گژوگیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-23:47:00 - کۆدی بابەت: 960
گژوگیا
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی

زۆرترین پۆلێنیان بۆ کراوە، ڕووەکەکان لە رووی شێوەوە جیاوازن، بەهۆی جیاوازی ئەو ژینگەیەی کە ڕووەکەکانی تێدایە

ناوه‌ڕۆك

گژوگیا

زۆرترین پۆلێنیان بۆ کراوە، ڕووەکەکان لە رووی شێوەوە جیاوازن، بەهۆی جیاوازی ئەو ژینگەیەی کە ڕووەکەکانی تێدایە، وە دابەش دەبن بۆ دوو بەش:

گژوگیای خولگەیی (ساڤانا)

گژوگیای خولگەیی (ساڤانا) لەو ئاڕآستە (ڕووە) خولگەییانەدا بڵاوبونەتەوە کە بارانیان هاوینەیە و زستانیان وشکە، کە بریتین لە گژ و گیای درێژ و لە  ناویشیاندا دەوەن بە شێوەی پەرت و بڵاو هەیە، دابەش بونیان دەکەوێتە ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست و ئەفریقا.

گژوگیای بازنەکانی ناوەڕاست

لە ناوەڕاستی کیشوەرەکاندا بڵاوبونەتەوە، وەک باشووری ڕوسیا و ئۆکرانیا و ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان و باکووری ڕۆژهەڵاتی چین و باشووری بەڕازیل، وە دابەش دەبن بۆ ئەم جۆرانە:

گژوگیای بەراری

دەکەونە ئەو ناوچانەی کە زۆرترین بارانیان لێدەبارێت لە بازنەکانی ناوەڕاست، کە بریتین لە ئەرجەنتین و بەراری ئەمریکی و بەراری ڕوسی.


گژوگیای ستێپس

بریتین لە گژوگیای کورت، چونکە لە پشتێنە بیابانیەکان و هەرێمەکانی گژ و گیای درێژدا (بەراری) گەشە دەکەن و بە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕوسیا و ئۆکرانیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی چیندا بڵاو بونەتەوە.


سەرچاوەکان



5173 بینین