هەندێک لە سوودەکانی خواردنە ڕیشاڵییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-10-00:27:00 - کۆدی بابەت: 630
هەندێک لە سوودەکانی خواردنە ڕیشاڵییەکان

ناوه‌ڕۆك

ھە‌ندێك لە‌ سوودە‌كانی ڕیشاڵە‌ خۆراكییە‌كان

 ١) نە‌خۆشییە‌كانی كۆڵۆن: ڕیشاڵە‌ خۆراكییە‌كان توانای ھە‌ڵگرتنی ئاویان ھە‌یە‌ كاتێك بە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رس تێپە‌ڕ دە‌بن بە‌مە‌ش قە‌بارە‌ی خواردنە‌كە‌ زیاد دە‌بێت و پە‌ستان لە‌سە‌ر كۆڵۆن كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ بە‌مە‌ش كێشە‌ی قە‌بزی كە‌م دكاتە‌وە‌ ھە‌روە‌ھا مە‌ترسی شێرپە‌نجە‌ی كۆڵۆن كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.

 ٢) نە‌خۆشیە‌كانی دڵ: ڕیشاڵە‌ خۆراكییە‌كان توانای كە‌م كردنە‌وە‌ی كۆلیسترۆڵیان ھە‌یە‌ لە‌ لە‌شدا بۆیە‌ ئە‌مە‌ش لە‌ مە‌ترسیە‌كانی نە‌خۆشیەكانی دڵ و خوێنبە‌رە‌كان دە‌مانپارێزێت.

 ٣) نە‌خۆشی شە‌كرە‌: ڕیشاڵە‌ خۆراكییە‌كان توانای ڕێكخستنی شە‌كری خوێنیان ھە‌یە‌ لە‌ لە‌شدا بۆیە‌ یارمە‌تی دە‌رێكی گرنگن و بۆ كە‌م كردنە‌وە‌ی مە‌ترسیە‌كانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ زۆر بە‌سوودە‌.

  ٤) پە‌ستانی خوێن:لێكۆڵینە‌وە‌كان دە‌ریان خستووە‌ كە‌ خواردنی ڕیشاڵە‌ خۆراكییە‌كان بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕێك و تە‌واو توانای كە‌م كردنە‌وە‌ی مە‌ترسیە‌كانی بە‌رزی پە‌ستانی خوێنیان ھە‌یە‌.

 ٥) كێش دابە‌زاندن: ڕیشاڵە‌ خۆراكیە‌كان توانای بە‌خشینی ھە‌ستی تێربوونیان ھە‌یە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی درێژ و وا دە‌كات كە‌ كە‌سە‌كە‌ خواردنی زیاتر نە‌خوات و ھە‌ست بە‌ تێر بوون بكات. بە‌مە‌ش دە‌توانین خۆمان لە‌ كێش زیادبوون بپارێزین.

 ٦) ترشاندنی كۆڵۆن: ڕیشاڵە‌ خۆراكیە‌كان وە‌كو باسمان كرد لە‌سە‌رە‌وە ‌تا دە‌گاتە‌ كۆڵۆن ھە‌رس نابێت بە‌ڵام كە‌ دە‌گاتە‌ ڕیخۆڵە‌ باریكە‌و ڕیخۆڵە‌ ئە‌ستورە‌ لە‌وێ لە‌لایە‌ن بە‌كتریایە‌ سوود بە‌خشە‌كان ھە‌رس دە‌كرێت و كۆمە‌ڵێك ترشی سوود بە‌خش بە‌رھە‌م دە‌ھێنرێت كە‌ پێویستن بۆ پاراستنی تە‌ندروستی كۆڵۆن و پاراستنی لە‌ ھە‌وكردن بە‌ بە‌كتریای زیان بە‌خش.


سەرچاوەکان



956 بینین