ڕاستگۆیی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-00:28:00 - کۆدی بابەت: 1611
ڕاستگۆیی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ناوه‌ڕۆك

ڕاستگۆی لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ڕاستگۆیی لە قسەکردن و لە بەجێ گەیاندنی پەیمانەکاندا، پێویستیەکی گرنگی کەسایەتی مامۆستایە، پیشەی مامۆستایەتی واتا ڕاستگۆیی، ئەگەر ئەم ڕەوشتە لە مامۆستا جیا کرایەوە، ئەوا هیچ پێناسەیەکی بۆ نامێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەموومان پێویستە ڕاستگۆ بین بەڵام مامۆستا لە هەمووان زیاتر دەبێت ڕاستگۆبێت. پێغەمبەرمان (محمد) درودی خوای لەسەر بێت، پێش  ئەوەی پەیامی خوایی بۆ بێت بە (ڕاستگۆ) ناسرابوو، ئەم ڕاستگۆییر بووە هەوێنی سەرکەوتنی بانگەوازەکەی، هەر ئەم سەروەرەش فێرمان دەکات کە موسوڵمان وەک مرۆڤی ڕێی تێدەچێت هەموو کاریکی هەڵە بکات، تەنها (درۆ) ناکات.
جێی خۆیەتی بە بیر خۆمان بهێنینەوە لە قوتابخانە چەند قسەمان کردووە و لە بیرمان کردووە، چەند پەیمانمان بە قوتابی داوە و نەمان بردوەتە سەر، چەند ڕێنمای جوانمان ئاڕاستەی قوتابی کردووە و بەڵام لە خۆماندا نییە، چەند پرسیارمان لێکراوە و بە ڕاستی وەڵاممان نەداوەتەوە، ئەمانە و چەندانی تر کە پەیوەندییان بە کەسایەتی مامۆستاوە هەیە، بوونی کەم و کوڕی لەم لایەنەوە کەلێنێکی زۆر دەخاتە کەسایەتی مامۆستاوە.


سەرچاوەکان



3288 بینین