پەروەردەی ئیسلامی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-20:03:00 - کۆدی بابەت: 3595
پەروەردەی ئیسلامی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

باسی پەروەردەکردنی منداڵ

بۆ ڕاهێنانی منداڵان، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (مُرُوا الصبيَّ بالصَّلاةِ إذا بَلَغَ سَبعَ سِنين، وإذا بَلَغ عَشرَ سِنينَ فاضْرِبوه عليها، وفرِّقوا بينهم في المضاجع) رواه الترمذن و ابوداود، کاتێ منداڵەکانتان تەمەنیان بووە حەفت ساڵان فەرمانیان پێبکەن بۆ نوێژکردن، وە لە تەمەنی دە ساڵی لەسەر نوێژنەکردن لێیان بدەن و جێگەی خەوتنیان لێک جیا بکەنەوە، نەوەک ڕەوشتیان تێکبچێ.

هەروەها ئەبێ دایک و باوک لە حەفت ساڵییەوە منداڵەکانیان فێری ڕەوشتی ئیسلامەتی بکەن، فێری وشەی شادە و ئیمانیان بکەن، فێری ڕوکنی ئیمان و ئیسلامیان بکەن، فێری ناسینی خوا و پێغەمبەریان بکەن: کە یەک خودا هەیە ناوی (الله)یە، هەموو بونەوەرێک ئەو دروستی کردووە.
هەم پێغەمبەر ﷺ ناوی (محمد)ـە ﷺ، لە (مەککە)ی پیرۆز لە دایک بووە، لە (مەدینە)ی پیرۆز وەفاتی کردووە، لە تەمەنی چل ساڵیدا بووەتە پێغەمبەر، لە شەست و سێ ساڵیدا وەفاتی کردووە، لەدوای ئەو هیچ پێغەمبەرێک نییە، وە ئاینی ئێمە ناوی ئیسلامە، خوای گەورە فەرموویەتی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا) ئەی خاوەن باوەڕان خۆتان و خزم و کەستان لە ئاگری دۆزەخ بپارێزن.


سەرچاوەکان



2460 بینین