بە پێنج خولەک ددانەکانت سپی بکەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-22:35:00 - کۆدی بابەت: 790
بە پێنج خولەک ددانەکانت سپی بکەوە

ناوه‌ڕۆك

بە‌ پێنج خولە‌ك ددانە‌كانت سپی بكە‌رە‌وە‌ 

سپیكردنە‌وە‌ی ددان ھە‌موو كاتێك لای پزیشك ناتوانرێت ئە‌نجام بدرێت و لە‌ ھە‌مان كاتدا خە‌رجیە‌كی زۆری دە‌وێت، بە‌ڵام دە‌توانیت بە‌ ڕێگە‌یە‌كی ئاسان و سروشتی لە‌ ماڵە‌وە‌ بە‌ ماوە‌ی ٥ خولە‌ك ددانە‌كانت سپی بكە‌یتە‌وە‌. 
ڕە‌نگە‌ پێشتر زۆر ڕێگە‌ی تر بیستبێت و تاقیكردبێتە‌وە‌ بۆ سپی كردنە‌وە‌ی ددانە‌كانت، بە‌ڵام ئەمجارە‌ ڕێگایە‌كی تە‌واو جیاوازە‌.
پێش ھە‌موو شتێك پێویستە‌ ھە‌موو شتێك پێویستە‌ شلیك و بیكاربۆناتی سۆدیۆم بكڕیت و ئامادە‌ی بكە‌یت.
شلیكە‌كان بكە‌ بە‌ دوو بە‌شی یە‌كسانە‌وە‌، پاشان بیھێنە‌ بە‌ ددانە‌كانتدا بۆاوە‌ی چە‌ند چركە‌یە‌ك، بیكاربۆناتی سۆدیۆمە‌كە‌ بخە‌رە‌ سە‌ر فڵچە‌ی ددانە‌كە‌ت و بیھێنە‌ پێیدا و وازیلێبھێنە‌ بۆ ماوە‌ی ٢ خولە‌ك، بە‌ڵام ئاگادار بە‌ نە‌گاتە‌ ٥ خولە‌ك، چونكە‌ شلیكە‌كە‌ زیانی دە‌بێت بە‌ھۆی بوونی شە‌كرە‌وە‌.
لە‌ئە‌نجامدا دە‌بینیت ددانە‌كانت سپی بوونە‌تە‌وە‌ بە‌ھۆی پێكھاتە‌ی ترشی مالیك لە‌ شلیكە‌كە‌دا، بیكاربۆناتی سۆدیۆمە‌كە‌ش ددانە‌كانت لە‌ زە‌ردی پاكدە‌كاتە‌وە‌، دە‌توانیت ھە‌فتانە‌ یە‌كجار ئە‌م تاقیكردنە‌وە‌یە‌ ئە‌نجامبدە‌یت، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت بۆ دڵنیایی و پشكنین ئە‌نجام بدە‌یت.


سەرچاوەکان



1159 بینین