سوودەکانی شلیک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-05-23:17:00 - کۆدی بابەت: 601
سوودەکانی شلیک

ناوه‌ڕۆك

توفەرەنگی - شلیک 

تووفەرەنگی ، میوەیەکە وەک توو بەڵام کەمێک گەورەترە و ڕەنگی سوورە ، تامی ترشەو بە لەزەتە، بڕکەکەی قوڵەیە ، لاسیکەکەی باریکە تەرز داوێ بەسەر عەرزدا ڕەگاژۆ دەکا، تووفەرەنگی بە شێوەی خۆڕسک و ماڵی و دەرەوەی هەیە، بەو ناوانە بەنێو بانگە، چلیک ، چیالیک ، ،شالک ، چلم ، میوەی توفەرەنگی کەڵکیان لێ وەردەگیرێ، ئەوانەن:  ١_میوە   ٢_گەڵا  ٣_ڕەگی   توفەرەنگی بەشێوەی جۆراوجۆر کەڵکی لێ وەردەگیرێت وەک : بەکاڵی ، بە کوڵیوی ، بە مرەبا ، بە شەربەت ، بە بەستەنی ، تووفەرەنگی  لەبارەی گوڵ کردندنەوە دو. دەستەن :یەکەمیان بەهارەیە  کە ساڵی جارێک گوڵ دەکات و بەر دەگرێت، دووەمیان هەمیشەییە کە لە سەرتاسەری وەرزەکان زیاد دەکەن و بەریان دەبێ ، بەشی زۆری بازرگانی لە بەهارەکەیە ، بۆ زیادکردنی توفەرەنگی دەتوانن لەو لاسکانەی بەسەر عەرزدا دەڕوێن و ڕیشە دادەکوتن یان ڕیشاژۆ دەکەن یان لە جیاکردنەوەی نێوانەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن . لە ئێراندا توفەرەنگی بە سێوەی کەم کەم و چکوڵە چکۆڵە لە بەشی زۆری ناوچەکانی ئێران پەروەردەی دەکەن ئەندازەی ناوەنجی بەرهەمی توفەرەنگی لە ئێراندا ٥ تۆن هێکتارێک دایە گرینگترین جۆری توفەرەنگی ئەوانەن: ئارمور ، ئەسپارکێ و تۆری.

تایبەتمەندییەکانی

 ١. توفەرەنگی میوەیەکی بەهێزی خۆراکییە خاوەنی یۆدە لەبەر ئەوە بۆ چاکبوونی (کەڵەشێرە) دەردانی (ترشع) کەڵەبابی گەروو دەکات.

 ٢. توفەرەنگی تەمەنی مرۆڤ زۆر دەکات لە شێرپەنجە پێشگیری دەکات.

 ٣. توفەرەنگی، لە تووندبوونی ڕەگی خوێن پێشگیری دەکات.

 ٤. خواردنی تووفەرەنگی لە سەرەتای مانگەکانی زگپڕێتی ژنان زۆر بە کەڵکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە کوڕ بێت.

 ٥. تووفەرەگی ئیشتیا زیاد دەکات میزیش زیاد دەکات.

 ٦. خواردنی توفەرەنگی دڵەخورچێ و خەم چارە دەکات.

 ٧. دەمکراوی گەڵای توفەرەنگی بۆ زیادکردنی میز و زیاد کردنی شیری ژنان باشە .

 ٨. دەمکراوی  گەڵای توفەرەنگی یان میوەی توفەرەنگی، دەتوانی ژانی جمگەی لەش، بەردی میزڵدان چارە بکات.

 ٩. گەڵاو ڕەگی بڕکەی توفەرەنگی لێوڕێژە لە تانۆن لەبەر ئەوە قەبزت دەکات، دژی زگ چوونە، تاڵە، میزهێنەرە، بەهێزت دەکات، ئیستیات دەکاتەوە.

 ١٠. ئەگەر گەڵا یان ڕەگی توفەرەنگی لە لیترێک ئاوی کوڵاودا دەم کەی بۆ چارەی نەخۆشی سووزاک سووتانەوە و میزگیران و پێست باشە، ئەو کوڵێنراوە میز و پیسایی سوور دەکات ، لێی مەترسن هەر چەندە پێتان خۆش بوو لە ئاوە کوڵاتووکە بخۆنەوە.

 ١١. خوێی کان کە لە توفەرەنگی دایە مرۆڤ توشی زگ چوون دەکات، چونکە ماسوولکەکانی ڕیخۆڵە پێکدێنێ و ئاوەڵایان دەکاتەوە ، لەبەر ئەوە توفەرەنگی بۆ دەرمانی وشکی دەروون ( قەبزی) باش و بە کەڵکە.

 ١٢. توفەرەنگی لێوڕێژە لە ڤیتامین، بێ ئەندازە بەهێزە، فێنکە و خوێن پاک دەکاتەوە.

 ١٣. ئەگەر توفەرەنگی بفلێقێنەرەوە لە ئاوەکەی نۆشابەیەکت دەست دەکەوێت کە بۆ دەرمانی تاو هاوڕێ لەگەڵ نەخۆشی و داگیرسان باشە.

 ١٤. ئەگەر ڕەگ و گەڵای وشکی توفەرەنگی بە ئەندازەی ٣٠ گرام لە لیترێک ئاو بکەیت، ٥ دەقیقە بیکوڵێنیت بۆ ئاوبەند زۆر باشە.

 ١٥. توفەرەنگی شوێنەواری باشی لەسەر لووی دەمار هەیە، ئارامیان دەکات.

 ١٦. توفەرەنگی بۆ ئەوانەی کەم خوێنن و ئەو نەخۆشانەی تازە هەستاونەوە و نەخۆشی سیل زۆر بە کەڵکە.

 ١٧. توفەرەنگی بەهۆی ئەوەی ڤیتامین C زۆری تێدایە بۆ خوێنڕێژی پووک کە بەهۆی کەمی ڤیتامین C وە ڕوودەدات، بەتەواوی چارە دەکات.

 ١٨. توفەرەنگی بەهۆی ئەوەی ئاسن و ڤیتامین Cی تێدایە، بۆ خوێن سازی لەش زۆر باشە.

 ١٩. توفەرەنگی چونکە دەستەی ڤیتامین Bی تێدایە، خواردنەکەی بۆ لابردن و چاککردنی سستی و بێ هۆشی ، تووڕەی، ترس و پەرێشانی و پەشۆکاوی و هەڵچوون زۆر باشە.

 ٢٠. توفەرەنگی چونکە ڤیتانین Aی تێدایە بۆ زیادکردنی موو، نینۆک، هێزی چاو، ساخلەۆی خاوێنی و پێست باشە.

 ٢١. توفەرەنگی چونکە کالیسیۆم و فۆسفۆڕی تێدایە بە ئەندازەی تەواو بۆ زیادکردن و گەورەبوونی منداڵ و تازە گەنجان بۆ قایم بوونی ددان و چاککردنی ئێسکە شکاوەکان ڕۆر باشە.

 ٢٢. شیرە یان توفەرەنگی، فلیقاو لەسەر لکەی ماڵە، لێدراوی دەم و چاوی ژنانی دانێی چاکی دەکاتەوە.

 ٢٣. بۆ لەبەین بردنی بەردی گورچیلە و میزۆک، دەبێت ٢٠ تا ٥٠ گرام گەڵای توفەرەنگی لە لیترێک ئاوی کوڵێو کەی چەندی پێت خۆش بوو بیخۆوە یان گەڵای توفەرەنگی وەک چایی دەم بکەو بیخۆوە.

 ٢٤. توفەرەنگی هێزدەرە، خۆراکە، خاوێن کەرەوەی خوێنە، ساخ کەرەوەی خوێ کانی لەشە، شلکەرەوەی خوێنە.

 ٢٥. توفەرەنگی لە بەرامبەر میکرۆب و ژارەکاندا بەرگری لە لەش دەکات.

 ٢٦. توفەرەنگی گوشاری خوێن بە شێوەیەکی نێونجی ڕادەگرێت.

 ٢٧. ئەو کەسانەی کرمۆکەیان هەیە دەبێت بەیانی لە ماوەی نیو سەعاتدا، بە سێ کەڕەت ٥٠٠ گرام توفەرەنگی بەبێ شەکر و شیرینی بخۆن، تا نیوەڕۆ هیچ نەخۆن بەو شێوەیە هەر شتێکی زیادە لە ڕیخۆڵە دایە دەیهێنێتە دەرەوە.

 ٢٨. ئاوی توفەرەنگی میکرۆبی کەوتووی دەکوژێت.

 ٢٩. گەڵا و ڕەگی توفەرەنگی، برینی پێستی و ئولسەر دەرمان دەکات.

 ٣٠. گەڵا و ڕیشەی توفەرەنگی خوێنڕێژی برین چارەسەر دەکات و دەرمانی زگچوونی خوێنییە.

 ٣١. گەڵا و ڕیشەی توفەرەنگی میز زیاد دەکات و سپڵ بەهێز دەکات.

 ٣٢. کوڵێنراوی توفەرەنگی ئەستووربوونی جەرگ چارە دەکات، گورچیلە و کیسەی میزڵدان پاک دەکاتەوە.

 ٣٣. ئاوی کوڵێنراوی توفەرەنگی لە زارت وەردە غەرغەرەی پێ بکە پووک قایم دەکات، ناهێڵێ خوێنڕێژی بکات و ددانی سست و لەق پتەو دەکاتەوە.

 ٣٤. گەڵا و ڕیشەی توفەرەنگی، تایبەتی دژی چڵکی هەیە خاوێن کەرەوەیە، دژی وێستان و گیرانی خوێنە، بۆ زگچوونی ئاسایی و زگچوونی خوێنی، ئەستووربوونی ڕیخۆڵەکان و چڵک و ئاوسانی گورچیلە و کیسە ( یا با بڵێین توورەکەی) میزڵدان، بەکاردەبرێ.

 ٣٥. ئەگەر ٢٥٠ گرام توفەرەنگی لە نێو لیترێک شیر بکەیت و تێکەڵی دەی بە تۆزێک شەکر، شیرینی کەی، خۆراکێکی چاکە بۆ بەهێزکردنی تەواوی لەش.

 ٣٦. بۆ دەرمانی چڵکی گورچیلە و میزڵدان دەبێت ٢٥ گرام ڕیشەی وشکی توفەرەنگی لە نێو لیترێک ئاوی ساردکەی دوازدە دەقیقە بیکوڵێنی دوای ڕوون بوونەوەی شیرینی کەی لە ڕۆژێکدا بیخۆیتەوە.

 ٣٧. کوڵێنراوی گەڵای وشکی توفەرەنگی باداری (ڕۆمانیزم) چارە دەکات بۆ ئەو مەبەستە دەبێت ٢٠ گرام گەڵای وشکی توفەرەنگی لە نیو لیتر ئاودا ماوەی ٣ دەقیقە بکوڵێنیت دوای ڕوون بوونەوەی شیرینی بکەن و بیخۆنەوە.

 ٣٨. توفەرەنگی لە بابەتی قەند و خوێی کان ( مەعدەن ) زۆر دەوڵەمەندە، بە تایبەت قسڵ و فۆسفۆڕ و ئاسن.

 ٣٩. ئەو قەندەی لە توفەرەنگی دایە، بۆ ماسینی میزەڵدان و جەرگ و خاوێن کردنەوەی خوێن باشە.

 ٤٠. توفەرەنگی شوێنی هەناسەکێشان و میزۆک خاوێن دەکاتەوە.

 ٤١. توفەرەنگی بەهێزە بەهۆی ئەوەی کە خوێنی زۆری تێدایە لەش قایم دەکات.

 ٤٢. توفەرەنگی گەرمی دەروون دەکێشێت، بۆ باداری جمگەی لەش باشە.

 ٤٣. توفەرەنگی بۆ دەرمانی سستی ئێسک و کەم خوێنی زۆر باشە.

 


سەرچاوەکان



2247 بینین