بوژانەوەی دڵ و سییەکان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-21:15:00 - کۆدی بابەت: 948
بوژانەوەی دڵ و سییەکان

ناوه‌ڕۆك

بوژانەوەی دڵ و سییەکان

هەناسەدان و لێدانی دڵ لە هۆکارەکانی ژیانن، لەکاتی فریاگوزارییاندا دەبێت ئەم خاڵانە ڕەچاوی بکرێن

  • شوێنی هەناسەدانی نەخۆش تەواو پاک و ڕێگە پێدراو بێت.
  • سیستمی سوڕی خوێن ، هیچ کات خراپ نابێت.

یەکەم: ڕێگای هەناسەدانی کراوە

پێویستی کار لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێک دا دەبێت وریایی بنوێنێت دەنا مەرگ چاوەڕێی هەر ساتێکیەتی.

دوووم: کۆنترۆڵی وەزعی هەناسەدان

  • ئاگاتان لە جووڵەی (سک)ی نەخۆش بێت (دڵنیاببەوە کە نەرمە هەناسەکەی).
  • گوێ نان بەدەم یان لووتی نەخۆش تالە هەناسەدانی دڵنیا دەبنەوە.
  • ئێوە دەبێت جوان هەست بەدەم و چاوتان بکەن کە هەناسەی لەدەم و چاوتان دەدرێت.
    ئەگەر نەخۆشەکە کە بە ئاسانی هەناسەی دەدا ئەوا دەبێت ئاگاتان لەهۆی بورانەوەی نەخۆشەکە بێت ئەبێت نەخۆشەکە لە حاڵەتی (ڕێکاڤەری) دا دابنێت:
    ئەگەر هەناسەدان و بوونی نەبوو، دەبێت ئێوە لەم حاڵەتەدا ڕێگەی هەناسە بۆ نەخۆش بكەنەوە. ئەکەر سنگی دەجووڵانەوە بەڵام لەدەم و لووتەوە هیچ هەوایەک نەدەهات ئەمەش مانای وایە کە ڕێگەی هاتنەدەرەوەی هەوا گیراوە و ئێوەش پێویستە خێرا ڕێگەی هەواکە کە ڕێگەی هاتنەدەرەوەی هەوا گیراوە و ئێوەش پێویستە خێرا ڕێگەی هەواکە بکەنەوە :

کردنەوەی ڕێگەی دەرچوونی هەوا

  • ڕێگەی هەناسە پێویستە سەروملی نەخۆش ڕێک بکرێت.
  • بۆ دۆزینەوەی حاڵەتێکی موناسیب بۆ سەر پێویستەکە ناوچەوان بۆ خوارەوە دابنێنن و بە دەستەکەی تریشیان ملی نەخۆشەکە بەرزدەکەینەوە.
  • دەستەکانت لە ژێر ملەوە بێننەدەرێ و چەناکەی نەخۆش بکەنەوە ئەمەش وا دەکات کە نەخۆش زمانی ڕێگەی هاتنەدەرەوەی هەوای لێ نەگرێت.
  • ئەگەر بەم هەنگاوانەش نەخۆش هەناسەی نەهاتەدەرێ لەوانەیە لەناو بۆریەکاندا گیرابێت .

پاک کردنەوەی ڕێگەی بۆریەکانی هەوا

  • سەری نەخۆشەکە بادەدرێت بەلای چەپدا یان ڕاستدا و سەرەوەی سەریش ڕوو لە دواوە بکات.
  • بە دوو پەنجەتان کەوەکو قولاپی لێ بکەن ناودەمی نەخۆش پاک بکەنەوە.هەرشتێکی خارگی تیابوو دەری بهێنن ئەم کارە زوو ئەنجام بدەن و کات بەفیڕۆ مەدە.
  • حاڵەتی لێدانی دڵ بۆ بگێڕێنەوە.
  • حاڵەتی هەناسەدانی بۆ بگێڕنەوە.


ئەکەر ئەمانەش هیچ کامیان نەبوو ئەوا پێویستە خێرا دەست بکرێتە بە لێدانی دڵی دەستکرد و پاشان هەناسەدانی دەستکرد گەڕانی خوێن.
حاڵەتی گەڕانی خوێن (سووڕی خوێن) بەهۆی لێدانەکانی دڵەوە دەردەکەوێت بەهۆی بازدانەکانی دڵ کە هۆکارەکانی هاتنەدەرەوەی خوێن لە سکۆڵەی چەپ بۆ گوێچکەڵە دەبێت.
لێدانی دڵ شێوازەکانی خۆی دەگۆڕێت هەندێ جار خێراو هەندێک جار هێواش دەبێت لە کاتی تووش بوون بە شۆک لێدان بە هێواش دەبێت وادەردەکەوێت کەلێ نادرێت بەو هۆیەوە لێدانەکانی دڵی نەخۆش لە مەچەک دا هەستی پێ ناکرێت تا بزانرێت وە پێویستە لێدانەکان لە ملدا تاقی بکەنەوە و هەستی پێ بکەن بەهۆی شادەماری پەیوەندی دڵ و مێشک کەلە پشتی سێوی ئادامەوەیە لە هەردوولای ملدا.

چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی لێدانەکانی دڵ

  • لەسەری پەنجەکانتان سوود وەربگرن بەبێ فشار خستنەسەری لەکەناری سێوی ئادەمدا بۆ زانینی لێدانەکانی دڵ.
  • نوکی پەنجەکانتان لەسەر بەینی سێوی ئادەم و دەمارەکان دا بنێن و بی جوڵێنن.


سەرچاوەکان

131 بینین