆمیگا سێ کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە زەیتی تۆوی کەتان و گوێزدا هەیە.
  • ئەو خۆراکانە بخۆ کە کارۆتینۆیدیان تێدایە، وەک: سپێناخ، پەتاتەی شیرین، گێزەر و قەیسی.
  • ئەو نیشانانەی لەگەڵ کۆکەی  هەستیاری دەردەکەون

دەکرێت کۆکەی هەستیاری کۆمەڵێک نیشانەی تری لەگەڵدا بێت 

  • هەستکردن بە ئازار یان فشار و قورسایی لەسەر دەموچاو.
  • ماندووبوون
  • هەستکردن بە خورانی قوڕگ، چاو، یان لووت
  • گیرانی لووت یان ئاوی لووت
  • زیادبوونی فرمێسکی چاو
  • پژمینی زۆر


سەرچاوەکان



2837 بینین