ڕەچەڵەک و مێژووی کورد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-18:15:00 - کۆدی بابەت: 1441
ڕەچەڵەک و مێژووی کورد

ناوه‌ڕۆك

ڕەچەڵەک و مێژووی کورد

مێژوو کە هاندەرە بۆ هەوێنی سۆزی نەتەوایەتی لە لایەن خودی کورد خۆیەوە نەنوسراوەتەوە تا سەرەتای سەدەی بیستەم بە زمانی کوردی سەرچاوەی جیاواز هاتە ئاراوە. لە ڕووەوە کۆمەڵێکژی زۆر بیر و ڕای جیاواز لەسەر ڕەچەڵەکی کورد هەیە، لە دیارترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

سوئی یان سۆباری

هاوچەرخی لۆلۆییەکان بوون، واپێدەچێت سنوری دەسەڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتەوە چیاکانی زاگرۆس و لە ڕۆژئاواوە ڕووباری خاپوور بووە.

لۆلۆییەکان

دەبنە دوو بەش، یەکێکیان لە نێوان دوو ڕوباری دجلە و فوڕات بە ناوی (سۆبارتۆ) و ئەوی تریان لە دەشتی زەهاو و شارەزوور و دەوروبەری لە سلێمانیدا ژیاون کە ئاشووریەکان بە (زاموا یان سازاموا) ئاماژەیان بۆ کردوون، لە یەکێک لە نوسراوەکانی (ملک شوسین) لە ساڵی (٢٠٣٦- ٢٠٢٨) پ. ز دا هاتووە کە زمانی سوئی و لۆلۆییەکان وەک یەکن.

گۆتیەکان

لە باشووری دەشتی شارەزوور لە نێوان زێی بچووک و ڕووباری سیروان دا ژیاون، مەڵبەندی دەسەڵاتی گۆتیەکان لە ئارابخا واتە کەرکوک بووە.

کاشیەکان

دراوسێی باشووری گۆتی کو لۆلۆییەکان بوون لە ناوچەی لوڕستانی ئێستا نیشتەجێ بوون، زمانی کاشی وەک زمانەکانی تری چیاکانی زاگرۆس و کوردستانی کۆن بە زمانی هیندۆ ئەوروپی کار تێکراون،  کە لە سەرەتای هەزارەی دووەمی پێش میلادی زاڵ بووە بەسەر زمانی ناوچەکەدا، لێکدانەوەی هەندێ وشەی کاشی بە زمانی بابلی ڕێگا خۆش دەکات بۆ گێڕانەوەی زمانی کاشی بۆ کۆمەڵی زمانی زاگرۆس. هەروەها پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ فرعەونەکانی میسڕ هەبووە.

خوریەکان

وڵاتی خوریەکان ناوجەکانی باکوری دۆڵی ڕافیدەین لە چیاکانی توڕس نزیک کرکمیش نزیک دەریاچەی وان درێژ دەبێتەوە، زمانی خوریەکان پەیوەندی بەو زمانەوە هەبوو کە لە ناوچەی سۆبارتۆ بڵاوبووە، واتە زمانی سوئیەکان کە پێوەندی بە زمانی لۆلۆییەکانەوە هەبووە.

میتانییەکان

هەندێ لە پاشا خۆریەکان بە خۆیان وتووە میتانی بە تایبەت ئەوانەی لە نێوان دوو ڕووباری خاپوور و بەڵخەدا نیشتەجێ بوون، میتانییەکان بە خێرایی سنوری دەسەڵاتیان فراوان بوو لە نێوان کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست  وشاری نووس کە ڕەنگە دووزی ئێستا بێت.

کاردۆخیەکان

لە کوردستانی تورکیا نیشتەجێ بوون، واتە نیشتیمانی کاردۆخییەکان کە ناوچەی بۆتانی کورد دەگرێتەوە (ئێگزەنەفۆن ٤٠١ پ. ز) لە کتێبی (ئاناباز)( نووسیویەتی کە کاردۆخییەکان کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵی جێگیریان هەبووە و خانووی گوندەکانی لە بەرد و دار و قوڕ دروستکراوە لە ڕووی بیناسازیەوە لە ئەرمەن لە پێشتر بوون و دلێرانە بەرگریان لە خاکی خۆیان کردووە.


سەرچاوەکان



29229 بینین