شلەی بامێی وشک

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-06-11-11:05:00 - کۆدی بابەت: 273
شلەی بامێی وشک

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

بامێ وشك

ته‌ماته‌ی وشك

ڕۆن 

خوێ

دۆشاوی ته‌ماته‌

توێكڵی پڕته‌قاڵێك 

ئاوی لیمۆیه‌ك

سیر 

گۆشت

شێوازی ئاماده‌كردن

1- گۆشته‌كه‌ ده‌شۆرێته‌وه‌و له‌كه‌مێك ڕۆندا سورده‌كرێته‌وه‌و خوێی پێوه‌ ده‌كرێت ئاوی تێده‌كرێت هه‌تا ده‌كوڵێت 

2- بامێكه‌ ده‌شۆرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ توێكڵی پڕته‌قاڵه‌كه‌ ئاوه‌كه‌ ده‌كوڵێنرێت هه‌تا نه‌رمو گه‌ش بێته‌وه‌ 

3- ته‌ماته‌كه‌ بشۆره‌وه‌و نیو كاتژمێر بیكه‌ره‌ ئاو بۆ ئه‌ه‌ی نه‌رم ببێت پاشان ته‌ماته‌كه‌و بامێكه‌ ده‌كرێته‌ گۆشته‌ كوڵاوه‌كه‌و ئاوی گۆشته‌كه‌ دۆشاوی ته‌ماته‌ و ئاوی لیمۆ و خوێ و سیری تێده‌كرێت تا به‌جوانی ده‌كوڵێت 

 


سەرچاوەکان



1558 بینین