ڕێگاکانی چارەسەری کۆکەی هەستیاری

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-11-20:31:00 - کۆدی بابەت: 13150
ڕێگاکانی چارەسەری کۆکەی هەستیاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی چارەسەری کۆکەی هەستیاری (بە ئینگلیزی: How to treat allergic cough، بە عەرەبی: كيفية علاج السعال التحسسي) کۆکەی هەستیاری کە لە کاتی هەستیاربوون بە شتێک یاخود هەستیاری وەرزی ڕوودەدات گرفت و ئاستەنگی بۆ ئەو کەسە دروست دەکات کە تووشی دەبێت. بۆ کەمکردنەوەی هەراسانی و کێشەکانی پەیوەست بە کۆکەی هەستیارییەوە پێویستە بە زوویی و بە دروستی چارەسەری بکەیت.

نیشانەکانی پەیوەست بە کۆکەی هەستیارییەوە

کۆکەی هەستیاری لەوانەیە لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانەی دیکەدا بێت لە کەسی تووشبوو، لەوانە بریتین لە:

  • هەستکردن بە ئازار یان فشار لە دەموچاودا.
  • شەکەتی.
  • هەستکردن بە خورانی قوڕگ، چاو، یان لووت.
  • دڵۆپە یان ئاوداهاتنی لووت.
  • بوونی گیرانی لووت، یان تووشبوون بە ئاوی لووت.
  • زیادبوونی دەرچوونی فرمێسک لە چاوەکانەوە.
  • تووشبوون بە پژمین.

دەرمان

هەستیاری وەرزی کاتێک ڕوودەدات کە دوای بەرکەوتەی هەندێک مادە، وەک سپۆرەکانی کەڕوو و ڕەگی کەڕوو، بەجۆرێک جەستە وەک هەڕەشە و زیان مامەڵە لەگەڵ ئەم ماددانە دەکات. هەربۆیەش دوای ئەمە هیستامین بەرهەم دەهێنێت، کە لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نیشانەی جیاواز دەردەکەون، وەک دووبارەبوونەوەی کۆکەی نادرمی، کە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی بۆ کەسی تووشبوو. بەڵام چەندین بژاردە هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە کێشەی کۆکەی هەستیاری، لەوانە بریتین لە:

  • دەرمانی دژە هیستامین، نموونەیان بریتین لە دژە هیستامینەکان کە دەتوانرێت بەبێ پێویستی بە ڕەچەتە بدرێت، وەک: دیفینهایدرامین و کلۆرفینیرامین.
  • قەترەی چاوی دژە هیستامین، وەکو کیتۆتیفین کە بەکاردێت بۆ نەهێشتنی خوران و سووربوونەوەی چاو.
  • دەرمانی شلکەرەوە، لەوانە: فینێلفرین، یان ئیفیدرین.
  • دەرزی دژە هەستیاری.
  • سپرای لووت کە کۆرتیزۆلی تێدایە.

چارەسەری ماڵەوە

چەندین شێواز و ڕەفتاری ماڵەوە هەیە کە پێشنیار دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆکە کە بەهۆی هەستیارییەوە دروست دەبێت، لەوانە بریتین لە:

  • دڵنیابە لە خواردنەوەی شلەی گەرم، وەک چایەک کە تێکەڵەیەک لە هەندێک گیای تێدایە، وەک نەعنا و زەنجەفیل و بابۆنی و دارچین.
  • دڵنیابە لە شێدارکردنی جەستە بە شلەمەنییەکان.
  • شۆردنی دەم بە گیراوەی ئاوی شلەتێن و خوێ، و دووبارەکردنەوەی ئەمە چەند جارێک لە ڕۆژدا.
  • بەکارهێنانی زەیتی یوکالیپتوس.
  • دوشکردن و خۆشۆردن بە ئاوی گەرم.
  • بەکارهێنانی سپرای لووت کە خوێی تێدایە.
  • کەوچکێک یان دوو کەوچک هەنگوین بخەرە ناو خواردنەوە گەرمەکان وەک چا.
  • زەردەچەوە بخەرە ناو خواردنەوە، یان چای زەردەچەوە بخۆرەوە.
  • تەواوکەری کوێرسیتین (بە ئینگلیزی: Quercetin)، یان ئەو خۆراکانە بخۆ کە ئەم مادەیەی تێدایە، وەک ترێ، چای ڕەش، پیاز و توو.
  • بەدەستهێنانی ترشی چەوری ئۆمیگا سێ کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە زەیتی تۆوی کەتان و کەپسولی زەیتی ماسی و گوێزدا هەیە.
  • ئەو خۆراکانە بخۆ کە کارۆتینۆیدیان تێدایە، وەک: سپێناخ، پەتاتەی شیرین، گێزەر و قەیسی.


سەرچاوەکان



62 بینین