بۆ ئەوانەی کێشەی کەمی ڤیتامینیان هەیە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-22:56:00 - کۆدی بابەت: 670
بۆ ئەوانەی کێشەی کەمی ڤیتامینیان هەیە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌گە‌ر كە‌می ڤیتامینت ھە‌یە‌ ئە‌مە‌ بخۆرە‌وە‌

زۆر كەس بە‌دە‌ست كە‌می ڤیتامینە‌وە‌ دە‌ناڵێنن و دە‌گونجێت ئە‌وە‌ش كێشە‌یە‌كی زۆری بۆ دروست بكات و پێویستە‌ بە‌ زووی خۆتی لێ ڕزگار بكە‌یت، زۆربە‌ی ڤیتامینە‌ بە‌سوودە‌كان لە‌ ناو گیراوە‌یە‌كی بە‌ھێزدا ھە‌یە‌ و ئە‌گە‌ر ھە‌ست بە‌ كە‌می ڤیتامین دە‌كە‌یت دە‌توانیت بیخۆیتە‌وە‌ و ئە‌ویش بریتیە‌ لە‌مە‌ی خوارە‌وە‌:
پێكھێنە‌رە‌كان: نیو گێزە‌ری لە‌تكراو، نیو سێوی سە‌وز (ناوكە‌كانی دە‌ربھێنە‌)، چارە‌كە‌ كوپێك كە‌رە‌وزی جنراو، كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ زە‌نجە‌بیلی جنراو، كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ ھە‌نگوین، سە‌ھۆڵ. 

ھە‌نگاوە‌كانی ئامادە‌ كردنی و شێوازی بە‌كارھێنان

ــ  تە‌واوی گیراوە‌كە‌ بخە‌رە‌ ناو ئامێری درووستكردنی شە‌ربە‌تە‌وە‌ تا دە‌بێتە‌ گیراوە‌یە‌كی ساف و دواتر بیكە‌رە‌ ناو پە‌رداخێك و سە‌ھۆڵ و ھە‌نگوینە‌كە‌ی تێبكە.
ــ  ئە‌گە‌ر زانیت نابێتە‌ گیراوە‌یە‌كی ساف ئە‌وا دە‌تونیت كە‌مێك ئاوی تێبكە‌یت و ڕۆژانە‌ بیخۆرە‌وە


سەرچاوەکان



1169 بینین