چارەسەرێکی شەکرە تەمەن درێژ دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-00:08:00 - کۆدی بابەت: 1176
چارەسەرێکی شەکرە تەمەن درێژ دەکات

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌رێكی شە‌كرە‌ تە‌مە‌ن درێژ دە‌كات

بە‌پێی دە‌رە‌نجامی توێژینە‌ویە‌كی نوێ دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ ڤاكسینی میتفۆرمین كە‌ پزیشكان ڕێنمای دە‌دە‌ن پێی بۆ تووشبووانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ لە‌ جۆری دووە‌م، تە‌نیا ھاوكار نییە‌ لە‌ دابە‌زاندنی ڕێژە‌ی گلۆكۆز لە‌ خوێندا بە‌ڵكو ڕووبە‌ڕووی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و شێرپە‌نجش دە‌بێتە‌وە‌.
شارە‌زایان و پزیشكانی ناوە‌ندی (كلینیكال داتا لینك) بۆ توێژینە‌وە‌كان لە‌ بە‌ریتانیا بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ دە‌رە‌نجامی چاكبوونە‌وە‌ی ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ چارە‌سە‌ر دە‌خۆن زووتر چاك دە‌بنە‌وە‌ لە‌وانە‌ی چارە‌سە‌رە‌ كۆنە‌كان دە‌خۆن.
لە‌و بارە‌یە‌وە‌ (كریگ كۆری) لە‌ زانكۆی كاردیفی بە‌ریتانی ڕایگە‌یاند ئە‌م توێژینە‌وە‌یە‌ سودێكی زۆری ھە‌بووە‌ دە‌ركە‌وتوە‌ كە‌ ڤاكسینی میتفۆرمین ھاوكاری تووشبووانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ی جۆری دووە‌م دە‌كات بۆ ڕێگری لە‌ پە‌رە‌سە‌ندنی نە‌خۆشییە‌كە‌ و ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ لە‌ توانایدایە‌ ڕێژە‌ی گلۆكۆز و شە‌كر لە‌ خوێندا دابە‌زۆنێت و واتە‌ ئە‌و كە‌سە‌ تە‌مە‌نێكی زۆرتر دە‌ژی و تە‌مە‌نی درێژتر دە‌بێ ڤاكسینە‌كە‌ ڕێگری لە‌ مردنی دە‌كات. ھە‌روە‌ھا ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕوبە‌ڕووی  مە‌ترسی توشبوون بونە‌تە‌وە‌ بە‌ جە‌ڵدە‌ی مێشك نە‌خۆشی گیرانی خوێنبە‌رە‌كان دە‌پارێزێت لە‌ مردن، ھاوكات دە‌رمانە‌كە‌ جێگرە‌وە‌ی ڤاكسینی سلفۆنیل یۆریایە‌.


سەرچاوەکان



934 بینین