پان كێك

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-02-11:27:00 - کۆدی بابەت: 514
پان كێك

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

یه‌ك كوپ ئارد 

یه‌ك كوپ شیر 

دوو كه‌وچك كه‌ره‌ی خاو كراو 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر 

یه‌ك هێلكه‌

كه‌وچكێكی چا خوێ 

یه‌ك كه‌وچك و نیو پیكینپاوده‌ر به‌ كه‌وچكێكی گه‌وره‌ 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- ئارد و پیكینپاوده‌ر و خوێ و شه‌كر تێكه‌ڵ بكه‌ 

2- هێلكه‌ و شیر و كه‌ره‌ی تواوه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ 

3- هه‌ردوو گیراوه‌كه‌ به‌ جوانی تێكه‌ڵ بكه‌ 

4- له‌ناو تاوه‌یه‌‌ك به‌فڵچه‌ چه‌وری بكه‌و دروستیان بكه‌ وردورد هه‌ر دانه‌یه‌ك یه‌ك كه‌وچكی قوڵ ئه‌مدیو ئه‌ودیو ببرژێت 

5- بۆ ڕازاندنه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئاره‌زو وه‌ك میوه‌ شۆكڵاته‌و هه‌ر شتێك پێت خۆش بێت 

 


سەرچاوەکان

41 بینین