ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌

له‌لایه‌ن: ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی - به‌روار: 2020-06-14-21:09:00 - کۆدی بابەت: 137
ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌

ناوه‌ڕۆك

مانای ناوه پیرۆزه کانی خودای په روه ردگار

الله  : خوا، خودا ، خوداوەند ، یەزدان 

ألله ناوی هه ره تاكو پیرۆزو گه وره ودیارو زانراوباوی خوای گه وره یه کۆکه ره وه ی هه موو ناو سیفاته کانی تریه تی ألله واته خوداو په رستراوی به هه قو شایسته ألله خودای گه وره و میهره بان ئه و خودایه یه که تاکو ته نهاو بێ هاوه ڵو بێ شه ریکه خاوەنی ئەم ناو و سیفەتە بەرزو بەڕێزو پاك و پیرۆزو گەورەو ئازیزو پڕ ماناو مەبەست و ناوەڕۆكانەیە كە لە قوڕئان و سوننەتدا هاتوون ...

الرَّحْمَنُ : بەخشندەو میهرەبان و بەسۆزو بەزەییە لەدونیا بەرانبەر بەهەموو شتێك لە بوونەوە. 

الرَّحِیمُ : بەخشندەو میهرەبان و بەسۆزو بەزەییە لەدوا ڕۆژدا بەرانبەر بە ئیمانداران و هەر شتێك كەخوا حەز بكا ڕەحمی پێ‌ بكات. 

المَلِكُ : هەمیشە پاشاو دەسەڵاتدارو سەرۆك و خاوەنی هەموو شتێكە لەبوونەوەرو دونیاو دواڕۆژدا. 

الْقُدّوُسُ : زۆر پاك و بێگەرد و بێ‌ نەنگ و بێ‌كەم و كوڕی و هەڵەو ناتەواوییە. 

السَّلامُ : زۆر ساغ و بێ‌ گەردو بێ‌ عەیب و ئاشتی خوازو ئاشتی دارو ‌و ئاشتی پەروەرە. 

المُۆْمِنُ : ئەمیندارو ئەمیندەرو دڵنیا كەری بڕوادارو دروستكراوەكانیەتی لە زەبڕ دلێدان و زیان پێ‌ گەیاندنیان لە دونیاو دواڕۆژدا. 

المُهَیْمِنُ : زۆر ئاگادارو چاودێرو دەسەلاتدارە بەسەر هەموو دروستكراو و بوونەوەردا. 

العَزِیزُ : هەمیشە زاڵ و دەسەڵاتدارو بەهێزو بە توانایە بەسەر بوونەوەردا. 

الجَبَّار : زۆر دەسەڵاتدارو زەبر بەدەست و بەتواناو ناچاركەرُ. 

المُتَكبِّرُ : زۆر خۆ بەگەورە زان و زل و بەتواناو خۆ گەورە گرە كە لەخۆی دەوەشێتەوە. 

الخالق : دروست كەرو بەدیهێنەرە لە نەبوونەوە بۆ بوون. 

البَاری‌‌ : بەدیهێنەرو پارێزەری بوونەوەری بەدیهێنراوە. 

المُصَوِّرُ : وێنە كێش و نیگار كێش و نەخشە كێشە بەجوانترین شێوە. 

الغَفَّارُ : لێخۆشبەرو داپۆشەری گوناه و تاوانەكان لە دونیاو دواڕۆژدا. 

القَهَّارُ : زۆر بەزەبرو بە دەسەڵات و بەتواناو بەحوكم. 

الوهَّابُ : بەخشەرو بدەری بێ‌ ئەندازە بەهەموو دروستكراوەكان. 

الرَّزَّاقُ : ڕزق و ڕۆزی و بژێوی دەری بێ‌ سنوورو كۆتا بەهەموو دروستكراوەكانی. 

الفَتَّاحُ : دەروو كەرەوەو واڵاكەری هەموو گەنجینەو دەروویەك. 

العَلیمُ : زاناو ئاگادارو بێ‌ سنوور بەهەموو شتە ئاشكراو پەنهانەكانی ژیان و بوونەوەر. 

القَابِض : بگرو وێكهێنەرو گوشەری هەموو شتێكی بوونەوەر. 

البَاسِل: ڕاكێشەرو فراوانكەرو لەدوو دەری ڕزق و ڕۆزی و پێویستیەكانی دروستكراوەكان. 

الخَافِض : دابەزێنەرو دانەوێنەرو نەویكەرو لێ‌ هێخەری پاشاو دەسەڵاتدارو زەبر بەدەستان. 

الرَافِعُ : بڵند كەرو بەرز كەرەوەو سەرخەرو دەست گرو بارگری هەموو شتەكان. 

المْعِزُّ : بەهێزكەرو زاڵكەر، هێزو دەسەڵات بەخش بەهەر شتێك كەبیەوێت. 

المُذلُّ : زەلیل و زەبوونكەرو سەرشۆڕكەرو رسواكەروملكەچ پێكەرو سەر پێدانەوێن. 

السَّمِیعُ : بیسەرو گوێگری بی سنووری بوونەوەر. 

البَصِیرُ : بینەرو دیدەی بێ‌ سنووری هەموو شتەكانی بوونەوەر. 

الحَكَمُ : دادوەرو دادگەرو فەرمانڕەواو ناوبژیوانی بەهەق و ڕاست. 

العَدْلُ : دادگەرو دادپـەروەرو هەق و ڕاسـت و بێ‌ ستـەم و لاگـر. 

اللطیفُ : زۆر بەسۆزو لوتف و بەخشندەو میهرەبان. 

الخَبِیرُ: زۆر زاناو پسپۆڕو شارەزا لەهەموو شتەكانی ژیان‌و بوونەوەر. 

الحَلِیمُ : زۆر نەرم و نیان و هێدی و هێواش و بەئارام و لەسەر خۆو بێ‌ پەلە. 

العَظیمُ : زۆر گەورەو مەزن و بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و شكۆدار. 

الغَفُوُرُ : لێبوردەو لێخۆشبەرو گوناه و نهێنی داپۆش. 

الشَّكُورُ : سوپاسگوزارو بەخشندەی خێرو چاكەو نازو نیعمەت. 

العَلِیُّ : زۆر بەرزو بڵندو پایەدارو بەدەسەڵات. 

الكَبِیرُ : گەورەو بەدەسەڵاتی بێ‌ سنوور لەگەورەیی و دەسەڵاتدا. 

الحَفِیظ : پارێزەری دروستكراوەكانی لە تیاچوون و لەناو چوون‌و لەزیان پێ‌ كەوتنیان. 

المُغِیث : فریاد ڕس و فریادكەرو بەهانا چووی دروستكراوەكانی. 

الحَسِیبُ : ژمێریارو لێپرسەرەوەو نگاداری هەموو شتەكانی بوونەوەر. 

الجَلِیلُ : بەرزو بەڕێزو شكۆدار لەسەر هەموو بوونەوەر. 

الكَریمُ : زۆر سەخی و بەخشندەو بەڕێزو دەستكراوەو دەستڕۆو دەست واڵا. 

الرَّقِیبُ : ئاگادارو چاودێرو پەیدار بەسەر هەموو بوونەوەردا. 

المُجِیبُ : وەڵامدەرەوەی هەموو پرس و داوحوازو ئارەزووەكانی دروستكراوەكانی. 

الواسِعُ : زۆر فراوان و گوشادو بەسەلیقەو بەتوانا. 

الحكیم : زۆر داناو زاناو كارزان و كاربەجێ‌ و كار لەجێ‌‌و وردو لێزان. 

الودُودُ : زۆر بەسۆزو خۆشەویست و دۆستدار. 

المَجِیدُ : زۆر پایە بەرزو سەر بەرزو سەر بڵندو شكۆدارو بەڕێز. 

البَاعِث : زیندووكەرەوەو ژێنەرو نێرەرو گۆرەری سەرجەم دروستكراوەكانیەتی. 

الشَّهِیدُ: ئاگادارو زانا 

الحَقُّ : ڕاست و دروست و هەق و هەقگۆ. 

الوكِیلُ : پشت و پەناو، دابینكەرەو دەستەبەرو فەراهەمهێنەرە. 

القَوِیُّ : زۆر بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و زاڵە بەسەر بوونەوەریدا. 

المتینُ : زۆر بەهێزو پتەو و بەتواناو قایم و نەگۆڕە. 

الولیُّ : دۆست و پشتیوان و هاوكارو سەرپەرشتكار. 

الحَمِیدُ : سوپاسكەری بەندەكانیەتی لەسەر چاكە كردن، بەندەكانیش سوپاسی خوا دەكەن لەسەر بەخششەكانی. 

الُمحْصِی : ژمێرەرو ئاماركەری هەموو شتەكانی بوونەوەرە. 

المُبْدئُ : داهێنەرو دروستكەرو دەستپێكەری سەرەتای دروست كردن و بوونەوەرە. 

المُعیدُ : گێڕەوەو دووپات كەرەوەی خەلق و بوونەوەرە بۆ حاڵەتی پێشوو و سەرەتا. 

المُحْیی: زیندووكەرەوە 

المُمْیِتُ : مرێنەرو لەناو بەری گیانلەبەرانی هەموو بوونەوەرە. 

أَلْحَیُّ: زیندوو 

القَیُّومُ : هەمیشە ڕاگرو بەرپاو ڕاوەستاوو ئامادەباش و، ڕێكخەرو بەڕێوەبەری بوونەوەر. 

الواجِدُ : دروست كەرو بەدیهێنەرو فەراهەمهێنەری سەرجەم بوونەوەر، هەر لەكایەو هەر هەبوو. 

المَاجِدُ : خاوەن پلەو پایەو شكۆو ڕێزی بێ‌ شومار. 

الواحِدُ : تاك و تەنیاو بێ‌ هاوەڵ و بێ‌ وێنە لە خودی خۆی و لەسەرجەم ناو و كردارو سیفەتە بەرزو بەڕێزەكانی لەچاو دروست كراوەكانی خۆی. 

الصَّمَدُ : بێ‌ نیازو مەبەست و جێی نیازو مەبەست‌و هیوا، لە هەموو دروستكراوەكانی بێ‌ نیازو مەبەست و بێ‌ منەتە‌و پێویستی بەهیچ شتێك نیە، جێی نیازو مەبەستی هەموو دروستكراوێكە، هەموو شتێك لە بوونەوەردا پیویستی به وه

 القَادِرُ : زۆر بەتواناو بەدەسەڵات. 

المُقْتدِرُ : سەرچاوەی هەموو هێزو دەسەڵات و توانایەك لە بوونەوەردا بۆ دروستكراوەكانی. 

المقَدِّمُ : پێشخەرو پێشهێنەر، هەموو شتێك دەزانێ‌ پێش هاتن و ڕودانی، دەتوانێ‌ هەمو شتێك وە پێش بخات. 

المَؤخِّرُ : دواخەری گشت ڕوداو و پێشهاتەكانە، دەتوانێ‌ هەموو شتێك لەكاتی خۆی ڕاگرێ‌ و دوا بخاو ڕوونەدات. 

الاوَّلُ : سەرەتاو یەكەمی هەموو شتێكە لە بووندا، هیچ شتێك لە بوونەوەر نەبووە، ئەو هەر هەبووەو بێ‌ سەرەتایە. 

الاخِرُ : كۆتاو دوماهی هەموو شتێكە لەبوونداو، هیچ شتێك لە بوونەوەردا نامێنێ‌ و كۆتایی پێ‌ دێ‌، كەچی خوای گەورە هەر دەمێنێ‌ و بێ‌ كۆتایە و قەت لەناو ناچێ‌ و دوایی نایەت. 

الضاهِرُ : دیارو ئاشكراو هەیە، لە ڕێگەی بوونەوەرە بوونی خۆی دەنوێنێ‌‌و پەی پێ‌ دەبرێت. 

البَاطنُ: نهێنی و نادیارو بزرو پەردە پۆش و شاراوەو نادیدەیە لەبەر چاوی دروستكراوەكانی. 

الوالِیُ : سەرپەرشتیارو پاشا و خاوەنی هەموو بوون و بوونەوەر. 

المُتَعَالِ : زۆر بەرزو بەڕێزو پلەدارو بەدەسەڵات و خۆ بەرز گر. 

البَرُّ : چاكەكارو بەخشندەی بێ‌ سنوور. 

التَّوَّابً : زۆر لێخۆشبوو و تۆبە وەرگرو لێبوردەیە. 

المُنْتَقِم : تۆلە لێ سێنەرەوەی ستەمكاران و تاوانباران. 

العَفُوُّ : لێبوردەو داپۆشەری گوناه و تاوان. 

الرَّوؤفُ : زۆر بەسۆزو بەزەیی و بەڕەحمەت لەگەڵ دروستكراوەكانیدا. 

مَالِكُ الْمُلِك : خاوەن و پاشاو فەرمانڕەوای هەموو ماڵ و موڵك و سەروەت و سامان و بوونێك لە بوونەوەردا. 

ذُو الْجَلالِ والإكْراَمِ : خاوەنی ئەو پەڕی ڕێزو پایەو شكۆ. 

المُقْسطُ : دادگەرو دادپەروەرو دادڕەو لە حوكم و دەسەڵات و بڕیارو دابەشكردندا. 

الجَامِعُ : كۆكەرەوەو گردكەرەوەو گشتگیری هەموو شتەكانی بوونەوەر. 

الغَنِیُّ : زۆر دەوڵەمەندو بێ‌ نیازو بێ‌ ئاتاج و پێویستە لە هەموو شتێك. 

المُغْنِی : دەوڵەمەندكەری خەڵك و بوونەوەرە، هەموو بوونەوەر پێویستی بە دەوڵەمەندی ئەوە. 

المَانِعُ : بەرگری كار، پارێزكار. 

الجارُّ : زیانبەخش و زیان گەیەنەرە بە هەر شتێك كە دەیەوێ‌. 

النَّافِعُ : سودبەخش و زۆر بەكەڵك و بەسوود بۆ هەموو بوونەوەر. 

النُّورُ : نورو ڕوناكی و چراو درەخشان و ڕوناككەرەوەی بوونەوەرە. 

الهَادِیِ : هیدایەت دەرو ڕێنمایی كەرو ڕاستكەرو ڕێپیشاندەری دروستكراوەكانە. 

البَدِیعُ : ئافراندن و جوانكارو داهێنەری بوون و بوونەوەرە. 

البَاقِی : هەمیشە بەردەوام و هەرماوەیەو قەت لەنێو ناچێت. 

الوارث : میراتگری هەموو بوون و بوونەوەر، هەموو شتێك لەنێو دەچێ‌ و هەر ئەو دەمێنێ‌. 

الرَّشِیدُ : سەر ڕاست و ڕێناس و شارەزاو ڕێ‌ نیشاندەرو ڕاستە ڕێ‌ كارە. 

الصَّبُورُ : زۆر بە ئارام و لەسەر خۆو خۆڕاگرە 

 


سەرچاوەکان

660 بینین