ڕامیاری كشتوكاڵی

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-21-21:32:00 - کۆدی بابەت: 400
ڕامیاری كشتوكاڵی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مەبەست لە ڕامیاری كشتوكاڵی ئەو كار ڕاپەڕاندنانەیە كە دەوڵەت ئەنجامی دەدات و چەندین ڕێگە و شێوازی چاكسازی كشتوكاڵی گونجاو دەگرێتە خۆی كە دەتوانێت بەهۆیانەوە بەرزترین ڕادەی خۆشگوزەرانی بۆ كارگەرانی كەرتی كشتوكاڵ لە ڕێگەی زیادكردنی بەرهەم و چاكتركردنی جۆرەكانیان و بەردەوام بوون لەسەر ئەو چاكتر كردنانە دابین بكات.

ئامانجەكانی ڕامیاری كشتوكاڵی

  • چاكتركردنی ئابووری كشتوكاڵی بە ئامانجی بەشداریكردنی گەرەتر و بە بایەختر لە ئابووری نەتەوییدا.
  • بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی ژیانی كاركەرەكانی ئەم كەرتە.
  • دابینكردنی پێداویستییەكانی كەرتی پیشەسازی لە كەرەستەی خاوی كشتوكاڵی.
  • ناردنە دەرەوەی بەشێك لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی دراوی بیانی كە بۆ هێنانە ناوەوەی ئەو شمەكانەی لە كرداری پەرە پێدانی ئابووری پێویستن.

پێداویستییەكانی ڕامیاری كشتوكاڵی

  • ڕامیاری كشتوكاڵی ناتوانێت ئامانجە دیاریكراوەكانی خۆی بەدەست بهێنێت ئەگەر ئەم پێداویستییانەی بۆ دابین نەكرێت
  • پێویستە ڕامیاری كشتكاڵی ئامانج و مەبەستی دیاریكراوی خۆی هەبێت و هەوڵی بەدەست هێنانیان بدات ، كە ئامانج و ئارەزووی زۆرینەی خەڵك بنوێنێت.
  • ڕامیاری كشتوكاڵی پێویستی بە ئامڕازی دیاریكراو هەیە تا ئامانجەكانیان بە كەمترین ئەرك و تێچوون بەدی بێنێ.
  • لەكاتی دیاریكردنی ئامڕاز و كار ڕاپەڕاندنەكان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان ،پێویستە ڕەچاوی ئەو هەلومەرجە ناوخۆییانە بكرێـ كە ڕێگر دەبێت لە بە جێبەجێكردنی بەرنامەكەدا.


سەرچاوەکان

122 بینین