ناوهڕۆك
ئیكزۆسفێر
ئیكزۆسفێر كۆتا بەشی بەرگەهەوای زەوییە، لە ئێكزۆبەیسەوە كە بەشی سەرەوەی ثێرمۆسفێرە دەستپێدەكات، ئەم چینە لە بەرزی 700 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەست پێدەكات و تا 10000 كیلۆمەتر درێژدەبێتەوە تا تێكەڵ دەبێت بە شەپۆلە خۆرییەكان لە كۆتایی بەرگەهەوادا.
ئەم چینە زیاتر لە چڕییەكی كەم لە گازی هایدرۆجین و هیلیۆم و چەند ڕێژەیەكی كەم لە گازەكانی تری وەك ئۆكسجین و هایدرۆجین و دوانە ئۆكسیدی كاربۆن پێكدێت، تەنۆلكەكانی گازەكان هێندە لەیەكەوە دوور كە زیاتر لە سەد كیلۆمەترێك دەبڕن بەبێ ئەوەی بكێشن بە گەردەكانی تردا، بۆیە چینی ئیكزۆسفێر بەبۆنەی دووری تەنۆلكەكانی گازەوە چیتر وەك گاز ڕەفتار ناكات بەڵكۆ تەنۆلكەكانی گاز زۆرجار لە چینەكە دەڕۆنە دەرەوە و تێكەڵدەبن بە شەپۆلە خۆرییەكان.
چینی ئیكزۆسفێر ئەوەندە لە هەسارەی زەوییەوە دوورە تا هیچ دیاردەیەكی تێدا ڕووبدات، بەڵام هەندێك جار دیاردەكانی وەك (aurora borealis) و (aurora australis) كە لە چینی ثێرمۆسفێردا ڕوودەدەن، تێكەڵدەبن بە ئیكزۆسفێر و لە بەشی سەرەوەی ئەم چینەدا ڕوودەدەن، هەروەها زۆربەی مانگە دەستكردەكانی هەسارەی زەوی دەكەونە ئەم چینەوە.