ناوهڕۆك
خواردنەوەی یەك بوتڵ لە ئاوی گازی مەترسی شەكرە بە ڕێژەی ٢٠ لە سەد زیاد دەكات
خواردنەوەی یەك بوتڵ لە ئاوی گازی مەترسی شەكرە بە ڕێژەی ٢٠ لە سەد زیاد دەكات.
توێژەران، بە بەكارھێنانی زانیاری ٣٥٠ كەس لە ٨ وڵاتی ئەوروپیدا، بۆیان دەركەوت ھەر خواردنەوەیەك كە كێشی ٣٤٠ میلیتر بێت و شەكری تێدا بێت، لە ماوەی یەك مانگدا مەترسی شەكرە ٢٢ لە سەد زیاد دەكات.
دۆرا ڕۆماجوێرا، لە زانكۆی ئەپریال كۆلدیج لە لەندەن، گوتی: پێویستە لەسەر كاریگەیی خواردنەوە كازییەكان، نامەیەكی ڕوون بدەینە ھەمووان.
ئەم توێژینەوەیە لە وڵاتانی بەریتانیان، ئەڵمانیا، دانیمارك، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، سوید، فەرەنسا و ھۆڵەندا كران و ئاماژە جیھانییەكان دەڵێن ٣١٠ ملیۆن كەس ئێستا شەكرەیان ھەیە، ئەم توێژینەوەیە، دوپاتی ھەبوونی پەیوەندی لە نێوان شەكرە و خواردنەوە گازییەكان دەكاتەوە.
سەرچاوەکان
1934 بینین