چە‌ند جووڵە‌یە‌کی کە‌م ئاستی شەکرە کە‌مدە‌کاتە‌وە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-01:31:00 - کۆدی بابەت: 1144
چە‌ند جووڵە‌یە‌کی کە‌م ئاستی شەکرە کە‌مدە‌کاتە‌وە‌

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند جووڵە‌یە‌كی كە‌م ئاستی شەكرە كە‌مدە‌كاتە‌وە‌

بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ دە‌ركە‌وتووە‌ چە‌ند جوڵە‌یە‌كی كە‌می ڕۆژانە‌ ئاستی شە‌كرە‌ی خوێن كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، بە‌مە‌ش مرۆڤ لە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون‌ بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ پارێزراو دە‌بێت.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ ویلایە‌تی ئە‌ریزۆنای ئە‌مریكا ئە‌نجامدراوە‌ و باسی لە‌وە‌ كردووە‌ كە‌ چە‌ند جوڵە‌یە‌كی كە‌می ڕۆژانە‌ دە‌توانێت بڕێكی زۆر لە‌ كلۆگۆزی لە‌ش بسوتێنێت و لە‌شێكی تە‌ندروست ببە‌خشێتە‌ مرۆڤ بە‌مە‌ش لە‌ چە‌ند نە‌خۆشیە‌ك پارێزراو دە‌بێت.
بە‌ ڕای پسپۆرە‌كان ھاوڵاتیان ڕۆژانە‌ كاتێكی زۆر بە‌ دانیشتن دە‌بە‌نە‌ سە‌ر جا لە‌ماڵە‌وە‌ بێت یاخود شوێنی كارە‌كە‌یان ئە‌م كە‌م جوڵە‌یە‌ش كاریگە‌ری لە‌سە‌ر تە‌ندروستیان ھە‌یە‌ و ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ چە‌ند نە‌خۆشیە‌ك زیاد دە‌كات بە‌تایبە‌تی نە‌خۆشی شە‌كرە‌.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌كە‌ ڕۆشتن و وە‌ستان لە‌كاتی كاردا ھە‌روە‌ھا بە‌كارھێنانی پاسكیل، دە‌توانیت لە‌و كاریگە‌ییانە‌ی زۆر دانیشتن كامبكاتە‌وە‌ و مرۆڤ لە‌ چە‌ند نە‌خۆشیە‌ك بپارێژێت، بە‌ تایبە‌ت نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و دڵ و فشاری خوێن، كە‌ بە‌ یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌ سە‌ركییە‌كانی مردن دادە‌نرێت لە‌ جیھاندا.


سەرچاوەکان



965 بینین