ناوه‌ڕۆك
ره‌جمم بكه‌ن، تاوانبارم
شآعیر: جەلال مەلەکشا
بەرهەم: شیعرەکان
هۆنراوە: ره‌جمم بكه‌ن، تاوانبارم
ڕه‌جمم بكه‌ن، تاوانبارم
سه‌رم بكه‌ن به‌بنچینه‌ی مناره‌تان
وه‌رن بمكه‌ن به‌حه‌ڵلاجێ
بۆ سه‌مای سه‌ر قه‌ناره‌تان
تاقه شیعرێكم ناتوانن ده‌سته‌مۆكه‌ن
له‌گێژه‌نی هه‌ستی خۆمدا نوقمه‌سارم!
ببن به‌خوا تووڕتان ده‌ده‌م
خوای ئێوه ناپه‌رستم
نابم به‌به‌رد سه‌ری خه‌ڵكم پێ بشكێنن
نابم به‌دار بۆ فه‌لاقه
چقڵی ئێوه قه‌ت ناڕوێ
له‌ناو بێستانی سه‌د ته‌رزم
بۆ ئێوه قه‌ت لینی نابێ
خامه‌ی ره‌نگینی سه‌ربه‌رزم
سه‌ختم وێنه‌ی پۆڵا‌و ئاسن
شه‌پۆلێكی شێت و یاخیم
خه‌وی به‌نده‌ر ئه‌شێوێنم
دیلم ده‌كه‌ن هانێ ده‌ستم
ئه‌وه‌ش گه‌ردن هه‌ڵمواسن.
سەرچاوەکان
347 بینین