(عەولەمە) جیهانگیری چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-16:56:00 - کۆدی بابەت: 1527
(عەولەمە) جیهانگیری چییە؟

ناوه‌ڕۆك

جیهانگیری 

جیهانگیری دەستەواژەیەکی نوێیە گوزارش لە دیاردەیەکی کۆن دەکات، کە وای کردووە جیهان ببێت بە دێیەکی بچووکی ئەلیکترۆنی کە بەشەکانی لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکان و پەیوەندییەکان لە ڕێگەی بۆشایی و کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان بە یەکەوە بەستراون، ئەوە زانراوە لە لایەن زانایانی مێژووەوە کە جیهانگیری دیاردەیەکی تازە نییە بەڵکو کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی شانزەی زایینی، کە ئەم دیاردەیە لەگەڵ سەرەتای داگیرکردنی رۆژئاوا بۆ ئاسیا و ئەوروپا و دوو کیشوەرە ئەمریکیەکە دەستی پێ کردووە، پاشان پەیوەست بووە بە پێشکەوتنی سیستەمی بازرگانی نوێ لە ئەوروپا، کە وای کرد سیستەمێکی جیهانیی ئاڵۆز دروست بێت کە بە جیهانیی بوون وەسف دەکرا و پاشان ناوی لێ نرا جیهانگیری، وە توێژەران وای دەبینن کە جیهانگیری لەسەر چوار پڕۆسە بەندە، کە بریتییە لە پێشبڕکێ لە نێوان زلهێزە جیهانییەکان، وە بڵابوونەوەی جیهانگیری لە بەرهەمهێنان و گۆڕینەوەی کاڵاکاندا، وە داهێنان و نوێگەری تەکنەلۆژی، وە تازەکردنەوەی بەردەوام.


ناساندنی جیهانگیری

جیهانگیری لە ڕووی زمانەوانییەوە، بریتییە لە ئازادی لە گواستنەوەی زانیاریەکاندا، وە هەڵقوڵانی سەرمایەکان، وە بیرۆکە جیاوازەکان، وە تەنکەلۆجیا، کاڵا و بەرهەمەکان، هەروەها گوزارشتیش لە گەڕانی مرۆڤیش دەکات لە نێوان کۆمەڵگە مرۆڤایەتییە جیاوازەکاندا، چونکە ئەمە وادەکات جیهان وەک لادێیەکی بچووک بێتە بەرچاو، وە وشەی جیهانگیری لە ڕووی زمانەوانیەوە شی کراوەتەوە تا مانای بڵاوکردنەوەی شت و گەورەکردنی بازنەکەی بدات تا سیفەتێکی جیهانی پەیدا بکات، وە وشەی جیهانگیری تەرجومە کراوەتە سەر دەستەواژەی ئینگلیزی تا ببێت بە (Globalization), وە هەندێ کەس بە گەردوونیەت وەریدەگرن، وە هەروەها هەندێ کەس هەن پێی دەڵێن بە هەسارە کردن، وە گوتراوە: جیهانگیری گشتگیر بوونە، کە دەستەواژەی جیهانگیری بەناوبانگترینی نێوان ئەم دەستەواژانەیە، ئەم دەستەواژەیە لە نێوان توێژەران بەناوبانگە و زیاتر بەناوبانگە لە لایەن ئابووریناسانەوە، وە سیاسەتمەدار و ڕاگەیاندکارەکانیش ئەم دەستەواژەیە بەکاردێنن.


سەرچاوەکان



4498 بینین