هەسارەکان و قەزەمە هەسارەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-20:27:00 - کۆدی بابەت: 1492
هەسارەکان و قەزەمە هەسارەکان

ناوه‌ڕۆك

هەسارەکان و قەزەمە هەسارەکان

لە کۆمەڵەی خۆر هەشت هەسارە و پێنج قەزەمە هەسارە هەیە، هەسارەکان بەپێی ڕیزبەندی دووریەکانیان لە خۆرەوە بریتین لە: عەتارد، زوهرە، زەوی، مەریخ، موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس، نیپتۆن، قەزەمە هەسارەکانیش بریتین لە سیریس، پلۆتۆ، هامویا، مێکمێک، و ئێریس، یەکێک لەو قەزەمە هەسارانە دەکەوێتە ناو پشتێنەی ناوەوەی هەسارۆکەکان کە (سیریس)ە، چوار قەزەمە هەسارەکەی تر دوورترن و دەکەوتنە ناو پشتێنەی کەیپەر، کە لە پشت خولگەی هەسارەی نیپتۆنەوە دەست پێ دەکات.
بۆ ئەوەی تەنێک لە کۆمەڵەی خۆر پێی بووترێ هەسارە دەبێت، سێ مەرجی تێدا بێت، یەکەم دەبێت لە خولگەیەکدا بە دەوری خۆردا بسوڕێتەوە، دووەم دەبێت بارستەکەی تا ئەو ڕادەیە زۆر بێت کە شێوەکەی گۆیی و خڕ بێت، بەپێی سێیەم مەرجیش دەبێت خولگەکەی تەواو سەربەخۆ بێت و هیچ تێکەڵ بوونێک نەبێت لەگەڵ خولگەی تەنەنانەکان یان هەسارەکانی تر.
پلۆتۆ لە ساڵی ١٩٣٠ دۆزرایەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە حەفتا و پێنج ساڵ بە هەسارەی نۆیەم دادەنرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ بە بڕیارێکی یەکێتی جیهانی گەردوون ناسان و بە زۆریەنی دەنگ لە لیستی هەسارەکان گواسترایەوە بۆ لیستی قەزەمە هەسارەکان، ئەمەش دوای ئەوەی کەشتی (هەڕایزن) کە لە لایەن ئاژانسی ناساوە نێردرا بۆ پشکینی ئەو پلۆتۆ و هەندێک زانیاری نوێ دەربارەی دۆزیەوە کە پێشتر نەزانرابوون.
سێ قەزەمە هەسارەکەی تری ناو پشتێنەی کەیپەر کە (هامویا، مێکمێک، و ئیریس)ـن لە ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ دۆزرانەوە، ئەو سیانە لەگەڵ پلۆتۆ دەکەونە ناو پشتێنەی کەیپەر.


سەرچاوەکان



7699 بینین