گەشتەکانی مرۆڤ بۆ سەر مانگ (پڕۆگرامی ئەپۆلۆ)

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-01:47:00 - کۆدی بابەت: 1526
گەشتەکانی مرۆڤ بۆ سەر مانگ (پڕۆگرامی ئەپۆلۆ)

ناوه‌ڕۆك

گەشتەکانی مرۆڤ بۆ سەر مانگ (پڕۆگرامی ئەپۆلۆ)

لە نێوان ساڵی ١٩٦٩ تاوەکو ساڵی ١٩٧٢ ئاژانسی ناسای ئەمەریکی شەش گەشتی بۆ سەر مانگ ئەنجامدا، ئەوانیش بریتی بوون لە گەشتەکانی ئەپۆلۆ ١١ و ١٢ و ١٤ ١٥ و ١٦ و ١٧، لەم گەشتانە دوانزە مرۆڤ قاچیان نایە سەر مانگ، لە هەر گەشتێک سي کەشتیەوان بەشدار دەبوون، بەڵام لە هەموو گەشتەکان یەکێکیان لە ناو ئەو بەشە سەرەکیەی کەشتیەکە دەمایەوە کە بە دەوری مانگدا دوسوڕایەوە و نەدەنیشتەوە، تەنیا بەشێکی بچوک لە کەشتیەکە دەنیشتەوە بە دوو کەشتیوان لەسەر مانگ.
دوایی لە گەڕانەوە ئەو بەشە بچوکەی سەر مانگ بەرز دبۆوە لەسەر ڕووی مانگ و لەگەڵ هەر گەشتێک لەو گەشتانە بە چوون و هاتنەوە نزیکەی ٣ بۆ ٤ رۆژی پێ دەچوو، دوو کەشتیوانەکەی دەنیشتنەوە لە هەر گەشتێک بۆ چەند کاتژمێرێک دەمانەوە لەسەر مانگ و لە هەر گەشتەی چەندەها کیلۆ گڵ و بەردی مانگیان لەگەڵ خۆیان دەهێنایەوە بۆ سەر زەوی بۆ پشکنین لێیان.
ئێستا نموونەی ئەو بەرد و گڵانەی لە مانگ لە گەلێک لە مۆزەخانەکانی ئەمەریکا بۆ بینین دانراون.
ناوی ئەو دوانزە کەشیوانەی ئاژانسی ناسا کە قاچیان نایە سەر مانگ لە هەر شەش گەشتەکەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ لە نێوان ساڵانی ١٩٦٩ تاوەکو ١٩٧٢ دوانزە کەس بوون، ئەمەی خوارەوە ناوەکانیانە، شایانی  گووتنە هەموویان پیاوی بە ڕەگەزنامە ئەمەریکی بوون:
نیل ئارمسترۆنگ لە ساڵی ٢٠١٢ لە تەمەنی ٨٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
بەز ئەلدرین لە ژیان ماوە - تەمەنی ٨٧ ساڵە.
پێد کۆنارد لە ساڵی ١٩٩٩ لە تەمەنی ٦٩ ساڵی کۆچی دوایی کرد
ئالان بین لە ژیان ماوە - تەمەنی ٨٥ ساڵە
ئالان شێپارد لە ساڵی ١٩٩٨ لە تەمەنی ٧٤ ساڵی کۆچی دوایی کرد
ئێگار میچێل لە ساڵی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد
دەیڤید سکۆت لە ژیان ماوە - تەمەنی ٨٥ ساڵە
جێمس ئێرۆین لە ساڵی ١٩٩١ لە تەمەنی ٦١ ساڵی کۆچی دوایی کرد
جۆن یۆنگ لە ژیان ماوە -لە ساڵی ٢٠١٧ لە تەمەنی ٨٧ ساڵی کۆچی دوایی کرد
 چارڵز دووک لە ژیان ماوە - تەمەنی ٨٢ ساڵە
یوجین سیرنان لە ساڵی ٢٠١٧ تە تەمەنی ٨٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد
هایرسۆن شمیت لە ژیان ماوە - تەمەنی ٨٢ ساڵە


سەرچاوەکان



904 بینین