ئەو سەرۆکانەی ئەمریکا کە ئامادەی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی دوای خۆیان نەبوون

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-01-26-21:28:00 - کۆدی بابەت: 1661
ئەو سەرۆکانەی ئەمریکا کە ئامادەی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی دوای خۆیان نەبوون

ناوه‌ڕۆك

ئەو سەرۆکانەی ئەمریکا کە ئامادەی مەراسیمی دەستبەکاربونی سەرۆکی دوای خۆیان نەبون و نابن

دۆناڵد ترامپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئامادەی مەراسیمی دەستبەکاربونی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا نەبوو کە 20/1/2021 بەڕێوەچوو.


جگە لە ترەمپ لە مێژووی ئەمریکادا سێ سەرۆکی تر ئامادەنەبون کە بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربونی سەرۆکەکانی دوای خۆیان بن کە ئەمانەن: 

جۆن ئادامز

دووەم سەرۆکی ئەمریکا کە ساڵی 1797 بۆ 1801 سەرۆک بوو، ئامادەی مەراسیمی دەستبەکاربونی تۆماس جیفرسۆن نەبوو کە لە هەڵبژاردندا بەرامبەری شکستیهێنا، بەیانی 4ی ئازاری 1801 کۆشکی سپی بەجێهێشت.

جۆن کوینسی ئادامز

شەشەم سەرۆکی ئەمریکا کە بۆماوەی یەک خول و لە 1825 بۆ 1828 سەرۆک بوو، هاوشێوەی جۆن ئادامزی باوکی ئامادەی مەراسیمی دەستبەکاربونی ئەندرۆ جاکسۆن نەبوو.

ئەندرۆ جۆنسۆن

ئەندرۆ جۆنسۆن حەڤدەیەمین سەرۆکی ئەمریکا کە لە ساڵی1865بۆ 1869حوکمی کرد دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ناوخۆ.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا یۆلیسیس گرانت، ئامادەنەبوو، سواری هەمان ئەسپ و عارەبانە بێت کە جۆنسۆنی تێدایە و بڕیاربوو پێی بچن بۆ مەراسیمەکە، بەو هۆیەوە جۆنسۆن بڕیاریدا بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربوونی گرانت نەکات.


سەرچاوەکان



702 بینین